بەڕووڵە مەچەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەستنی[بەستەری مردوو] بەڕووڵە مەچەک لە قوڵە بەگن.

بەڕووڵە مەچەک لە زمانی ئینگلیزیدا بە زاراوەی بەریتانی پێی دەڵێن (گەجن پن) بەڵام بەزاراوەی ئەمریکی پێی دەڵێن (ڕێست پن) لە بزوێنەری سوتانی ناوەکییدا، بەڕووڵە مەچەک پستن دەبەستێتەوە بە قوڵە بەگن، و پەیوەندییەک بۆ قوڵە بەگن دروست دەکات بۆ ئەوەی بخولێتەوە ئەو کاتەی پستنە دەجوڵێت. لە بزوێنەرە زۆر کۆنەکاندا، کەوا دیزاین کراون کارکردنی ئەمانە بەھۆی ھەڵمەوە بێت، و لە چەندین بزوێنەرە زۆر گەورەکانی ئامێرە وەستاوەکان و بزوێنەری کەشتییە دەریایییەکان بەڕووڵە مەچەک کەوتووەتە ناو خزانە شیشی گەیەنەر کە ئەویش پستنەکە دەبەستێتەوە بەھۆی شیشێک. لەزمانی ئینگلیزییدا بەڕووڵە مەچەک پێی دەڵێن گەجن پن. کە بنچینەی گەجن لە ئینگلیزی ناوەندا (گیوجنز) ەوە ھاتووە، کە ئەم وشەیەش بنچینەکەی لە زمانی فەڕنسییەوەیە؛ و یەکەم بەکارھێنانیش لە سەدەی پانزەھەمەوە بووە.

دیمەنی گشتی[دەستکاری]

بەڕووڵە مەچەک بەشێوەیەکی ئاسایی چاڵێکی کورتی کوتراوە(ڕێک وەکو بۆڕییەکی کورت) ە، دروست کراوە لە تێکەڵەیەکی ستیلی زۆر بەھێز و ڕەقف کە بەشێوەیەکی فیزیکی جیاکراوەتەوە لە قوڵە بەگن و پستن. دیزاینی بەڕووڵە مەچەک بەشێوەیەکی تایبەتی لە حاڵەتی بچووکدا، لەو ئۆتۆمبێڵانەی کە بزوێنەرەکانیان لە خێرایییەمی بەرزدایە بایەخی پێدراوە. بەڕووڵە مەچەک پێویستە بەکاربھێنرێت لە ھەندێ لە بەرزترین پلەی کەرمی ڕێکخراودا، و دەبێت زۆر بە چاکی کرداری چەورکردنی بۆ کرابێت بەھۆی شوێنەکەیەوە. ئەو پێداویستیانەی کە بۆ سووکبوون و پتەوی بەڕووڵە مەچەک پێویستە خوازیاری ئەوەیە کە بەڕووڵە مەچەک تیرەیەکی بچووکی ھەبێت، و کەوتبێتە بەر ھێزێکی بڕەڕ و چەمانەوەیەکی بەھێز، لەگەڵ ھەندێ لە بەرزترین ھێزەکانی پەستانی بەیەکبەستن لە تەواوی بزوێنەرەکە. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانە، ئەو ماددانەی کە بەکاردەھێنرێن لە دروستکردنی بەڕووڵە مەچەک و شێوازی دروستکردنەکەی لەنێوان زۆربەی نەخشەسازی بەرزی پارچەکانی میکانیکییە لە بزوێنەرە سووتانە ناوەکییەکاندا.

دیزاینە ھەڵبژێرەکان[دەستکاری]

بەڕووڵە مەچەکەکان دوو شێوازی دیزاین بەکاردەھێنن کە ئەوانیش نیمچە فلەوتینگ و فوول فلەو تینگە.

دروستکردنی[بەستەری مردوو] بەڕووڵە مەچەک.

بە شێوەیەکی نموونەیی دروستکردنی بەڕووڵە مەچەک پیشاندراوە لەسەر وێنەکە. دیزایینەکە پشتی بەستووە بە تێکنۆڵۆجی و تەکنیکی چالاکی.

نیمچە فلەوتینگ[دەستکاری]

لە شێوازی نیمچە- سەرکەتوو، بەشێوەیەکی ئاسایی ڕێژەییانە بەڕووڵەکە بەستراوە بە پستنەکە بەھۆی پاڵنانی گونجاوەوە بەشێوەی خولانەوە بۆ ناو پستنەکە. بێرینگی کۆتایییە کورتەکەی قوڵە بەگن کاردەکاتن تەنھا بەشێوەی بێرینگ. لەم شێوەیەدا، بێرینگی کۆتایی کورت پێویستی بێرینگێکی سەرڕووە، ئەگەر نا ھیچ؛ و ئەگەر پێویستی پێبوو، دابین دەکرێت بەھۆی ئەلیکتڕۆپلاتینگ یان سڵیڤ بێرینگ یان نییدڵ بێرینگ کە پاڵنانێکی گونجاوی ھەیە لەگەڵ کونێکی کۆتایییە کورتەکە. لە ماوەی چاککردندا، ئاساییانە گونجاوە بۆ لابردنی سڵیڤ بێرینگ ئەگەر بەشێوەیەکی خراپ تووشی داخوران ھاتبێت. شێوازی ھەڵگەڕاوە، بەجێگیرکردنی بەڕووڵە مەچەک لەسەر قوڵە بەگن لەجیاتی ئەوەی لەناو پستنەکە بێت، ئەمە جێبەجێکراوە بە بەکارھێنانی پاڵنانێکی گونجاو. ئەم جۆرە ڕێکخستنە بەگشتی زەحمەت ترە بۆ نەخشەسازی و خزمەتگوزاری چونکە دوو بێرینگی سەرڕوو یان بێرینگە سڵیڤە دانراوەکان دیزاینەکە ئاڵۆز دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕووڵەکە دەبێت بەوریایییەوە دابنرێت بۆ ئەمەش کۆتایییە کورتەکە ناوەندەکەیە. لەسایییەی لەبەرچاوگرتنەکانی گەرمە کشێ(خواستی ماددەیە لەسەر گۆڕینی شێوەکەی و ڕووبەرەکەی و قەبارەکەی لەکاتی گۆڕانی پلەی گەرمی)، ئەم جۆرە ڕێکخستنە زیاتر بۆ بزوێنەرە تاکە سلندەرەکان بوو بەڵام بۆ بزوێنەرە فرە سلندەرەکان و ئەو بزوێنەرانەی سلندەر بلۆک و کڕانککەیسیان درێژە نەبوو، تاوەکو وردبینی لە نەخشەسازی زیاتر ھاتە کایەوە.

فوول فلەوتینگ[دەستکاری]

لە شێوازی تەواو سەرکەوتوودا، بێرینگی سەرڕوو دروستدەکرێت لەنێوان کۆتایییە کورت و بەڕووڵە مەچەک و …. بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕووڵە مەچەک قایمکراوە بە سێرکلیپ (شێوەیەکی بازنەیی ھەیە بەکاردێت بۆ توند کردنی شتەکان). لە ھەرچی حاڵەتە ھیچ پاڵنانێکی گونجاو بەکارناھێنرێت. ئەو تێکڕایەی لابردنی خێرایی ھەریەک لە سێ بێرینگەکان نیوە کراوە و ھێزەکە دابەشکراوە بەسەر بێرینگێک کە بەشێوەیەکی ئاسایی ھێندەی درێژی دیزاینی نیمچە فلەوتینگە کە بەستراوە پستنەوە بەھۆی پاڵنانێکی گونجاوەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]