بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیست و شەشەمین شانشینی میسر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیست و شەشەمین شانشینی میسر
شانشینی ٢٦

 

 

٦٦٤ پ.ز–٥٢٥ پ.ز
شوێنی {{{common_name}}}
پایتەخت سائیس
زمان(ەکان) زمانی میسری
ئایین دینی میسریی کۆن
حکوومەت پاشایەتی
مێژوو
 - دامەزراندن ٦٦٤ پ.ز
 - کۆتاییھاتن ٥٢٥ پ.ز

بیست و شەشەمین شانشینی میسر (بە ناوی شانشینی بیست و شەشەمین، بە جێگرەوە ٢٦مین شانشین یان شانشینی ٢٦) دوا شانشینی ڕەسەنی میسری کۆن بوو پێش داگیرکردنی فارسەکان لە ساڵی ٥٢٥ پێش زایین (ھەرچەندە ماوەی کورتی دیکەی فەرمانڕەواییی لەلایەن میسرییەکانەوە بەدوای خۆیدا ھێنا). ھەروەھا سەردەمی شانشینەکە (٦٦٤-٥٢٥ پێش زایین) بە سەردەمی سایت ناودەبرێت لە دوای شاری سائیس کە فیرعەونەکانی ئەو سەردەمە پایتەختیان ئەوێ بووە، و سەرەتای سەردەمی کۆتایی میسری کۆن دیاری دەکات.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

ئەم شانشینە سەرچاوەی خۆی بۆ شانشینی بیست و چوارەمین دەگەڕێتەوە. ڕەنگە پسامتیکی یەکەم نەوەی با کەن راع نەف بووبێت. بەڵام سەرچاوەکانی تر بە ڕەچەڵەک لیبی وەسفی دەکەن.[٢][٣]

دوای داگیرکردنی میسر لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ لە سەردەمی تەحارقە و تانتامانی و دواتر داڕمانی شانشینی بیست و پێنجی میسر کە بنکەکەی لە ناپاتا بوو، پسامتیکی یەکەم وەک تاکە پاشا بەسەر ھەموو میسردا ناسێندرا. پسامتیک ھاوپەیمانی لەگەڵ پاشا گیگسی لیدیا بەست، کە لە کاریا و یۆنانی کۆنەوە بەکرێگیراوانی بۆ نارد کە پسامتیک بەکاری دەھێنا بۆ یەکخستنی ھەموو میسر لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا.

لەگەڵ ھێرشھێنانە سەر نەینەوا و داگیرکردنی لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین و ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووری نوێ، ھەردوو پسامتیک و جێنشینەکانی ھەوڵیاندا دەسەڵاتی میسر لە ڕۆژھەڵاتی نزیکدا دووپات بکەنەوە بەڵام لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێ لە سەردەمی نەبو خەد نەسری دووەمدا ڕاوەدوونران. فیرعەون ئاپریس بە یارمەتیی بەکرێگیراوانی یۆنانی توانی ھەوڵەکانی بابل بۆ داگیرکردنی میسر ڕابگرێت.

لە کۆتاییدا فارسەکان لە ساڵی ٥٢٥ پێش زایین میسریان داگیر کرد کاتێک ئیمپڕاتۆر کامبیسی دووەم پسامتیکی سێیەمی گرت و دواتر لە یەکەم لەشکرکێشیی ھەخامەنشی بۆ سەر میسر لە سێدارەی دا. قەمبیز یەکەم ساتراپیی میسری دامەزراند کە خاکێکی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشییەکان بوو و تاجی یەکەمین فیرعەونی شانشینی بیست و حەوتەمینی لەسەر دانرا.

