بەدوای دۆرێمی جادووییدا دەگەڕێم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەدوای دۆرێمی جادوویدا دەگەڕێم (بە کۆری: 魔女見習いをさがして) فیلمێکی ئەنیمێی درامای ژاپۆنییە، لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە و لەلایەن کۆمپانیای تۆوێی ئەنیمەیشنی بەرھەم ھێنراوە بۆ یادی ٢٠ ساڵەی زنجیرە ئەنیمەی کچە ئەفسوناوییەکان ئۆجامۆ دۆرێمی (کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە Magical Doremi ناسراوە)، کە لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٥ پەخشکرا، فیلمەکە لەلایەن ھاروکا و کاماتانی و جونیچی ساتۆ دەرھێنراوە.[١] ڕووداوەکانی فیلمەکە لە ژاپۆنی-نوێ ڕوودەدەن و ئەستێرەی فیلمەکە ئاوی مۆریکاوا و ڕینا ماتسوی و کاناکۆ مۆمۆتا ئەندامی مۆمۆیرۆ کلۆڤەر زی لە ڕۆڵی سێ ژن کە پاشخانی جیاوازیان ھەیە و بە سەیرکردنی ئۆجاماجۆ دۆرێمی گەورە بوون. فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ٣٣یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆکیۆ لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نمایشکرا، دواتر لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ خەڵکی گشتی نمایشکرا. پلاندانان بۆ فیلمەکە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، پڕۆژەی فیلمەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ بە فەرمی ڕاگەیەندرا، بە ئامانجی بینەرێکی ژنی پێگەیشتوو لە دەرەوەی ھەوادارانی ئۆجاماجۆ دۆرێمی، کۆمپانیای تۆوێی ئەنیمەیشن بڕیاریدا سەرنجی لەسەر ئەو ململانێ ھاوبەشە جۆراوجۆرانە بێت کە ژنانی ژاپۆنی لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لەگەڵ ھەر کارەکتەری سەرەکی کە نوێنەرایەتی نەوەیەکی دیاریکراو دەکات. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فیلمی Looking for Magical Doremi ستایشی زۆری لێکرا بەھۆی بابەتەکانی دۆزینەوەی خۆشییەکانی ژیان لە تەمەنی گەورەییدا لە ڕێگەی منداڵییەوە. فیلمەکە لە ٧٥ەمین خەڵاتی فیلمی ماینیچی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Looking for Magical Doremi". Tokyo International Film Festival. Archived from the original on October 31, 2020. Retrieved 2020-12-27.