بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێھنام شەھریاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێھنام شەھریاری
بە فارسی: بهنام شهریاری
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩
مردن٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥(٢٠٢٥-٠٦-٢١) (٥٦ ساڵ ژیاوە)
پارێزگای قوم، ئێران
دڵسۆزیئێران
ھۆی مەرگکوشتن
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی
پیشەئەفسەری سەربازی
شوێنی کارکردنھێزی قودس
پێشگرێکی شەرەفمەندانەسەردار
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیسەرتیپ
ناکۆکیشەڕی ئێران و ئیسرائیل
لقی سەربازیسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

بێھنام شەھریاری مەراللوو (بە فارسی: بهنام شهریاری مراللو؛ ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ – ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) کە بە نازناوەکانی وەک «سەید عەلیئەکبەر میروەکیلی»، «سەید حەمیدڕەزا شاھچراغی» و «حوجەتوڵڵا نەریمانی» ناسراوە، بەرپرسێکی باڵای ھێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو. ئەو بەتایبەتی پەیوەندیی بە یەکەی ١٩٠ەوە ھەبووە، ئەم یەکەیە بەرپرسیارە لە گواستنەوەی نھێنی و قاچاخکردنی چەک بۆ گرووپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک حیزبوڵڵا لە لوبنان، حەماس لە فەلەستین، حووسییەکان لە یەمەن و ڕژێمی ئەسەد لە سووریا پێش ڕووخانی.[١][٢][٣][٤][٥]

کوژران

[دەستکاری]

بێھنام شەھریاری، فەرماندەی یەکەی ١٩٠ی ھێزی قودسی سوپای پاسداران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە ڕێکەوتی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە ھێرشێکی ئاسمانی لە درێژەی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا کرایە ئامانج و کوژرا. سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند کە شەھریاری بەرپرسی گواستنەوەی چەک لە کۆماری ئیسلامییەوە بۆ گرووپەکانی سەر بە ئێران وەک حیزبوڵڵا، حەماس و حوسییەكان بووە.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Behnam SHAHRIYARI». OpenSanctions.org (بە ئینگلیزی). ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٥. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ^ «Behnam Shahriyari | Iran Watch». www.iranwatch.org. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. ^ ofac.treasury.gov (بە ئینگلیزی) https://ofac.treasury.gov/recent-actions/20230815. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ al-Omran، By Faris. «Iran-backed militias undermine Iraq's reputation, stability with smuggling operations». Al-Mashareq (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. ^ «Iran's Unit 190: The special force smuggling weapons by land, sea and air». Raseef22 (بە ئینگلیزی). ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. ^ «رتش اسرائیل: بهنام شهریاری، فرمانده سپاه و مسئول انتقال سلاح به منطقه را کشتیم» (بە فارسی).