بەرھەڵستکاری لە کاتی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرھەڵستکارانی ئەرمەنییەکان لە کاتی گەمارۆدانی شاری وان لە ساڵی ١٩١٥

بەرھەڵستکاریی ئەرمەنییەکان بەرەنگاربوونەوەی سەربازان و ڕامیارانی ئەرمەنی لەخۆدەگرێت کە لە بەرامبەر ھێزە عوسمانییەکان لە کاتی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە درێژەی جەنگی جیھانیی یەکەمدا ڕوویدا.[١] لە سەرەتاکانی جەنگی جیھانی یەکەمدا، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ھەڵسا بە ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی کەلتووری ئەرمەنەکان و لەناوبردنیان، لەڕێگەی کرداری کوشتنکاری وە کترداری ڕێپێوانی مەرگ بۆ شوێنی نیشتەجێ کردنی نەشیاو لە بیابانی و ناوچە شاخاویەکان. دەرئەنجامی جینۆسایدەکە لەناوبردنی ٩٠٪ دانیشتوانی ئەرمەنی لە نێو کۆمەڵگەی عوسمانیدا. [٢]

ئەو جۆرە ھەوڵانە لەلایەن ئەرمەنییەکاوە بۆ بەرپەرچ دانەوە وکەمکردنەوەی کێشەکە لەڕێگای دامەزراندنی تۆڕەی مرۆیی بۆ ھاوکاری کردنی ئەرمەنەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان وەک خۆراک و شوێنی شاردنەوەیان. چەند بەرەنگاربوونەوەی چەکداری سەری ھەڵدا ناویان بەرگریکاران لە شاری وان لە ساڵی(١٩١٥)دا ھەبوون ، بەشێکیان لە شارانی موساداگ و ئورفا دا بوون. ھەرچەندە، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ھەندێ جار دەگمەن بوون و کاریگەر نەبوون بە بەراورد لەگەڵ تۆڕە مرۆییەکان کە تا ٢٠٠،٠٠٠ ئەرمەنیان لە مردن ڕزگار کرد.[٢][٣] بزووتنەوەی بەرخۆدانی ناوخۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن تۆڕێکی ھاوکاری نێونەتەوەیی پاڵپشت دەکرا، بریتی بوونم لە کۆمیتەی فریاگوزاری ئەرمەنی ئەمریکی.[٤]

سەرەڕای ئەوەش، ھەوڵەکانی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای عوسمانی لەلایەن ھێزەکانی ئەرمەنییەوە ئەنجام دەدرا، وەک ھێزەکانی بەرھەڵستکارانی ئەرمەنی و یەکەکانی ئەرمەنی نائاسایی.[٥]

بەرەنگاربوونەوەی مرۆیی دژی جینۆساید[دەستکاری]

بەرەنگاربوونەوەی مرۆیی ئاماژە بەو ڕەفتارە نایاسایی دەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری دەرکردن و ڕێگری کردن بۆ لەناوبردن. کارەکتەری سەرەکی ئەم بەرەنگاربوونەوەیە پیاوە ئایینیەکان وسەرکردە سیڤیلیەکان بوون، وەک ئەنجومەنی کڵێسا، پزیشکەکان و پەرستارەکان و خەڵکانی موسوڵمان بوون، و بەرپرسە ئەرمەنییە کاریگەرەکان وە ھەنێردراوە بیانییەکان. ئەمانە تۆڕێکی یارمەتیدەری ناوخۆیییان دامەزراند کە پێداویستیە بنەڕەتییەکانیان دابین دەکرد وەک خۆراک، داری سووتەمەنی، و پاڵپشتی دارایی.[٥] ئەم تۆڕە ھەزاران ئەرمەنیان لە مردن ڕزگار کرد.[٥]

پەناگەی ھەتیوەکانی ئەرمەنی لە ئەلەپۆ لە سوریا


بەرھەڵستکاری سەربازی دژی جینۆساید[دەستکاری]

بەرەنگاربوونەوەی ئەرمەنی لە ئورفا ١٩١٥

بەرەنگاربوونەوەی سەربازی ھەندێ جار سەرکەوتوو بوو لەمانە :

  • بەرگریکردن لە وان ١٩١٥.[٦]
  • لە ساڵی ١٩١٥ دا گوندی ئەدەنا لە دەرکردن دوورکەوتەوە بە ھەڵکشانەوەیان بۆ چیاکانی موساداگ. لەوێ ڕووبەڕووی ھێزەکانی عوسمانی بوونەوە کە تێیدا ٤,٢٠٠ دانیشتوانی گوندیان ڕزگار کرد.


