بێلقیس(شار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێلقیس (بە تورکی: Nizip، بە عەرەبی: نسیب‎) شارێکی باکوری کوردستانە لە پارێزگای دیلۆک(گازی عەنتاب)

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ٩٦٬٢٢٩ کەس بووە، ٤٥کم لەناوەندی شاری دیلۆک دوورە و نزیکەی ٩٥کم لەشاری ئورفە دوورە، شارێکی کۆنی مێژووییە و ڕووداوی جۆربەجۆری بەخۆوە دیوە

مێژوو[دەستکاری]

بەھۆی نزیکی لەشارە ڕۆمانیە کۆنەکانی وەک زەوگما و ڕومکاڵا زۆرینەی مێژوو نووسان پێیان وایە تەنھا قەڵایەکی سەربازی بووە بۆ پاراستنی شارەکانی نزیکی بەڵام سەرچاوەی تر ئاوەدانی شارەکە بۆ سەردەمی مادەکان دەگەڕێننەوە ئەمەش بەھۆی شێوازی باڵاخانە کۆن و قەڵایەکەی وە شارێکی جوان و خنجیلانە بووە بۆیە کوردەکان ھەرلەکۆنەوە بە بەلقیس بانگیان کردووە، زۆرینەی خەڵک شارەکە لەگەڵ شاری نوسەیبین تێکەڵی دەکەن ئەمەش بەھۆی پتەوی پەیوەندی مئژووییان، چونکە بێلقیس لە ڕووباری فورات نزیکە ھەرچی نوسەیبینە کەوتۆتە بەری ڕووباری دیجلە، لەسی دەیەی سەدەی ڕابردوو تورکیا بەشێوازی جۆربەجۆر پێکھاتەی دانیشتوانەکەی شێواندووە بەھۆی گرنگی پێنەدانی خەڵکەکە ناچاری کۆچکردن بوونەتەوە لەزێدی ئەوان عەرەبە ئاوارەکانی سووریای نیشتەجێکردووە

محەممەد عەلی پاشای میسر خەڵکی ئەم شارەیە، ھەربۆیە خۆی سەرپەرشتی جەنگی ١٨٣٩ی نەزیبی کردووە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]