بێکۆتاییبوونی وەدیھاتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بێکۆتاییبوونی شیاوی وەدیهاتنەوە ڕەوانە کراوە)

بێکۆتاییبوونی وەدیھاتوو یان بێکۆتاییبوونی ڕاستەقینە بیرێکە کە دەڵێت ژمارەکان، یان ھەندێک لە دیکەی شتە بیرکارییەکان، وەکوو کۆمەڵەکان، دەتوانن یەکپارچەیییەکی[١] تەواوی ڕاستەقینە پێکبھێنن. لە فەلسەفەی بیرکاریدا، ڕازبەرکردنی[٢] بێکۆتاییبوونی وەدیھاتوو پەسەندکردنی بوونە بێکۆتایییەکان، وەکوو کۆمەڵەی ھەموو ژمارە سروشتییەکان، دەگرێتەوە.

جیاوازیی شیاوی وەدیھاتن و وەدیھاتوو لەلایەن ئەرەستۆوە[دەستکاری]

ئەرەستوو بابەتی بێکۆتاییی لە فیزیک و مەتافیزیکدا شرۆڤەکردووە. ئەو لە نێوان بێکۆتاییبوون نیسبەت بە کۆکردنەوە و بێکۆتاییبوون نیسبەت بە دابەشکردندا جیاوازی دادەنا.

ئەرەستوو ل نامیلکەی فیزیکدا ئاوا دەڵێت:

بەڵام ئەفلاتوون دوو بێکۆتاییی ھەیە، گەوەرە و بچووک.

ئەرەستوو ھەروەھا لەنێوان وەدیھاتوو و شیاوی وەدیھاتنیش دا جیاوازیی دادەنا. بێکۆتایی‌یەکی وەدیھاتوو شتێکی تەواو و دیاریکراو و داگری بە شێوەیەکی بێدوایی زۆر ئەندام، و بە گوێرەی ئەرەستوو، بیرێکی ناتەبا[٣] یە، ھەم لە تیۆریدا و ھەم لە سروشتیشدا.[٤] نیسبەت بە کۆکردنەوە، پاشیەکی یان زنجیرەیەکی بێکۆتاییی شیاوی وەدیھاتن، بێ‌بـڕانەوەیەکی شیاوی وەدیھاتنە. "زنجیرەیەکی بێ‌بـڕانەوەی شیاوی وەدیھاتنبوون" واتە ھەمیشە یەک ئەندام، پاش یەکێکی تر، دەتوانێت زێدەبێت بە زنجیرەکە و ئەم ڕەوتی زێدەبوونی ئەندامانە قەت ماندووبوونی بۆ نەبێت.

دیسان ئەرەستوو دەڵێت:

بە شێوەیەکی گشتی، بێکۆتایی ئەم شێوە بوونەی ھەیە: ھەردەم یەک شت پاش یەکێکی تر دەستێندرێتەوە و ھەر شت کە دەستێندرێتەوە ھەمیشە بەکۆتایی‌یە، بەڵام ھەمیشەش جیاوازە.

وەکوو نموونەیەک بۆ پاشیەکییە بێکۆتایی‌یەکانی شیاوی وەدیھاتن نیسبەت بە زێدەبوون، لە پاشیەکییەک کە بەم جۆرە دەستپێدەکا ...،١،٢،٣ دەکرێت ھەردەم یەک ژمارە لە پاش یەکێکی تر زێدەبێت بەڵام ڕەوتی زێدەبوونی ژمارەکانی زیاتر و زیاتر، ماندووبوون یان تەواوبوونی بۆ نیە، لەبەر ئەوەی کە بـڕانەوەیەک بۆ ئەم ڕەوتە بوونی نیە.

نیسبەت بە دابەشکاری، بە بـڕوای ئەرەستوو لە پاشیەکییەکی بێکۆتایی لە دابەشکارییەکان وەکوو ئەمە کە ئاوەھا دەستپێدەکا:

... ١،٠/٥،٠/٢٥،٠/١٢٥،٠/٠٦٢٥

ڕەوتی دابەشکردن ھەرگیز بـڕانەوەی بۆ نیە و نرخی سیفر ھەرگیز وەدەستنایێت ئەگەرچی دابەشکاری دەتوانێت تا ھەر کات بیەوێت بەردەوەام بێت.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ totality
  2. ^ abstraction
  3. ^ paradoxical
  4. ^ چیەتی، گەوهەر، زات.