بیندوایا
بیندوایا | |
|---|---|
| ܒܢܕܘܐܝܐ - Bandwaya - بندوایا | |
![]() گوندی بیندوایا | |
| پۆتانەکان: 36°44′15″N 43°02′27″E / 36.7375°N 43.04072°Eپۆتانەکان: 36°44′15″N 43°02′27″E / 36.7375°N 43.04072°E | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | نەینەوا |
| قەزا | تلکێف |
| ناحیە | ناحیەی ئەلقۆش |
| بەرزایی | ٤٤٣ مەتر (١٬٤٥٣ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٢) | |
| • سەرجەم | ٣٥٨ |
| سەرناوی دانیشتوو | بیندوایایی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(کرمانجی)،عەرەبی و سوریانی |
| • ئایین | ئێزیدی، ئیسلام(سوننە) و مەسیحی |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
بیندوایا یا بەندوایا (بە عەرەبی: بندوایا، سوریانی: ܒܢܕܘܐܝܐ[١]) گوندێکە لە ناحیەی ئەلقۆش لە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[٢] بەحزانێ دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٣][٤] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠٢٤ بە ٣٥٨ کەس مەزەندە کراوە، و زۆرینەیان ئاشوورییەکانن و کەمینەی کوردن. [٥] دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەلقۆش و نزیکەی ٥ کم لێیەوە دوورە.
گوندەکە ڕووباری بیندوایا پێدا تێدەپەڕێت کە لە کانییەکەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەکەوێتە چیای بێخیر و کێڵگەکانی ئەو گوندە ئاودێری دەکات. ئەم گوندە ناوەندێکە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بەتایبەت خێزانە مەسیحییەکان لە عێراق.[٦]
ناو
[دەستکاری]ناوی گوندەکە کورتکراوەیەکی سریانییە لە "بێت ھاندوایا" بە واتای "ماڵ (زەوی) ھیندییەکە" دێت.
دانیشتوان
[دەستکاری]دانیشتوانی ئەم گوندە لە نەتەوەی ئاشووریەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی خێزانەکان لە گوندەکەدا (٣٦)خێزان، ژمارەی تاکەکان لە گوندەکەدا (١١١) تاک.
- ژمارەی ئەو خێزانانەی بە زۆر ئاوارە بوون (٥٥) خێزانن، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە زۆر ئاوارە بوون (٢٤٧)کەس.
- کۆی گشتی دانیشتوانی گوندەکە (٣٥٨)کەس.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]یەکەم جار باسی بیندوایا لە دەستنووسێکی سەدەی دوازدەیەمدا ھاتووە کە قەشەیەک بە ناوی (ئیسحاق) خەڵکی شارۆچکەی بەعشیقە نووسیویەتی، کە تیایدا نابینایەکی خەڵکی "گوندی بێھندوایا" تۆمار کراوە. ئاشوورییەکانی ئەلقۆش بەوەوە ناسراو بوون کە لە بیندوایا نیشتەجێ بوون. دواتر پەنابەرانی ئاشووری لە تورکیاوە گەیشتنە گوندەکە بۆ تەواوکردنی دانیشتوانی ئاشووری ناوچەکە. گوندەکە تا ئەو کاتەی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن عەرەبەکانەوە داگیرکرا، بەو شێوەیە بوونی ھەبوو.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20191219132839/https://www.tigrishaber.com/pesmerge-li-basiqa-bi-tundi-bersiva-dais-dide-u-ser-li-xazir-berdewame-24202h.htm
- ↑ https://dergipark.org.tr/en/download/article-file/265734
- ↑ https://syriaca.org/place/184
- ↑ https://www.aa.com.tr/ks/تورکیا/لێدوانی-چاوشئۆغڵو-لەبارەی-عێراق-و-بەعشیقە/659211
- ↑ Thomas A. Carlson et al., “Baʿshīqa — ܒܥܫܝܩܐ ” in The Syriac Gazetteer last modified December 9, 2016, http://syriaca.org/place/303.
- ↑ https://www.ishtartv.com/viewarticle,62773,naz7.html
- ↑ https://www.ishtartv.com/viewarticle,62773,naz7.html
- ↑ https://www.ishtartv.com/en/viewarticle,35757.html
