بەردی ئاسمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەردی نەیزەکەوە ڕەوانە کراوە)
بەردی ئاسمانی ویڵایمت بوونی هەیە لە ویلایەتی ئۆریجۆن لە ئەمەریکا

بەردی ئاسمانی (بە ئینگلیزی: meteor) (بە عەرەبی: نیزک) بە بەردەکانی ئاسمان دەوترێ، ئەو بەردانە بوونیان ھەیە لە کۆمەڵەی خۆر بە قەبارەی جیاواز لە بچووک و گەورە و مامناوەند، ئەو بەردانە زوو و زۆر دێنە بەرگەھەوای ھەسارەی زەوی ئەو دیاردەیە لەسەر زەوی پێیدەوترێ شەبەنگ، ھەندێک جار لە ئاسمانی زەویەوە بەھۆی سووتانی لە بەرگەھەوای زەوی ناگات بە سەر زەوی، ھەندێک لەو بەردانە قەبارەیان گەورەیە و دەکەون بەسەر زەوی و ئەو کاتە ناوەکەی لە شەبەنگەوە دەگۆرێت لۆ بەردی ئاسمانی.

نەیزەکەکان لە ھەسارۆکەکان دەچن بەڵام لەوان زۆر بچووکترن نەیزەک تەنێکی تاوێری بچووکە بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە٫ لەوەدەچێت ھەموو نەیزەکەکان پارچەیەک بن لە ھەسارۆکەکان.[١]

شەبەنگ لە ئاسماندا، لە دواوەشی ڕێگای شیری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "StarChild: Meteoroids". starchild.gsfc.nasa.gov. Retrieved 2021-11-17.