بیگ شۆو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بیگ شۆەوە ڕەوانە کراوە)
بیگ شۆ

لەدایکبوون٨ی شوباتی ١٩٧٢
ئەیکن، باشووری کارولینا
ناوەکانی تربیگ شۆ، پاوەڵ وەیت، زەبەلاحەکە
پیشەزۆرانباز
باڵا٢٬١٣ مەتر
ھاوسەربێس کاترامادۆس
مناڵ(ەکان)٣


پاوڵ دۆناڵد وەیت (بە ئینگلیزی: Paul Donald Wight) لە ٨ی شوباتی ١٩٧٢ لەدایک بووە، زۆرانباز و ئەکتەرێکی ئەمریکییە، واژووی لەگەڵ WWE کرد، ھەروەھا ئێستاش یاری لەژێر ناوی "بیگ شۆو" دەکات. لە ساڵی ١٩٩٥ واژووی لەگەڵ «پاڵەوانێتی زۆرانبازی جیھان (WCW)» کرد، لەو شوێنەدا سوپاسی ئەوانی کرد، کە لەژێر ناوی «زەبەلاحەکە» دایاناوە، سەرەتا دەیانویست، ناوی «کوڕەکەی ئەندرە زەبەلاحەکە» دابنێن.

لە ساڵی ١٩٩٩ گرێبەستی لەگەڵ «زۆرانبازی فیدراڵی جیھان (WWF)» واژوو کرد. لەنێوانی WWF, WWE, WCW براوەی حەوت پاڵەوانێتی جیھانییە، وەک «پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس WCW» دووجار، «پاڵەوانێتی WWE/WWF» دووجار، «پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس WWE» دووجار، «پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس ECW»یەکجار. پاوڵ سەرکەوتنی لە «تیمی تاگ» دۆزییەوە، براوەی ١١ پاڵەوانێتی تیمی تاگە، ھەروەھا پاڵەوانێتی نیوان کیشوەرەکانی بردووەتەوە. براوەی ٢٤ تاجی سێقات و ١٢ شەقی مەزنە، لە مێژووی WWE. لەدەرەوەی زۆرانبازیش ئیش دەکات، پاوڵ لەچەند فیلمێکی تایبەتی و زنجیرە دەرکەوتووە، وەک ھەموو ڕێگاکە زەنگۆڵەیە،[١] کوڕە ئاوەکە، ئەستێرەی سەفەر: کۆمپانیا، لە دوو درامای کۆمیدی وەک ئازارەکانی شاھانە، تاسان، بەشداری کردووە، ھەروەھا لە درامایەکی ئەکشنی بەناوی «تێبینییەکان بسوتێنە» بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆیەکەمجار خۆی ڕابەری لە فیلمێکی کۆمیدی دەکات، بەناوی Knucklehead، کاری بەرھەمێنانی لەلایەن ستۆدیۆکانی WWE بوو.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

پاوڵ دۆناڵد وەیت لە ٨ی شوباتی ١٩٧٢ لە «ئەیکن»، باشووری کارولینا، لەدایک بووە. پاوڵ تووشی نەخۆشییەکی تێکدانی سیستەمی لەش ھات،[٢] لەتەمەنی ١٢ ساڵی باڵای ١٬٨٨ مەتر بوو، کێشی ١٠٠ کلیۆ بوو، ھەروەھا لەو تەمەنەدا سنگی تووکی ھەبوو. لە ساڵی ١٩٩١ وەک ئەندامێکی یەکگرتووی ویشیتیا یاری باسکەی دەکرد، ئەوکات تەمەنی نۆزدە ساڵ بوو. پاوڵ بەسەرکەوتوویی نەشتەرگیرییەکی لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ڕژێنی «پیوتیتاری» ئەنجامدا، لە ساڵی ٢٠٠٥ پاسێک و شۆفێری پاسێکی بەکرێ گرت، لەبەر ئەوەی کێشەی قەبارەی لەناو ئۆتۆمبێل ھەبوو.[٣][٤] یاری باسکە و تۆپی پێی لە قوتابخانەی ئامادەی دەکرد، کاتێک لە زانکۆی یەکگرتووی ویشیتا بوو، یاری باسکەی دەکرد، پێش ئەوەی لە زانکۆی ویشیتا ئامادەبێت، لە تیمێکی باسکەی تر بوو، لەشاری «تۆنکاوە». لە ١٤ی شوباتی ساڵی ١٩٩٧ ھاوسەرگیری لەگەڵ «میلیسا ئان پیاڤیس» کرد، بەڵام لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٢ جیابوونەوە، تەنھا کچێکیان ھەبوو. دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ بێس کاترامادۆس کرد، دوومنداڵیان بوو.[٥] لە مانگی ئازاری ١٩٩٩ پاوڵ لەلایەن کەسێک بەناوی ڕۆبێرت سەیوار تاوانبارکرا، کەگوایە لەھاوینی ساڵی ١٩٩٨ لە شاری نیۆرک لە میوانخانەیەک پەلاماری داوە. دواتر پاوڵ وتی: کە ئەو زمانی بەخراپی بەکارھێنابوو، ھەڕەشەی دەکرد، منیش تەنھا پاڵێکم پێوەینا، بەڵام ڕۆبێرت دەیوت، کە بۆکسی لێداوە، دوای سێ ڕۆژ دادگا بڕیاری دا، کە پاوڵ تاوانبار نییە.[٦][٧][٨]

