بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەشیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەشیر
Map
گوندی بەشیر
بەشیر is located in ھەرێمی کوردستان
بەشیر
بەشیر
بەشیر is located in عێراق
بەشیر
بەشیر
جێگە لە عێراقدا
بەشیر is located in ئاسیا
بەشیر
بەشیر
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°14′23″N 44°16′25″E / 35.23959°N 44.27365°E / 35.23959; 44.27365پۆتانەکان: 35°14′23″N 44°16′25″E / 35.23959°N 44.27365°E / 35.23959; 44.27365
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان[١]
باشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)[٢]
پارێزگاپارێزگای کەرکووک
قەزاقەزای کەرکووک
ناحیەناحیەی تازەخورماتوو
بەرزایی
٢٢١ مەتر (٧٢٥ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی) و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٣]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

بەشیر (بە عەرەبی: بشیر)، (بە ئینگلیزی: Bashir) یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی تازەخورماتوو، قەزای کەرکووک، پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان، لە عێراق(ناوچە جێناکۆکەکان).[٤][٥][٦] دەکەوێتە باکووری شارەدێی تازەخورماتوو بە دووری (٩)کم.[٧]

  • بەشیر ناوێکی پیاوانە و بەڕەچەڵەک عەرەبییە، واتە ئەو کەسەی مژدەی خۆش دەھێنێت، بەتایبەتی مژدە خۆشەکان.[٨]

جوگرافیا

[دەستکاری]

گوندی بەشیر ھاوسنوورە لەگەڵ:

گوندێکی کشتوکاڵی دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک و (٧)کم لە شارەدێی تازەخورماتووەوە دوورە ئەو ھێڵی شەمەندەفەرەی کەرکووک بە بەغدا دەبەستێتەوە بەو گوندەدا تێدەپەڕێت. لە ساڵی ٢٠١٠دا نزیکەی (١٤٠٠) خانووی نیشتەجێبوون و نزیکەی (٧) قوتابخانە و (١٠) مزگەوت و حوسێنی لە بەشیر ھەبووە و زۆربەی دانیشتوانەکەی تورکمان بوون.

مێژوو

[دەستکاری]
  • مێژوو دەریدەخات بەشیر ناوەندێکی دانیشتووی دێرین بووە لە دۆزینەوەکاندا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزەھەم لە تۆماری خانووبەرەدا کە لە ساڵی (١٥٤٨)ی زایینیدا ڕێکخراوە، (٨٩) خانوو لە بەشیردا ھەبووە. ناوی بەشیر لە نۆ جەنگدا ناوی ھاتووە کە لە سەردەمی نادر شادا ڕوویانداوە کاتێک شا ھێرشی کردە سەر کەرکووک و خوێنێکی زۆری لەوێ ڕشت دوای ئەوە لەگەڵ سوپاکەیدا سەری کرد و ھێرشی کردە سەر گوندی بەشیر.
  • ھێزەکانی سوپای عێراق لەناکاو لە کەرکووک کشایەوە و لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە گوندەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دوای ئەوەی داعش شاری مووسڵی کۆنترۆڵکرد.[١٠] دوای ئەوەی داعش ھێرشی کردە سەر گوندی بەشیر، ئەو گوندە شاھیدی تاوانە ترسناکەکانی کوشتن و دیلکردن و تاڵانکردن و بۆردومانی مزگەوت و حوسێنییەکان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە بوو لە ئەنجامدا زۆرینەی خەڵکی بەشیر ئاوارەبوون بۆ شارۆچکەی تازەخورماتوو کە ٧ کم لە بەشیرەوە دوورە، ھەروەھا بۆ بەغدا و باشووری عێراق کە زۆرینەی شیعە لەوێ دەژیا، بەشیر شاھیدی دەیان شەڕی نێوان دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوو.
  • لە نێوان شەڕەکاندا باس لە کۆمەڵکوژییەکی داعش دەکرێت لە نێوان ١١ بۆ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کە نزیکەی ٧٠٠ تورکمان تێیدا کوژراون.[١١] تا سەرەتای مانگی ئایاری 2016، پێشمەرگەی کورد و تورکمانی حەشدی شەعبی بەشیر و گوندەکانی دراوسێیان بە تەواوی ئازاد کرد.[١٢]

دانیشتوان

[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم گوندە لە نەتەوەی تورکمان پێکهاتووە.[١٣]

  • لە سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ١٩٥٧ی عێراقدا ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە (١٦٥٣) کەس بووە.[١٤]
  • لە سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ١٩٧٧ی عێراقدا ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە (-) کەس بووە.[١٥]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ دکتۆر عبدوڵڵا غفور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. «کوردستان دابەشی کارگێری و ترێتۆری 1927-1997» (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ «ماددەی ١٤٠» (PDF) (بە عەرەبی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  8. ^ https://web.archive.org/web/20200109120721/http://arabiclexicon.hawramani.com/%D8%A8%D9%8E%D8%B4%25D9%2590%D9%8A%D9%92%D8%B1/?book=49
  9. ^ openstreetmap. «بەشیر» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  10. ^ https://www.washingtonpost.com/world/shiite-villagers-describe-massacre-in-northern-iraq/2014/06/23/278b0fb2-76c8-4796-83f7-840c277e93d8_story.html
  11. ^ https://mrctv.org/cnsnews
  12. ^ https://theinsightinternational.com/iraqi-kurdish-recapture-bashir-2016-05-01
  13. ^ دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  14. ^ دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. «گوندەکانی باشووری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێڕاقدا - ١٩٥٧،» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  15. ^ دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. «گوندەکانی باشووری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێڕاقدا - ١٩٧٧» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)