بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێرگن (گۆرانیبێژ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێرگن
لەدایکبوون١٥ی تەممووزی ١٩٥٨
مێرسین، تورکیا
مردن١٤ی ئابی ١٩٨٩(١٩٨٩-٠٨-١٤) (٣١ ساڵ ژیاوە)
Pozantı، تورکیا
ناوی کاتی لەدایکبوونBelgin Sarılmışer
ناوی خوازراوBergen
شوێنی ناشتنگۆڕستانی نێوان ئایینەکان، مێرسین
دایکسەباحەت چاکیر
خزمەکانعەلی چاکیر، ھاتیس چاکیر
زمانی زگماکیزمانی تورکی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی تورکی
پیشەگۆرانیبێژ، هونەرمەندی تۆمارکردن
دەستپێکی چالاکی١٩٨٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩
ئامێری مۆسیقادەنگ
خشتەی تۆمارەکاندیسکۆگرافیای بێرگن
دەردەکەوێت لە بەرھەمیبێرگن، Acıların Kadını
وێبگەhttp://bergen.awardspace.com/Biyografi.html

بەلقین ساریلمشێر (بە تورکی: Belgin Sarılmışer) (١٥ی تەممووزی ١٩٥٨ – ١٤ی ئابی ١٩٨٩)، لە ڕووی پیشەییەوە بە بێرگن ناسراوە، گۆرانیبێژێکی تورک بووە. بە ئەلبوومەکەی «Acıların Kadını» (بە کوردی: ئافرەتی دڵتەنگییەکان) ژمارەی پێوانەیی فرۆشتنی شکاند. بێرگن لە ماوەی ژیانیدا و دوای مردنی بووە یەکێک لە سیمبوول و ڕووخساری توندوتیژی دژی ژنان لە تورکیا. ژیانی تایبەتی کاریگەری لەسەر دەنگی خەمۆکی ھەبوو و بووە ھۆی سەرکەوتنی. ھاوسەرەکەی ترشی نیتریکی فڕێدایە سەر دەموچاوی، بەو ھۆیەوە چاوی ڕاستی کوێر دەبێت و لە چاوی چەپیدا بە باشی نابینێت. دوای ئەوە بەردەوام بوو لە گۆرانی گوتن و ھەڵیبژارد چاوە بریندارەکەی بە قژە درێژەکەی داپۆشێت. دوای ئەوەی مێردەکەی لە زیندان ئازاد بوو و وا خۆی نیشان دا کە پەشیمانە، جارێکی تر دەچێتەوە لای و دوای ماوەیەک تەڵاقی داوە. بێرگن لەلایەن ھاوسەری پێشوویەوە کوژرا، کە دوای بڵاوکردنەوەی چەند ئەلبوومێکی سەرکەوتوو لێی جیابووەوە.[١]

دەرکەوتنی لە مێشکی خەڵکدا مابووەوە بە داپۆشینی چاوی ڕاستی بە قژییەوە و ھەندێکجاریش چاویلکەی لەچاو دەکرد چونکە چاوی ڕاستی لەدەستدابوو. بێرگن نازناوی «ئافرەتی دڵتەنگییەکان»ی لێنرا دوای ئەوەی لە فیلمێکی ھەمان ناودا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، ئەلبوومێک دەربارەی چیرۆکی ژیانی، ھەروەھا «ئافرەتی دڵتەنگییەکان»، سێیەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی بوو کە لە ساڵی ١٩٨٦ بڵاوکرایەوە. بێرگن بەدرێژایی ژیانی ھۆنەری چەندین گۆرانی لەدوای خۆی بەجێھێشتووە، وەک: ئەگەر لێم خۆش بیت لێت خۆش نابم، ناتوانی باسی چارەنووسی من بکەیت، بۆ من دڵتەنگ مەبە، وێنەکەت لە دەستمدایە، و بۆچی ناگەڕێیتەوە؟[٢]

بێرگن شەوی ١٤ی ئابی ١٩٨٩ لە ناوچەی پۆزانتی شاری ئەدانا لەلایەن ھاوسەرە جیابووەکەیەوە تەقەی لێکرا. بێرگن لە ژیانی کورتی سی ساڵەیدا یەک فیلم و ١٢٩ گۆرانی و ١١ کاسێت و ٦ تۆماری تەواو درێژی پێشکەش کردووە. بێرگن لە زێدی خۆی لە مێرسین بە خاک سپێردرا . لە گۆڕستانی ناحیەی تۆرۆسلاری شاری مێرسین یادگاریەکی بۆ دانرا کە ھەمیشە بەڕووی سەردانکەراندا کراوەیە.[٣]

گۆڕی بێرگن لە شاری مێرسین

بێرگن بە گۆرانییەکانی لە چەندین ئەلبوومی ئارابیسک و نۆستالژیدا بەشداری کردووە. زۆرێک لە ھونەرمەندان گۆرانییەکانی وەک ئیمرا، فۆندا ئارار، موعاز ئیرسۆی و ئەسین کاراجا ئاوازیان بۆ داناوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]