بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بینای بانکی ناوەندیی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بینای بانکی ناوەندیی عێراق
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیبەغدا
جێجادریە
پۆتانی شوێن٣٣°١٧′٢٠″N ٤٤°٢٣′٤″E
خاوەنبانکی ناوەندیی عێراق
نژیاروانزەھا حەدید
Map

بینای بانکی ناوەندیی عێراق تاوەرێکی ٣٨ نھۆمییە و بەرزییەکەی ١٧٢ مەتر لە ئاستی زەویەوەیە،[١] و بارەگای نوێی بانکی ناوەندی عێراقە، [٢] دەکەوێتە کەناری ڕووباری دیجلە لە گەڕەکی ئەلجادریەی بەغدا لە عێراق. [٣] [٤]

بیناکە لەلایەن تەلارسازێکی بەناوبانگی عێراقی کۆچکردوو زەھا حەدید دیزاین کراوە و ھێمای گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی عێراقە. بیناکە نووسینگە و ھۆڵی کۆنفڕانس و خەزنەی دراو و زێڕ و مۆزەخانە و شانۆیەکی بۆ ئاھەنگگێڕان لەخۆدەگرێت، و بە شوێنی سەوزایی دەرەوە دەورە دراوە.

ڕووبەری بیناکە ١٩ ھەزار مەتر چوارگۆشەیە و پێکھاتووە لە سێ نھۆمی ژێر زەوی و ٣٥ نھۆمی سەرەوەی زەوی. بە دیوارێکی ئەستووری قاییم دەورە دراوە کە پێکھاتووە لە ٢٧٠ پایڵ کە قووڵیەکەی ٥٠ مەتر دەبێت و بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە تەمەنی ١٠٠ ساڵ بێت.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ دەستی بە دروستکردنی کراوە و بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ تەواو بکرێت، بەمەش دەبێتە بەرزترین باڵەخانە لە بەغدا و عێراق. تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ٧٧٢ ملیۆن دۆلار بووە و لەگەڵ کۆمپانیای ئازەری داکس کۆنستراکشن گرێبەست کراوە بۆ دروستکردنی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «مكتب زها حديد يزور مشروع البناية الجديدة للبنك المركزي العراقي». البنك المركزي. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «Iraq's $772m Central Bank HQ project on track». www.tradearabia.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «Central Bank of Iraq – Zaha Hadid Architects». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
  4. «مبنى «البنك المركزي» هو أول مشروع تقوم بتصميمه زها حديد داخل العراق». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.