لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەلیز یەکێکە لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ .٣ وەرزشوان (٢ پیاو، ١ ژن) نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە چەند یارییەکی ئۆڵمپیادەکە.[١][٢] لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی جوولای ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی جوولای ٢٠٢١ دواخرا.[٣] ئەمە سێزدەھەمین بەشداربووی بەلیز بوو لە ئۆڵمپیاد دوای یەکەم بەشداری لە ساڵی ١٩٦٨. پێشتر لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨، ١٩٧٢ بە ناوی ھۆندووراسی بریتانی بەشداری کرد. تەنھا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ی مۆسکۆی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بەشداری نەکردووە. لە بە شێوەیەکی گشتی وەرزشوانانی بەلیز لە سەرجەم بەشدارییەکانی پێشوویان لە ئۆڵمپیاد نەیانتوانیوە ھیچ مەدالیایەک بۆ ولاتەکەیان بەدەست بھێنن.
یارییەبەشداربووەکان[دەستکاری]
لیستی ئەو یارییە وەرزشیانەی کە یاریزانانی بەلیز ڕکابەری دەکەن لە پێناو بردنەوەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد