بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەرمیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرمیل
لقیدەفر
ماددەی بەکارھاتووچێو، پۆڵا، پلاستیک
کارلێکی فیزیکیخواردنەوە
بەرمیلێکی ئاسن

بەرمیل یان بۆشکە دەفرێکی گەورەی لوولەکییە کە لە دار دروست دەکرێت یان ئاسن.[١] [٢] لاکانی بەرمیلێکی دار لە شریتەکانی دار دروست دەکرێن، بە تەوقی کانزا یان دار بەیەکەوە دەبەسترێن. پارچە دارەکان لە ناوەڕاستدا فراوانترن و لە کۆتاییەکانیدا تەسکترن. ئەمەش وا دەکات بەرمیلە دارەکە لە ناوەڕاستدا بکرێتەوە. ئەم شێوە قاییمی بەرمیلەکە زیاد دەکات، بەڵام لە کاتی ناردنی بە کەشتیدا شوێنی زیاتر دەگرێت.

بەرمیلەکە وەک یەکەیەک بۆ پێوانەکردنی بڕی نەوت بەکاردەھێنرێت و توانای بەرمیلەکەش بە نزیکەی ١٥٩ لیتر مەزەندە دەکرێت. زۆرجار بۆ ھەڵگرتنی شلەمەنییەکان بەکاردێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «27 CFR § 25.11 - Meaning of terms». cornell.edu. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
  2. «Crude Oil FAQs - Energy Information Administration». doe.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە.