بێتی فریدن
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| بێتی فریدن | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Betty Friedan | |
| لەدایکبوون | ٤ی شوباتی ١٩٢١ پیۆریا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| مردن | ٤ی شوباتی ٢٠٠٦ (٨٥ ساڵ ژیاوە) واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| ھۆی مەرگ | سستبوونی دڵ |
| منداڵ | Daniel Friedan |
| پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر، چالاکوانی مافی ژنان، کۆمەڵناس، دەروونناس |
| پەروەردە | Smith College، زانکۆی کالیفۆرنیا، Esalen Institute، Peoria High School |
| دانیشتووی | Georgetown Retirement Home |
| شاکارەکان | The Feminine Mystique، The Second Stage، The Fountain of Age |
| بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | abortion-rights movement، فێمینیزم |
| ئەندامی | کۆمەڵەی فی بێتا کاپا |
| خەڵاتەکان | Humanist of the Year، National Women's Hall of Fame |
بێتی فریدن (بە ئینگلیزی: Betty Friedan؛ ٤ی شوباتی ١٩٢١ - ٤ی شوباتی ٢٠٠٦) ژنە چالاکوان و نووسەری فێمێنیستی ئەمریکی بوو.[١] ئەو یەکێک بوو لە پێشەوایانی بزووتنەوەی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەو لە ساڵی ١٩٦٣ کتێبێکی بەناوی ڕازی ژنان (The Feminine Mystique) بڵاوکردەوە، کە زۆرجار بە ھۆکاری تەوژمی شەپۆڵی دووەمی فێمێنیزمی ئەمریکا دادەنرێت لە سەدەی بیستەم.[٢] بێتی ھاودامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمان بوو بۆ ژنان (NOW)، کە ئامانجی ڕێکخراوەکە کە ژنان لە نێو کۆمەڵگای ئەمریکی تەواو یەکسانبن لەگەڵ پیاوەکان.
بێتی دەرچووی بەشی دەروونزانی بوو لە زانکۆی کالیفۆرنیا.[٣]
لە ڕۆژی ٤ی شوباتی ٢٠٠٦، لە یادی لەدایکبوونی ٨٥ ساڵیدا بە نەخۆشی دڵ کۆچی دواییی کرد.[٤]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٧، ھاوسەرگیری لەگەڵ کارل فریدنی بەرھەمھێنەری شانۆ کرد، دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ جیابوونەوە. ئەوانن بەیەکەوە سێ منداڵیان بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Shteir، Rachel (٤ی شوباتی ٢٠٢١). «Why We Can't Stop Talking About Betty Friedan». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Betty Friedan | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Betty Friedan». National Women's History Museum (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Rowbotham، Sheila (٦ی شوباتی ٢٠٠٦). «Obituary: Betty Friedan». the Guardian (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.