بەختەوەری

بەختەوەری یا بەختیاری یا خۆشبەختی بریتییە لە ڕازیبوون لە ژیان. کە دەڵێن فڵان کەس بەختەوەرە، یانی بە خۆشییەوە پێگەیشتووە و لە ژیانی خۆی ڕازییە و بەخت ھاوڕایەتی. مەبەست ئەوەیە کە ئەو ھێزە نادیارە، کە پێی دەوترێ بەخت و، بە پێی بڕوای کۆن، ھات و نەھاتی مرۆڤ لەوەوە دێ، باش بووە لەگەڵیا و، بۆی ھێناویەتی.[١][٢] ڕووت ڤینھۆڤن کە پێشەنگی لێکۆڵینەوەی زانستی لەمەڕ بەختەوەرییەوەیە، بەم چەشنەی دەناسێنێ: بەختەوەری ڕادەی دڵخواز بوون و جێی پەسەند بوونی سەرجەم ژیانی ئینسانە بە پێی داوەریی خۆی.[٣]
ئینسان ھەمیشە بۆ بەختەوەری دەگەڕێ، ئەرەستوو دەڵێ ھەر کارێک ئینسان دەیکا، ئامانجی ھەرە دوایینی، ئەوەیە کە بە بەختەوەری بگات. ئەوەی کە بەختەوەری چییە و چۆن بە دەست دێ و لە کوێ ھەیە، بابەتێکی زۆر گرنگی فەلسەفە و سایکۆلۆجییە.
پێچەوانەی بەختەوەری کڵۆڵی، بەختڕەشی و، بەدبەختییە.
فەلسەفە
[دەستکاری]باسی بەختەوەری لە فەلسەفە ئەغڵەب لەگەڵ ئەخلاقدا جووت دەکرێ و، وا دادەنرێ کە بەبێ ڕەچاوکردنی خوو و ڕەوشتی باش و ئەخلاق، بەختەوەری دەست نادا. ئەمە ڕوانگەی زاڵ بووە بە درێژاییی مێژووی فەلسەفەی ئەخلاق، کە کاری دروست و ئاکاری چاک مرۆڤ بە بەختەوەریی زیاتر دەگەیێنێ. بەڵام، ھەوڵگەلێکیش دراوە بۆ ئەوە نیشان بدرێ کە ئەخلاق ھیچ پەیوەندییەکی بە بەختەوەرییەوە نییە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ زەبیحی، عەبدوڕەحمان. قامووسی زبانی کوردی. لاپەڕە ٣٧٩.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ نانەوازادە، عەلی. فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی. لاپەڕە ٤٩٥-٤٩٨.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ڤینھۆڤن (Veenhoven)، ڕووت (Ruut). «CONCEPT OF HAPPINESS» (PDF). worlddatabaseofhappiness.eur.nl. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.