بەرەنگاربوونەوەی سەرنەکەوتوو:

  • لە ئابی ١٩١٥دا گوندی <b id="mwXA">ئورفا</b> بەرھەلستکاری سەربازە عوسمانیەکانیان کرد بۆ ڕاگواستنی ئەرمەنەکان وە توانیان ٢٥ ڕۆژ بەرگری بگرن. زۆربەی دانیشتوانەکان کوژران یان خۆکوشتنیان ئەنجامدا.[٢]

بەرەنگاربوونەوەی سەربازیی پێشوو دژی ھێزەکانی عوسمانی[دەستکاری]

بەرەنگاربوونەوەی سەربازی ئەرمەنی پێشوو دژی ھێزەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئامانە بوون:

  • بەرھەڵستکارانی ساسون لە ساڵی ١٨٩٤
  • سەرھەڵدانی زەیتون لە نێوان ساڵانی ١٨٩٥ بۆ ١٨٩٦، ھێزی ئەرمەنی بوو بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی ھەمیدیەکان.

بەرەنگاربوونەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی[دەستکاری]

قەشەی تەمەن حەفتا ساڵان سەرکردایەتی ئەرمەنەکانی دەکرد

ساڵی ١٩١٤[دەستکاری]

  • لە تەممووزی ساڵی ١٩١٤، کە دەکاتە پێش جەنگی جیھانی یەکەم، ھەردوو حکومەتی ڕووسی وعوسمانی تورکی بە فەرمی بانگەوازی ڕێکخراوە ئەرمەنیەکانیان کرد لە (کۆنگرێسی نەتەوەیی ئەرمەنی سەر بە ئیمپراتۆریەتی ڕووسی و ئەنجومەنی نەتەوەیی ئەرمەنی کە لەنێو ئیمپراتۆرایەتی عوسمانی) ژیان دەبەنە سەر بۆ بەشداریکردنیان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی بەیەکتری. عوسمانیەکان گفتوگۆی لەگەڵ فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕانی ئەرمەنی ئەنجامدا لە کاتی کۆنگرەی ئەرمەنی لە ئەرزووروم (ئ ر ف) ڕایگەیاند کە ئەرمەنەکان دەبێت شەڕ بکەن بۆ ئەو وڵاتانەی کە ھاوڵاتین تیایدا.[٧]
  • لە ٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٤، پەیوەندی کردنی کۆمەڵەی بەناوی ھێرشی بێرگمان . ئەمە یەکەمین جار بوو کە کەوکاسیەکان بەشداریان کرد وە ھەڵمەتەکە بە ھەڵمەتی قەوقاز[٨] ناسراوە. سەرکەوتنی ڕووسیا لە باشووری ئەو ھێرشەدا بوو، کە شەڕکەری خۆبەخشانی ئەرمەنی کاراکۆسی و بازید یان داگیر کرد.[٩]
    • لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩١٤، سوپای عوسمانی لە جەنگی ساریکامیش دا شکستی ھێنا.[١٠] ئەرمەنەکانی کەلە لایەنی ھێزەکانی ڕوسیاوە بەشداریان کرد لە شکست ھێنانەکە.
      پەڕگە:Hunchak leaders hung.jpg
      سەرکردەکانی ھەنچاکیان، بیست شەھیدەکان

کتێبخانە[دەستکاری]

