بەدرخان سندی
| بەدرخان سندی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣ |
| پیشە | نووسەر، ڕۆژنامەوان |
| پەروەردە | زانکۆی وێڵز |
بەدرخان عەبدوڵڵا بەدری سندی نووسەرێکی کوردە. لە ساڵی ١٩٤٣ لە شاری زاخۆ پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ بەشی دەروونناسی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئینگلتەرا، زانکۆی وێڵز بەدەستھێناوە. لە زانکۆی بەغدا خوێندوویەتی و پلەی پرۆفیسۆری لە پسپۆڕییەکەی دەروونناسی بەدەستھێناوە. ھەروەھا وەک توێژەر لە ناوەندە دەروونییەکان کاری کردووە. ھەروەھا لە زانکۆکانی عێراق و کوردستان خول و نامەی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای وانە دەگوتەوە و سەرپەرشتی دەکرد. ھەروەھا وەک بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕۆشنبیری و چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە بەغدا کاری کردووە.[١][٢][٣]
ساڵی ١٩٧٠ بە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ھەولێر ھەڵبژێردرا. لە ٢٢ی نیسانی ١٩٧٧دا داھێناننامەی ژمارەداری ١٠٨٧ی بەدەستھێناوە، بۆ شێواز و ئامێرەکەی بۆ فێرکردنی نابینایان بۆ خوێندنەوە و نووسین. لەو کاتەدا لە شانشینی یەکگرتوو خوێندکار بووە. لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٨٦ بە ئەندامی فەرمانگەی ناوەندی و فەرمانگەی جێبەجێکاری سەندیکای نووسەرانی عێراق (ئەمینداری گشتی کاروباری دەرەوە) ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٣ ئەندامی کۆمەڵەی پەروەردەیی و دەروونناسی بووە لە بەغدا و لە ساڵی ١٩٨٥ەوە ئەندامی کۆمەڵەی وەرگێڕانی عێراق بووە. ھەروەھا بەدرخان ئەندامی دوو لیژنە بووە: لیژنەی ئەکادیمیای زانستی عێراق و لیژنەی ئەکادیمیای کوردی لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٦. لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی عەلمانی لە کۆمەڵگەی عێراق و چالاکی و ھاوسۆزی بۆ دۆزی کورد دەستگیرکرا. سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام سزاکە بۆ زیندانی ھەتاھەتایی کەمکرایەوە، دواتر ھەشت ساڵ زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا. بەدرخان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەلتاخی بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20200325153040/http://www.isni.org/0000. لە 0000 7783 5840 ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 22 أكتوبر 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی); پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «Sindī, Badrakhān; سندي، بدرخان - LC Linked Data Service: Authorities and Vocabularies | Library of Congress, from LC Linked Data Service: Authorities and Vocabularies (Library of Congress)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «VIAF». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |