بەرواری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەرواری باڵاەوە ڕەوانە کراوە)

بەرواری یان بەرواری باڵا ناوچەیەکە کەوتۆتە باکوری پاڕێزگای دھۆک لە باشووری کوردستان و پاێزگای ھەکاری لە باکووری کوردستان (بەرواری باڵا). خۆی پێشتر ھەمووی سەر بە پاڕێزگای ھەکاری بوو دوای کێشانی سنوری تورکیا و عێراق بوو بە دووبەش بەرواری باڵا و بەرواری خواڕوو لەپاڵ کورد ئاشووریەکانیش لەم ناوچەیە نیشتەجێن.

مێژوو[دەستکاری]

ناوچەیەکی شاخاویە لەپاڕێزگای دھۆک پێشتر بەشێک بوو لە میزۆپۆتامیا، لە ١٢٥٨شاڵاوێکی کۆچکردنی ئاشووریەکانی بەخۆوە بینی دوای کەوتنی بەغدا و داگیرکردنی لەلایەن مەغۆلەکانەوە.

دوای ھاتنی عوسمانیەکان کریستیانەکانی ناوچەکە تووشی ڕاوەدوونان و ئاوارەیی بوونەوە بەرەو دەشتی نەینەوا و زەوی و زارەکانیان بۆ میرە کوردەکان گەڕاندەوە. لەسەدەی نۆزدەھەم میر محەممەد پاشا (پاشای کۆرە) میری سۆران، توانی ناوچەکە بخاتە ژێڕ ڕکێفی خۆیەوە و زەوی و زارەکان بدات بە یەزیدیەکان، بەڵام دواتر عوسمانیەکان بۆ ناشیرکردنی شکۆی پاشای کۆرە دەستیان بە ڕاوە دوونانی یەزیدیەکان کرد و ھەزارانیان لێ کوشتن، پاشان ھانی یەزیدیەکانیان دا کە دژی پاشای کۆرە بوەستنەوە بەمەبەستی تۆڵەکردنەوەیان دواتر ھەمان سیاسەتیان لەگەڵ خێلە کوردیەکانی تردا کرد تاوەکو بووە ھۆی لاوازی و لەناوبردنی میرنشینی سۆران.

لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم ھەردوو پاشماوەی دەولەتی عوسمانی و سەفەوی ڕێککەوتن بە ڕاگواستنی دانیشتوانی ناوچە سنووریەکان بەرەو سنوورە دوورەکانی ئێران ھەربۆیە کوردەکانی چیای کورمانجانیان گواستەوە بۆ باکووری خۆڕھەڵاتی ئێران و ئاشووریەکانیشیان گواستەوە بۆ ورمێ بەسەرۆکایەتی پەتریک مار شیمۆنی نۆزدەھەمی بنیامیین. بەڵام ھەوڵەکانی دواتر سەرکەوتوو بوون بۆ دووبارە گەڕاندنەوەیان بەرەو ناوچەی بەرواری کە تاوەکوو ئێستا لەوێ دەژیین.

لەپاڵ ئاشووریەکان جولەکەکانیش لەناوچەکە دەژییان بەڵام لە ساڵی ١٩٤٧ دوای درووستبوونەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل ھەموویان گەڕانەوە ئیسرائیل. بەھۆی بەشداری دانیشتوانەکەی لە شۆرشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان ناوچەکە ڕووبەڕووی کارەساتی ئەنفال بویەوە لە ھەشتاکان کە بەشێکی زۆریان ڕاگوێزران و ھەندێکیشیان گەڕانەوە

گوندەکانی ناوچەکە[دەستکاری]

ڕێزبەندی ناوی گوندەکان[دەستکاری]

بەرواری خواڕوو (ژێری)[دەستکاری]

ناوچەی بەرواری خواڕوو لەناو سنووری کوردستانی باشوور ھەڵکەوتووە کە ئەمانەن:

  • راڤینا
  • ھیرۆر
  • بەدھێ
  • کانی سارکێ
  • ئادینیێ
  • ئاتۆش
  • قومری
  • شارەوانیا بریفکا
  • چەلکێ
  • کانی ماسی
  • تروانشێ
  • بشمی یایێ
  • دۆرە
  • درێشکە
  • داودێ مەزن
  • ئەییت
  • تاشیش
  • مایە
  • ژەقلە
  • سەردەشت
  • حەلوا
  • مەرکەژایێ
  • باز
  • مشکە
  • ئەنیشکێ
  • خوارە
  • مالختێ
  • ژێدیدێ
  • بەقۆلکا
  • چەلەک
  • ئەگری
  • ھاییس
  • تیلەر
  • بناڤی
  • بەشیل
  • چەم سەیدە
  • باسە نوورە
  • شێخۆ

بەرواری باڵا[دەستکاری]

بەرواری باڵا کەوتۆتە ناوسنووری کوردستانی باکوور کە ئەمانەن:

  • ئەللامیان
  • چاڕۆس
  • ئەرک
  • ئەسپان
  • ھەردەلانی
  • قورانی
  • قەدشانس
  • خاردەڵان
  • کگار
  • نێروێ
  • شئلازا
  • قۆترانی
  • ساڵان
  • شمونێ
  • شواووتە
  • تەرمێل
  • تیرقۆنیس

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]