کارکردن[دەستکاری]

دوای قوتابخانە پاوڵ دەستی بەچەند کارێکی جۆراوجۆر کرد، وەک ھەڵبەزین و دابەزین بۆ داگرتنی کێش، ڕاوکردنی دز، ھەروەھا وەڵامدانەوەی پەیوەندی. ھەروەھا لە «کۆمپانیای کارۆکی» کاری کردوە، «دانی بۆنداوسی» ڕاستەوخۆ لە مایکرۆفۆن لە ڕادیۆی بەیانیان بینی، بۆنداوس ھۆڵک ھۆگانی ھاورێی پێشووی پێشکەش کرد. ئەوان پێشتر یاری باسکەیان بەیەکەوە کردبوو. لە ساڵی ١٩٩٥ واژووی لەگەڵ WCW کرد، سەرەتا لە Slamboree دەرکەوت، ئەوکاتە ناوی «کوڕی ئەندەری زەبەلاح» لێنابوو، بەڵام دواتر ئەم ناوەی لێ لاچوو، تەنھا بە زەبەلاحەکەیان پێ دەوت. ھەروەھا پاوڵ وای لە پیشەکەی کرد، کە بچێتە Halloween Havoc بۆ ئەوەی لەدژی ھاورێکەی «ھۆڵک ھۆگان» بوەستێت، لە پاڵەوانێتی جیھانی کێشی قورس WCW، دواتر لە ھۆگانی بردەوە. ھەروەھا بۆ «جەنگی شاھانەی ٦٠-پیاو» چوو، ٣ جەنگی لە ساڵی ١٩٩٥ بردووەتەوە. دواتر پاوڵ لە ٩ی ١٩٩٩ دە ساڵ واژووی گرێبەستی لەگەڵ «زۆرانبازی فیدڕاڵی جیھان WFW» کرد، لەژێر ناوی پاوڵ وەیت وەک ئەندامی ڤینس مکمانی جێگیر.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٩٦ نوێژی ڕێجی بەڕێز پۆرتۆلا
١٩٩٦ ھەموو ڕێگاکە زەنگۆڵەیە سانتای گەورە
١٩٩٨ دوورگەی ماکینزی لیتڵ سنۆ فلیک
١٩٩٨ کوڕە ئاوەکە کاپتن ئینسانۆ
٢٠٠٦ ھەرقەلی بچووک ماردوک
٢٠١٠ ماکجروبەر بریک ھیوز
٢٠١٠ گرێ پەنجەی سەر واڵتەر کرونک
٢٠١٥ ڤێندێتا ڤیکتۆر ئەبۆت
٢٠١٦ ژماردنی خوارەوە بیگ شۆ نەدراوەتەوە پاڵ
٢٠١٧ جێتسۆنەکە و wwe بیگ شۆ (دەنگ)
٢٠١٩ شەڕکردن لەگەڵ خێزانەکەم بیگ شۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Levant, Brian; Sinbad; Hartman, Phil; Wilson, Rita (November 22, 1996), Jingle All the Way, retrieved December 24, 2016
  2. ^ Baines, Tim. "Big Show at home in current role". Canoe. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  3. ^ Ross, Jim (May 20, 2007). "Savage Responses.. Where is John Crystal?.. Empty Arena Matches.. Paul Wight.. DiBiase Return?.. Ft. Hood.. King=Heenan-esque?.. Auburn was Screwed." JR's BBQ. Archived from the original on December 6, 2008. Retrieved May 21, 2007. ...And no, he doesn’t have the "Andre Disease," but did at one time, but was cured. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Zerr, Scott (March 31, 2005). "Big Show revels in ring success". Edmonton Sun. Retrieved June 6, 2007. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣١ی ئایاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Melissa Ann Piavis: Married To Big Show in 1997, What Caused Her to Divorce Ex-Husband?". LIVERAMPUP (بە ئینگلیزی). July 19, 2016. Retrieved February 12, 2018.
  6. ^ Powell, John (March 9, 2000). "Wight goes to court". Slam Wrestling. Canadian Online Explorer. Retrieved June 6, 2007. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Powell, John (March 10, 2000). "Wight testifies in his own defence". Slam Wrestling. Canadian Online Explorer. Retrieved June 6, 2007. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Powell, John (March 11, 2000). "Wight acquitted of assault". Canadian Online Explorer. Retrieved June 6, 2007. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.