بێڵ ڵابس
| بێڵ ڵابس | |
|---|---|
| بەشێکە لە | Alcatel-Lucent |
| پیشەسازی | تەکنۆلۆژیای زانیاری، software industry، کۆڵینەوە |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Bell Labs |
| کارە کۆکراوەکان | مۆزەخانەی ھونەری مۆدێرن |
| ناونراوە لەدوای | ئەلێکساندەر گراھام بێڵ |
| دامەزرێنەر | ئەلێکساندەر گراھام بێڵ |
| ڕێبەر | Frank B. Jewett، Oliver Ellsworth Buckley، Mervin Joe Kelly |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| پۆتانی شوێن | ٤٠°٤١′٠″N ٧٤°٢٤′١″W |
| دۆخی یاسایی | کۆمپانیای سنوورداری تایبەت |
| خاوەن | نۆکیا |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | نۆکیا |
| خاوەنی | Rat Ice |
| شوێنی بارەگاکان | Murray Hill |
| خەڵاتەکان | National Medal of Technology and Innovation، Technical Grammy Award |
| IPv4 routing prefix | 12.0.0.0/8 |
| ناونیشانی شەقام | Mountain Avenue 600 |
| وێبگە | https://www.nokia.com/bell-labs/ |
![]() | |
نۆکیا بێڵ ڵابس، کە بە گشتی وەک بێڵ ڵابس ناسراوە، کۆمپانیایەکی توێژینەوە و گەشەپێدانی پیشەسازیی ئەمریکییە کە لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆژیی فینلەندی نۆکیاوە خاوەندارێتی دەکرێت. بارەگای سەرەکیی لە مۆرەی ھیڵ، نیوجێرزییە، و کۆمپانیاکە چەندین تاقیگەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و سەرانسەری جیھاندا بەڕێوەدەبات.
وەک لقێکی پێشووی کۆمپانیای تەلەفۆن و تەلەگرافی ئەمریکی (ئەی تی ئاند تی)، بێڵ ڵابس و توێژەرەکانی شانازیی پەرەپێدانی ئەستێرەناسیی ڕادیۆیی، ترانزیستەر، لەیزەر، خانەی فۆتۆڤۆڵتایک، ئامێری بارگە-ھاوپێچکراو (سی سی دی)، تیۆریی زانیاری، سیستەمی کارپێکەریی یوونیکس، و زمانە پرۆگرامسازییەکانی بی، سی، سی++، ئێس، سنۆبۆڵ، ئەی دەبلیوو کەی، ئەی ئێم پی ئێڵ، و ئەوانی تریان پێ دراوە، بە درێژاییی سەدەی ٢٠. یازدە خەڵاتی نۆبڵ و پێنج خەڵاتی تیورینگ بۆ ئەو کارانە بەخشراون کە لە تاقیگەکانی بێڵدا تەواو کراون.[١]
بێڵ ڵابس بنەچەکەی لە ڕێکخستنی کۆمپانیایی ئاڵۆزی کۆمەڵەی تەلەفۆنی سیستەمی بێڵدا بوو. تاقیگەکە لە کۆتاییی سەدەی ١٩دا وەک بەشی ئەندازیاریی وێستەرن ئێلەکتریک دەستی بە کار کرد، و دەکەوتە ٤٦٣ شەقامی وێست لە شاری نیویۆرک. دوای چەندین ساڵ لە پێشخستنی داھێنانەکانی دوورپەیوەندی، بەشەکە لە ساڵی ١٩٢٥دا کرا بە تاقیگەکانی بێڵ تەلەفۆن و خرایە ژێر خاوەندارێتیی ھاوبەشی وێستەرن ئێلەکتریک و کۆمپانیای تەلەفۆن و تەلەگرافی ئەمریکییەوە. لە دەیەی ١٩٦٠دا، تاقیگە و بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکە گواسترانەوە بۆ مۆرەی ھیڵ، نیوجێرزی. دەرچووانی لەم ماوەیەدا ڕیزێکی فراوان لە زانایان و ئەندازیارانی ناسراوی جیھانی لەخۆدەگرن.
لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی بێڵدا، بێڵ ڵابس لە ساڵی ١٩٨٤ بووە لقێکی ئەی تی ئاند تی تەکنەلۆجیس، کە بووە ھۆی دابەزینێکی بەرچاوی بوودجەکەی.[٢][٣] لە ساڵی ١٩٩٦دا، ئەی تی ئاند تی، ئەی تی ئاند تی تەکنەلۆجیسی جیاکردەوە، کە ناوی گۆڕدرا بۆ لوسێنت تەکنەلۆجیس، و شوێنی مۆرەی ھیڵی بۆ بارەگای سەرەکی بەکارھێنا. تاقیگەکانی بێڵ دابەش کرا و ئەی تی ئاند تی بەشەکانی وەک تاقیگەکانی ئەی تی ئاند تی ھێشتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٦دا، لوسێنت لەگەڵ کۆمپانیای دوورپەیوەندیی فەرەنسی ئەلکاتێلدا یەکی گرت بۆ پێکھێنانی ئەلکاتێل-لوسێنت، کە لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن نۆکیاوە کڕدرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «2018 Nobel Prize in Physics laureate Arthur Ashkin delivers his Nobel Lecture at Nokia Bell Labs | Nokia.com». Nokia (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Georgescu، Iulia (شوباتی ٢٠٢٢). «Bringing back the golden days of Bell Labs». Nature Reviews Physics (بە ئینگلیزی). ٤ (2): ٧٦–٧٨. Bibcode:٢٠٢٢NatRP...٤...٧٦G. doi:١٠.١٠٣٨/s٤٢٢٥٤-٠٢٢-٠٠٤٢٦-٦. ISSN ٢٥٢٢-٥٨٢٠. PMC ٨٧٩٢٥٢٢. PMID ٣٥١٠٣٢٥١.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Brumfiel، Geoff (١ی ئابی ٢٠٠٨). «Bell Labs bottoms out». Nature (بە ئینگلیزی). ٤٥٤ (7207): ٩٢٧. doi:١٠.١٠٣٨/٤٥٤٩٢٧a. ISSN ١٤٧٦-٤٦٨٧. PMID ١٨٧١٩٥٥٢.
