بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیڤەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بیڤەر ( بە ئینگلیزی: Beaver ) گیانەوەرێکە لە خێزانی مەیکى ئاوى پلەى قرتێنەرەکان.

بیڤەر قرتێنەرى ئاوییە ، بەزۆری لەناو ئاودا دەژی، لە قەدی ئەم دارانەى بە کەڵبە تیژەکانى دەیانبڕێت لە ئاوى مەنددا بەنداو دروست دەکات، . ئەم ئاژەڵە بە لێھاتووترین ئەندازیار دادەنرێت لە دروستکردنی بەنداو لە نێو گیانەوەرەکاندا.

نەخشەى بڵاوبوونەوەى بیڤەر

ژیان و سرووشت

[دەستکاری]

ماددەیەکی چەور لەم گیانەوەرە دەردەھێنرێت پێی دەوترێت کاستۆریۆمە castoreum.

مێینەکەى ماوەی ئاووس بوونى ٦١ ڕۆژ دەخایەنێت، ٢ بۆ ٣ بەچکە دەترەکێنێ، دایکەکە بۆ ماوەی ٣ مانگ شیریان پێدەدات، بێچووەکان تا ساڵێک لە خێزانەکە جیا نابنەوە، بیڤەرى ھەراش درێژییەکەی دەگاتە ١٢٠ سم ، درێژی کلکی ٥٢ سم، و کێشی ١٥ کیلۆگرامە.

بیڤەر لانەى حۆى لە ژێر ئاودا دروست دەکات بۆ حۆپاراستن، بو گەیشتن بە ناو لانەکەى نۆینێکى چەند مەتریی درووست دەکات کە بریتیە لە ژوورێکی بچووک بۆ حەوانەى خۆى و بێچووەکانى, قەد و لقەدار و قوڕ پێکھاتەى سەرەکیی لانەى پڕ سەمەرەى بیڤەرن کە زۆر ژیرانە سوودیان لێ دەبینێت بۆ بنیادنانى لانەیێکى پارێزراو و ھەواکێش و تۆکمە.

بیڤەر
لانەى بیڤەر

جۆرەکان

[دەستکاری]

سێ جۆر لە ڕەگەزی بیڤەر ھەن:

  • بیڤەرى ئۆراسیا
  • بیڤەرى ئەمریکی
  • مەیکى کالیفۆرنیایی ( لەناوچووە ) .[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. [* جۆرەکانى گیانەوەر ـ پێگەى ئەلیکترۆنى .]