بێلا تۆرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بێلا ثۆنەوە ڕەوانە کراوە)
بێلا تۆرن

Bella Thorne
تۆرن لە ٢٠٢١
لەدایکبوون
ئانابێلا ئەیڤری تۆرن

(١٩٩٧-١٠-٠٨) ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٦ ساڵ)
پێمبرۆک پاینز، فلۆریدا، ئەمریکا
پیشە
  • خانمەکتەر
  • نمایشکاری جلوبەرگ
  • گۆرانیبێژ
  • دەرھێنەر
چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکاندەنگ
کۆمپانیاکان
  • وۆڵت دیزنی
  • ھۆڵیوود
  • ئێپیک
وێبگەbellathorneofficial.com

ئانابێلا ئەیڤری تۆرن (بە ئینگلیزی: Bella Thorne؛ لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧) خانمەکتەر، نمایشکاری جلوبەرگ، گۆرانیبێژ و دەرھێنەری ئەمریکییە.[١] دوای دەرکەوتن لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە زنجیرەکانی Dirty Sexy Money (٢٠٠٧–٢٠٠٨) و Little Monk (٢٠٠٩)دا، تۆرن ناوبانگی دەرکرد بۆ نواندنی ڕۆڵی سێسێ جۆنس لە زنجیرەی Shake It Upی کەناڵی دیزنیدا کە لە ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ پەخشدەکرا.[٢] تۆرن دواتر لە چەندان فیلمی درێژ دەرکەوت، وەک Blended (٢٠١٤)، The DUFF (٢٠١٥)، Alvin and the Chipmunks: The Road Chip (٢٠١٥)، و Amityville: The Awakening (٢٠١٧)، پێش گەڕانەوە بۆسەر تەلەڤیزیۆن بە زنجیرەی Famous in Love (٢٠١٧–٢٠١٨). لە دوای ئەوانەشەوە لە زنجیرە فیلمی The Babysitter (٢٠١٧–٢٠٢٠) و فیلمی Infamous (٢٠٢٠)دا دەرکەوتووە.

لە دەرەوەی نواندندا، تۆرن دوو تۆماری درێژخایەن و چوار کتێبی بڵاوکردووەتەوە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ئانابێلا ئەیڤری تۆرن[٣] لە پێمبرۆک پاینز لە فلۆریدا لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەدایکبووە، بە کچی تامارا تۆرن و دێلانسی ڕیناڵدۆ 'ڕێی' تۆرن.[٤][٥] دوو خوشک و برایەکی ھەن کە ئەوانیش ئەکتەرن.[٤][٦] باوکی لە ڕەچەڵەکی کوبایی بووە، و خۆشی ڕەچەڵەکی ئیتالی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئێرلەندی، و وێڵزی ھەیە.[٧][٨][٩] باوکی لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە نیسانی ٢٠٠٧دا کۆچی دواییکرد.[١٠][١١] وتوویەتی کە لەلایەن دایکێکی سەڵتەوە بەخێوکراوە کە پاڵپشتی ھەر چوار منداڵەکەی کردووە، و زۆر ھەژار بوون، و خۆشی بۆ یارمەتیدانی مادیی خێزانەکەی بووەتە نواندنکار لە تەمەنێکی مناڵدا.[١٢] لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا، دەریخست کە لە ناوچەیەکی دوور لە شار ژیاوە، و ئیسپانی یەکەم زمان بووە کە زانیویەتی، و دەریشیخستووە کە لە کاتی گەورەبووندا بەھۆی دیسلێکسیاوە گاڵتەی پێکراوە.[١٣][١٤] لە پۆلی یەکەمەوە دیسلێکسیای تێدا بەدیکراوە. بەھۆی زۆر گاڵتەپێکردن لە قوتابخانەی گشتیدا، لە ماڵەوە خوێندوویەتی. لە سەنتەری فێربوونی سیلڤیدا خۆی باشترکردووە و توانیویەتی بنووسێت و بخوێنێتەوە لە قۆناغەکانی تری خوێندن.[١٥] لە ئابی ٢٠١٠دا، وتی کە بەسەر دیسلێکسیادا زاڵبووە بە خوێندنەوەی ھەر شتێک کە بەر دەستی کەوتووە، تەنانەت نووسراوی سەر مقەباکانیش.[١٦][١٧] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا ئاماژەی دا کە لە تەمەنێکی گەنجەوە تا ١٤ ساڵی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. بەڵام دەستدرێژیکەرەکەی نەناسیوەتەوە.[١٨]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

تۆرن لە ٢٠١٥ تا ئابی ٢٠١٦، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەری ئینگلیزی گرێگ سەلکیندا ھەبوو.[١٩] ماوەیەکی کورت دوای جیابوونەوەیان، بە دووڕەگەزخواز خۆی ئاشکراکرد.[٢٠] دواتر پەیوەندی لەگەڵ ھەر دوو مۆسیقاژەن مۆد سەن و کەسایەتی میدیایی تانا مۆنگیو، کە لە ئەیلوولی ٢٠١٧ تا شوباتی ٢٠١٩ی خایاند.[٢١][٢٢] لە ئابی ٢٠١٩وە، لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ گۆرانیبێژ بێنجامین مۆسکۆلۆی ئیتالی.[٢٣] لە تەممووزی ٢٠١٩دا، بە گشتڕەگەزخواز خۆی ناساند.[٢٤]

لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا، چەند وێنەیەکی ڕووتی تۆرن لەلایەن ھاککەرانەوە دزران و ھەڕەشەیان لێدەکرد بۆ پارە؛ لە جیاتی ئەوە، خۆی وێنە ڕووتەکانی بڵاوکردەوە.[٢٥][٢٦] دواتر لەو ساڵەدا، ئاماژەی بە کێشەکانی دا لەگەڵ ئەو ڤیدیۆ پۆڕنە ساختانەی کە لەسەر ئەو دروستکراون.[٢٧]

تۆرن پاڵپشتیکاری Humane Society، دەزگای Cystic Fibrosis، و ڕێکخراوی The Nomadە، کە پەروەردە و خواردن و دەرمان بەردەستی منداڵەکانی ئەفریقا دەکەن.[٤] ئەو ھەروەھا بەشداری لە PETAدا کردووە بۆ ھاندانی خەڵک بۆ بایکۆتکردن و خۆپیشاندان دژی SeaWorld، کە خۆیشی بە منداڵی لە ڕێکلامێکدا لەوێ دەرکەوتووە.[٢٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Erlewine, Stephen Thomas (2016). "Bella Thorne". AllMusic.com. Retrieved August 3, 2016.
  2. ^ Firman, Tehrene. "Bella Thorne Refuses to Auto-Tune Her Music Like Other Disney Stars". J-14. Retrieved September 28, 2014.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AllMusic Bio نەدراوە
  4. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Disney Channel Medianet نەدراوە
  5. ^ "Meet Young Star and Rescue Volunteer Bella Thorne". BellaDOG Magazine. Archived from the original on November 9, 2014. Retrieved August 17, 2014. دەیزی ڕێی بەھۆی باوکی کۆچکردوومەوە ناونراوە کە ناوی دێلانسی ڕێی بوو
  6. ^ "Bella Thorne Biography". TV Guide. Retrieved August 31, 2020. کایلی تۆرن — خوشک؛ ڕێمی تۆرن — برا … ڕیناڵدۆ تۆرن — باوک
  7. ^ Hernandez, Lee (June 27, 2012). "'Shake It Up' Star Bella Thorne On Being Cuban: 'A Lot Of People Think I'm Lying' (Exclusive)". HuffPost. Retrieved May 19, 2019.
  8. ^ Isaac, Paulina Jayne (July 21, 2017). "Bella Thorne Pens a Song "About Dying Alone" in Honor of Her Late Father". In Touch Weekly.
  9. ^ Yahoo! Celebrity Staff (November 13, 2014). "Bella Thorne Explains Sharing Her Father's Death and More in New Book". Us Weekly. Retrieved July 2, 2019.
  10. ^ "Delancey Rey Thorne's Obituary on Sun-Sentinel". Sun-Sentinel. April 20, 2007.
  11. ^ Marr, Madeleine (November 14, 2014). "Actress Bella Thorne signing copies of 'Autumn Falls'". Miami Herald.
  12. ^ Midkiff, Sarah (April 22, 2017). "Bella Thorne Said She Took Her Disney Role To Save Her Family From Homelessness". Refinery29. Retrieved May 20, 2019.
  13. ^ Fleming, Olivia (April 12, 2017). "Bella Thorne on Fame, Love, and Life After Disney". Harper's Bazaar.
  14. ^ Handler, Chelsea; Thorne, Bella (September 8, 2017). "Why not make the world a little bit kinder? @bellathorne is now streaming on @netflix". Chelsea. Netflix.
  15. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Film Monthly.com نەدراوە
  16. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری American Cheerleader Magazine نەدراوە
  17. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری OceanUp.com 2 نەدراوە
  18. ^ France, Lisa Respers (January 9, 2018). "Fans rally around Bella Thorne after sexual abuse revelation". CNN.
  19. ^ Vulpo, Mike (June 28, 2016). "Why Did Bella Thorne and Gregg Sulkin Break Up? Actors Say They'll 'Always Love Each Other'". International Business Times. Retrieved June 28, 2019.
  20. ^ Vulpo, Mike (August 23, 2016). "Bella Thorne Grateful for All the "Accepting" Messages After Revealing She Is Bisexual". E! News. Retrieved August 23, 2016.
  21. ^ D'Aluisio, Alexandra (February 27, 2019). "Bella Thorne Splits from YouTube Star Girlfriend Tana Mongeau After Year-Long Open Relationship". Us Weekly. Retrieved February 28, 2019.
  22. ^ Contreras, Cydney (February 26, 2019). "Bella Thorne Splits From YouTube Star Tana Mongeau After 1 Year". E! News. Retrieved February 28, 2019.
  23. ^ DeSantis, Rachel (August 12, 2019). "Bella Thorne Kisses Boyfriend Benjamin Mascolo After Sharing Faux Mod Sun Wedding Video". People. Retrieved August 16, 2019.
  24. ^ Thorbecke, Catherine (July 22, 2019). "Bella Thorne says she is pansexual and opens up about overcoming abuse, bullying and more". Good Morning America. Retrieved July 28, 2019.
  25. ^ Andone, Dakin (June 16, 2019). "Bella Thorne shares nude photos on Twitter after a hacker threatened to release them". CNN. Retrieved July 5, 2019.
  26. ^ Parker, Ryan (June 16, 2019). "Bella Thorne Posts Nude Photos After Threats From Alleged Hacker". The Hollywood Reporter. Retrieved July 5, 2019.
  27. ^ "The real (and fake) sex lives of Bella Thorne". BBC News. November 12, 2019. Retrieved March 28, 2020.
  28. ^ Scott Baumgartner, "Bella Thorne Stars In Anti-SeaWorld Spot That Addresses Her Childhood Ad For the Amusement Park," ET July 23, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]