  • دەیڤد، مۆنگەر (2018). تۆڕێک دژی جینۆساید لە جەنگی جیھانی یەکەمدا: تۆڕێکی نێودەوڵەتی لە پشت ڕاپۆرتەکەی پەرلەمانی بەڕیتانیا لەسەر جینۆسایدەکەی ئەرمەنی. گۆڤاری توێژینەوەی ترانسئەڵتانیک. ١٦ ژمارە ٣: ٢٩٦.
  • گۆن، کریستۆفەر (2019). "لە گەڕان بەدوای خۆبەخشە "نەسەنەکان": میراتەکەی فیدای ئەرمەنی لە بەرەی قەوقۆز، ١٩١٤-١٩١٦". گۆڤاری کاروباری کەمینە موسوڵمانەکان. 39: 432X455.
  • ھۆھانسیان، ڕیچارد جی. (١٩٩٧) خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی کۆنەوە تا سەردەمی مۆدێرن. نیویۆرک. چاپخانەی سانت مارتن، ٢٩٩.
  • کایسەر، ھیڵمار. بەرەنگاربوونەوەی ھەرێمی بۆ سیاسەتەکانی حکومەتی ناوەندی: ئەحمەد جێمال پاپا، فەرمانڕەوای حەلەب، و دەرھێنەرانی ئەرمەنی لە بەھار و ھاوینی ساڵی ١٩١٥. گۆڤاری توێژینەوەی جینۆساید. 12: 174.
  • Kaligian, Dikran (2014). "ئەناتۆمی ڕەتکردنەوە: دەستێوەردانی سەرچاوە و بەرھەمھێنانی یاخیبوون". Genocide Studies International.
  • کوردیپێدیا - میخڕان (١٩٩٦). Hayots Badmoutioun (Armenian History) (بە زمانی ئەرمەنی). Hradaragutiun Azkayin Oosoomnagan Khorhoortee, Athens Greece. pp. 92X93.
  • مۆریس، بێنی (2019). جینۆسایدەکەی سی ساڵ: لەناوبردنی کەمینەکانی مەسیحیی تورکیا، ١٨٩٤-١٩٢٤. کامبریج، ماساچوس: چاپخانەی زانکۆی ھارڤارد.  ISBN 978-0-674-91645-6.
  • موڕادیانی، کاتچیگ (2021). تۆڕی بەرخۆدان، جینۆسایدی ئەرمەنی و مرۆڤایەتی لە سوریا عوسمانی، ١٩١٥-١٩١٨. زانکۆی ویلایەتی میچیگان.  ISBN 1-61186-385-6.
  • موڕادیانی، کاتچیگ (2021). تۆڕی بەرخۆدان، جینۆسایدی ئەرمەنی و مرۆڤایەتی لە سوریا عوسمانی، ١٩١٥-١٩١٨. زانکۆی ویلایەتی میچیگان.  ISBN 1-61186-385-6.
  • موڕادیان، کاتچیگ. "جینۆسی و بەرەنگاربوونەوەی مرۆیی لە سوریا عوسمانی، 1915-1916". ژمارە ٧: ٢، ٤.
  • سوون، ڕۆناڵد گریگۆر (2015). مێژووی جینۆسایدی ئەرمەنی: ئەوان دەتوانن لە بیاباندا بژین بەڵام لە ھیچ شوێنێکی تر. Princeton: Princeton University Press.  ISBN 978-1-4008-6558-1.
  • The Hugh Chisholm, 1920, Encyclopædia Britannica, Encyclopædia Britannica, Company ltd., دوازدە بڵاوکراوەی لاپەڕە 198.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mouradian, Khatchig (2016). "Genocide and Humanitarian Resistance in Ottoman Syria, 1915-1916". Études arméniennes contemporaines. 7 (7): 87–103. doi:10.4000/eac.1023.
  2. ^ ئ ا ب Suny, Ronald Grigor (2015). A history of the Armenian genocide: They can live in the desert but nowhere else (بە ئینگلیزی). Princeton: Princeton University Press. p. 282. ISBN 978-1-4008-6558-1. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:12» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ Morris, Benny (2019). The thirty-year genocide : Turkey's destruction of its Christian minorities, 1894-1924 (بە ئینگلیزی). Cambridge, Massachusetts: Harvard University Press. pp. 486. ISBN 978-0-674-91645-6.
  4. ^ David, Monger (2018). "Networking against Genocide during the First World War: the international network behind the British Parliamentary report on the Armenian Genocide". Journal of Transatlantic Studies. 16 (3): 296.
  5. ^ ئ ا Mouradian, Khatchig (2016). "Genocide and Humanitarian Resistance in Ottoman Syria, 1915-1916". Études arméniennes contemporaines. 7 (7): 87–103. doi:10.4000/eac.1023.
  6. ^ Mouradian, Khatchig (2021). The Resistance Network, The Armenian Genocide and Humanitarianism in Ottoman Syria, 1915–1918 (بە ئینگلیزی). Michigan State University Press. p. 28. ISBN 978-1-61186-385-7.
  7. ^ Kaligian, Dikran (2014). "Anatomy of Denial: Manipulating Sources and Manufacturing a Rebellion". Genocide Studies International. 8 (2): 208–223. doi:10.3138/gsi.8.2.06.
  8. ^ Hinterhoff, Eugene (1984). Illustrated Encyclopedia of World War I. Vol. iv. Persia: The Stepping Stone To India. New York: Marshall Cavendish. p. 500. ISBN 0-86307-181-3.
  9. ^ Erickson, Edward J. (2001). Ordered to Die: A History of the Ottoman Army in the First World War. Greenwood. p. 54. ISBN 978-0-313-31516-9.
  10. ^ The Hugh Chisholm, 1920, Encyclopædia Britannica, Encyclopædia Britannica, Company ltd., twelve edition p.198.