بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێت لەحم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیت لحم
בֵּית לֶחֶם
Bethlehem
شار
ڕووبەر
  سەرجەم٥٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٢٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٥٠ مەتر (٢٬٤٦٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٧)
  سەرجەم٢٨٬٥٩١
وێبگەhttp://www.bethlehem-city.org/

بێت لەحم (بە عەرەبی: بیت لحم) شارێکە لە کەناری ڕۆژاوا لە فەلەستین، دەکەوێتە دووری نزیکەی دە کیلۆمەتر لە باشووری ئورشەلیمەوە دوورە، و پایتەختی پارێزگای بێت لەحمە. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١٧دا ٢٨٬٥٩١ کەس بووە. ئابووریی شارەکە بەتوندی بە گەشتیارییەوە بەستراوەتەوە، بەتایبەتی لە ماوەی جەژنی کریسمسدا، کاتێک مەسیحییەکان گەشتی زیارەت بۆ کڵێسای لەدایکبوون دەکەن، کە وەک شوێنی لەدایکبوونی عیسا ڕێزی لێ دەگیرێت.[١][٢]

ئەگەری ھەیە یەکەمین باسکردنی بێت لەحم لە نامەکانی عەمارنەی میسری کۆندا بێت، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٣٥٠–١٣٣٠ی پێش زایین، ھەرچەندە ئەو خوێندنەوەیە تەواو دڵنیاکەرەوە نییە. لە کتێبی پیرۆزی عیبریدا، قۆناغی ئیسرائیلییەکان وەسف کراوە؛ بێت لەحم وەک شوێنی لەدایکبوونی داوود دەستنیشان دەکات. لە پەیمانی نوێدا، شارەکە وەک شوێنی لەدایکبوونی عیسا دەستنیشان کراوە. لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانیدا، شاری بێت لەحم لەلایەن ھادریانەوە وێران کرا، بەڵام دواتر لەلایەن قوستەنتینی مەزنەوە دروستکرایەوە، کە لە ساڵی ٣٢٧ی زایینیدا فەرمانی دروستکردنی کڵێسای لەدایکبوونی دا. لە ساڵی ٥٢٩دا، کڵێسای لەدایکبوون بەھۆی سامرییەکانەوە کە بەشداربوون لە ڕاپەڕینەکانی سامرییەکان زیانێکی زۆری بەرکەوت؛ دوای سەرکەوتنی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی، لەلایەن جوستینیانی یەکەمەوە دروستکرایەوە.[٣][٤]

دواتر، لە سەردەمی دەسەڵاتی چەندین خەلافەتدا، بێت لەحم لە ساڵی ٦٣٧دا بوو بە بەشێک لە جووند فەلەستین. موسڵمانان بەردەوام بوون لە فەرمانڕەواییکردنی شارەکە تا ساڵی ١٠٩٩، کاتێک لەلایەن خاچھەڵگرانەوە داگیرکرا، کە پیاوانی ئایینیی مەسیحیی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانیی ناوخۆییان بە پیاوانی ئایینیی کاسۆلیک گۆڕی. لە ناوەڕاستی سەدەی سێزدەھەمدا، دیوارەکانی بێت لەحم لەلایەن سوڵتانییەتی مەمالیکەوە ڕووخێنران. بەڵام، لە سەدەی شازدەھەمدا لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە دروستکرانەوە کاتێک کۆنتڕۆڵی ناوچەکەیان کرد. دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە کۆتایی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، بێت لەحم تا ساڵی ١٩٤٨ بەشێک بوو لە فەلەستینی ژێرفەرمانی، و دواتریش بەشێک بوو لە کەناری ڕۆژاوا کە دوای جەنگی عەرەب و ئیسرائیلیی ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن ئوردنەوە لکێندرا. لەکاتی شەڕی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧دا، بێت لەحم لەگەڵ ناوچەکانی تری کەناری ڕۆژاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکرا. لە دوای ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە نێوان ئیسرائیل و دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین، بێت لەحم وەک بەشێک لە «ناوچەی ئەی» لە کەناری ڕۆژاوا دەستنیشان کراوە، کە بە ناو وای لێدەکات لەژێر کۆنتڕۆڵی فەلەستیندا بێت، بەڵام ھەر لەژێر داگیرکاریی ئیسرائیلدا دەمێنێتەوە. ھاتوچۆ لە دەوروبەری شارەکە بەھۆی دیواری جیاکەرەوەی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژاوا سنووردار کراوە.[٥]

لە ڕووی مێژووییەوە، بێت لەحم شارێکی مەسیحییە عەرەبەکان بوو، کە لە ساڵی ١٩٥٠دا نزیکەی ٨٦٪ی دانیشتووانیان پێکدەھێنا، بەڵام ئەم پێکھاتەیە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بۆ ١٠٪ لە ساڵی ٢٠٢٢دا، و ئێستا زۆرینەی شارەکە عەرەبی موسڵمانن.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.pcbs.gov.ps/Downloads/book2364-1.pdf
  2. https://web.archive.org/web/20130615222743/http://www.nytimes.com/2006/04/16/travel/16westbank.html
  3. https://web.archive.org/web/20131203004839/http://www.bethlehemhotel.com/to-visit-bethlehem
  4. 2 Chronicles 11:5–6 (Note: Though v. 6 is frequently translated to say simply that Rehoboam built the city, the Hebrew phrase in v. 5, just prior, וַיִּ֧בֶן עָרִ֛ים לְמָצ֖וֹר wayyiḇen ‘ārîm lemāṣôr means "(and) he built cities into fortresses". Verse 5 is cited by at least one prominent Hebrew lexicon in illustration of this fact. See Koehler, L., Baumgartner, W., Richardson, M. E. J., & Stamm, J. J., The Hebrew and Aramaic Lexicon of the Old Testament (electronic edition; Leiden: E.J. Brill, 1994–2000), entry for the pertinent root בנה bnh, p. 139. Def. 3 reads as follows: "—3. with לְ to develop buildings: עָרִים לְמָצוֹר cities into fortresses 2C[hronicles] 11:5".)
  5. https://web.archive.org/web/20080113150138/http://www.bethlehem-city.org/English/City/index.php
  6. https://www.thetimes.com/world/article/in-bethlehem-the-christian-population-is-shrinking-and-afraid-x7qpmhkrz