بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەنوو لەخم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەنوو لەخم (بە عەرەبی: بنو لخم) ھۆزێکی عەرەبی بوو.[١] زیاتر بە بنەماڵە فەرمانڕەواکەیان ناسراون واتە نەسرییەکان، یان باوتر 'لەخمییەکان'، کە وەک پاشای ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لە ناوچەی دابڕ لەگەڵ ھۆزە عەرەبە کۆچەرەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان لە سەدەکانی ٤–٦ی زایینی لە بنکەکەیان لە حیرە لە عێراقی ئێستا فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. دوای یەکەم فەرمانڕەوایان عەمر کوڕی عەدی کوڕی نەسر (فەرمانڕەوایەتی: ٢٩٣–٣٠٢)، ھیچ باسی پاشاکانی لەخمی نەکراوە لە عێراق تا کۆتایی سەدەی پێنجەم کاتێک وەک فەرماندەی ھەڵمەتەکانی ساسانییەکان دژی ھۆزە عەرەبە کۆچەرەکان و دواتر ھاوپەیمانە عەرەبەکانی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی دەرکەوتنەوە. وا دەبینرێت کە ڕەچەڵەکیان یەمەنی بێت.

بەشێک لە لەخم لە شام نیشتەجێ بوون لانی کەم لە سەدەی چوارەمەوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی بیزەنتیدا، و وەک ھاوپەیمانی بیزەنتی مانەوە تا فەتحی ئیسلامی بۆ شام لە ساڵانی ٦٣٠کاندا. دواتر، بوون بە یەکێک لە ھۆزە سەرەکییەکان کە لەشکری ھۆزە عەرەبەکانی خەلافەتی ئەمەوییان لە فەلەستین پێکھێنا و پەیوەندییەکی نزیکیان ھەبوو لەگەڵ ھۆزە گەورەکەی 'جوزام'.

عێراق

[دەستکاری]

لەخم زیاتر بە بنەماڵە نەسری، یان باوتر 'لەخمی'، ناسراوە، کە فەرمانڕەوایەتی شانشینێکی ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی فارسییان دەکرد لە سەدەکانی ٤–٦ لە پایتەختەکەیانەوە لە حیرە لە عێراق (خوارووی مێزۆپۆتامیا). دامەزرێنەری شانشینی لەخمییەکان عەمر کوڕی عەدی کوڕی نەسر بوو، کە وەک 'عەمر کوڕی لەخم' ناسێنراوە و لە دوو دەقی (نەخشەی) پێش ئیسلامدا ئاماژەی پێکراوە، یەکێکیان بە پەھلەوی/پارسی و ئەوی دیکەیان بە قیبتی. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی بە شێوەیەکی باو بۆ دەوروبەری ٢٩٣–٣٠٢ی زایینی دەگەڕێنرێتەوە.

جێنشینەکەی عەمر، کوڕەکەی ئیمڕوئلقەیسی یەکەم کوڕی عەمر، سەرەتا فەرمانڕەوایەتی ھۆزە عەرەبەکانی فوراتی سەروو و بیابانی شامی دەکرد پێش ئەوەی ببێت بە مەسیحی و بچێتە پاڵ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی. کەم باس لە لەخمییەکانی عێراق دەبیسترێتەوە تا سەدەی پێنجەم. عیرفان شەھید وا بۆی دەچێت کە ئەم بەشەی ھۆزەکە لەو کاتەدا یان کۆچیان کردووەتەوە بۆ عێراق یان ھەر لەوێ ماونەتەوە، و یاوەری پاشاکەیان ئیمڕوئلقەیس و پاشماوەی لەخم نەکردبێت بۆ شام (بڕوانە خوارەوە).

پاشاکانی لەخمی لە سەدەی پێنجەمدا وەک فەرماندە لە ھەڵمەتەکانی ساسانی دژی بیزەنتییەکان، فەرمانڕەوای ھۆزە عەرەبەکانی باکووری عەرەبستان، یاریزانێکی بەھێزی کاتیی لە سیاسەتی جێنشینی ساسانییەکان، و بونیادنەری کۆشکەکان لە حیرە دەرکەوتنەوە. مێژووی لەخمییەکان لە سەدەی شەشەمدا بە فەرمانڕەوایەتییە درێژخایەنەکەی پاشا مونزیری سێیەم (فەرمانڕەوایەتی: ٥٠٣–٥٥٤) دیاری کرابوو، کە یارمەتیدەر بوو لە فراوانکردن و پاراستنی ھەژموونی ساسانی لە باشوور و ڕۆژاوای عەرەبستان، و جەنگ لەگەڵ ژێردەستە عەرەبەکانی بیزەنتییەکان، واتە غەسانییەکانی شام. کۆتا پاشای لەخمی، نوعمانی سێیەم (فەرمانڕەوایەتی: ٥٨٠–٦٠٢) ئایینی مەسیحی لە باوەش گرت و لەلایەن ئیمپراتۆری ساسانی خەسرەوی دووەمەوە تیرۆرکرا. ئەمە کۆتایی بە شانشینی لەخمی ھێنا، کە بەبێ مەبەست ئەو بەربەستەی فارسی لابرد لە دژی ھۆزە عەرەبەکان لە بیابانەکانی دەوروبەری عێراق و لە کۆتاییدا ڕێگەی خۆشکرد بۆ فەتحی عەرەبی ئیسلامی بۆ عێراق لە ساڵانی ٦٣٠کاندا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Hajjej، Abdelhafidh؛ Almawi، Wassim Y.؛ Arnaiz-Villena، Antonio؛ Hattab، Lasmar؛ Hmida، Slama (٩ی ئازاری ٢٠١٨). «The genetic heterogeneity of Arab populations as inferred from HLA genes». PLOS ONE (بە ئینگلیزی). ١٣ (3) e0192269. Bibcode:٢٠١٨PLoSO..١٣٩٢٢٦٩H. doi:١٠.١٣٧١/journal.pone.٠١٩٢٢٦٩. ISSN ١٩٣٢-٦٢٠٣. PMC ٥٨٤٤٥٢٩. PMID ٢٩٥٢٢٥٤٢. {{cite journal}}: |bibcode= length بپشکنە (یارمەتی)