بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەرەی ڕزگاریی ئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرەی ڕزگاریی ئیسلامی
دامەزران١٨ی شوباتی ١٩٨٩
دامەزرێنەرعەباسی مەدانی
ڕێبەرعەباسی مەدانی
وڵاتجەزائیر
ئایدۆلۆژیای سیاسیئیسلامەتی، پان ئیسلامیزم
کۆتاییھاتن٤ی ئازاری ١٩٩٢
وێبگە

بەرەی ڕزگاری ئیسلامیی حیزبێکی سیاسی پێشووی جەزائیرە و بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی جەزائیر لە مانگی ئازاری ١٩٩٢ ھەڵوەشایەوە، بە کورتکراوەی FIS ناسراوە. لە ١٨ی شوباتی ١٩٨٩ دروستکراوە، دوای ھەموارکردنەوەی دەستوور و ھێنانەکایەی سیاسەتی فرە حیزبی کە بەھۆی ڕاپەڕینی جەماوەری ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە سەردەمی چادلی بێندجێدیددا سەپێندرا.[١] [٢] حکومەتی جەزائیر لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٩ بە فەرمی دانی بە بەرەی ڕزگاری ئیسلامیدا نا، لەو کاتەدا شێخ عەباسی مەدانی سەرۆکایەتی دەکرد و جێگرەکەی شێخ عەلی بلحاج بوو. بەرەی ئیسلامی لە یەکەم ھەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠دا بەشداری کرد و سەرکەوتنی بەدەستھێنا، ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی یاسادانان لە کانوونی دووەمی ١٩٩١دا بەشداری کرد و سەرکەوتنی بەدەستھێنا، بەڵام دواتر ھەڵبژاردن ھەڵوەشایەوە و بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی پارتەکە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Augustus Richard Norton (٢٠٠١). Civil society in the Middle East. 2 (2001). BRILL. لاپەڕە ٨٣. ژپنک ٩٠-٠٤-١٠٤٦٩-٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. willis، michael (١٩٩٦). «ALgeria's troubled road towards liberalization, 1988-1995». لە Nonneman (ed.). Political and Economic Liberalization: Dynamics and Linkages in Comparative ... Lynne Rienner Publishers. لاپەڕە ٢٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.