شوێنەوارناسی

[دەستکاری]
لە ساڵی ٦٠٥ پێش زایین ھێزێکی میسری لە سەر دەستی نیکۆی دووەمی شانشینی بیست و شەشەمدا لە شەڕی کەرکەمیشدا شەڕی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێ کرد، کە پاشماوەی سەربازیی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووری نوێ یارمەتیان دا، بەڵام تووشی شکست بوو. وێناکردنەکە لە ساڵی ١٩١٥ بڵاوکراوەتەوە.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠، نوێنەرایەتییەکی شوێنەواریی میسری-ئیسپانی بە سەرۆکایەتیی ئیستەر پۆنس گۆڕستانێکی ناوازەیان ئاشکرا کرد، کە پێکھاتووە لە ژوورێک کە بە بەردی کڵسی جامدار دروستکراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شانشینی ٢٦ (کە بە سەردەمی ئەلساوی‌ش ناسراوە) لە شوێنی ئۆکسێرینخوسی کۆن. ھەروەھا شوێنەوارناسان دراوی برۆنزی و مۆری گڵین و بەردی گۆڕی ڕۆمانی و خاچی بچووکیان دۆزیوەتەوە.[٤][٥][٦] لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، میسر پەردەی لەسەر ٥٩ تابووتی قەشە و کارمەندانی شانشینی ٢٦ لادا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٢٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر.[٧]

ھونەر

[دەستکاری]

فیرعەونەکانی شانشینی ٢٦

[دەستکاری]
پسامتیکی یەکەم دەچێتە ناو ئەشدۆد، لە کەوتنی ئەشدۆد لە ساڵی ٦٣٥ پێش زایین.


پادشاکانی شانشینی ٢٦مینی میسر
فیرعەون وێنە ناوی تاج لەسەر نان (ناوی تەخت) ناوی-ھۆروس حوکمڕانی ناشتنن ھاوسەر(ەکان) تێبینییەکان
پسامتیکی یەکەم



پسامێتیکۆسی یەکەم
واھیبرێ عائیب ٦٦٤-٦١٠ پێش زایین سەیس مێھیتێنوێشێت میسری یەکخستەوە و کۆتایی بە کۆنترۆڵی نوبییەکان ھێنا لەسەر میسری سەرەوە. مانێتۆ دەسەڵاتی خۆی بە ٥٤ ساڵ دەدات.
نیکۆی دووەم
وێھێمیبرێ سیاب ٦١٠-٥٩٥ پێش زایین خێدەبنەیتیچیربینێتی یەکەم نێکۆی دووەم ئەو فیرعەونەیە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چەندین کتێبی کتێبی پیرۆزدا باسی کراوە.
پسامتیکی دووەم



پسامێتیکۆسی دووەم
Statue of Psamtitk II. Louvre Museum
پەیکەری پسامتیکت دووەم. مۆزەخانەی لۆڤەر
نێفێریبرێ مێنێخیب ٥٩٥-٥٨٩ پێش زایین تەخویت
واھیبرێ ھایبرێ



(ئاپریس)
ھایبرێ ٥٨٩-٥٧٠ پێش زایین وەحیب لەلایەن ئاماسی دووەمەوە ڕووخێنرا و بە زۆر دەربەدەر کرا. بە سەرۆکایەتیی سوپای بابلی گەڕایەوە میسر، بەڵام شکستی ھێنا و پێدەچێت کوژرابێت. مانێتۆ دەسەڵاتی خۆی بە ١٩ ساڵ دەدات.
ئاماسیسی دووەم



ئەحمۆسێی دووەم
خنم-ئیب-ڕێ سێمەنمات ٥٧٠-٥٢٦ پێش زایین سەیس تێنتخێتا



نەختوباستراو
ھێرۆدۆت بانگەشەی ئەوە دەکات کە کاتێک قەمبیزی دووەم ھێرشی کردە سەر میسر، کە تێگەیشت کە ناتوانێت تۆڵەی کارە خراپەکان و فێڵەکانی پێشووی ئاماسیس بکاتەوە، تەرمەکەی دەرھێنا و پیسی کرد و ئەوەی لە مۆمیاکە مابووەوە سووتاندی.
پسامتیک سێیەم



پسامێتیکۆسی سێیەم
ئانخکاینرێ (نەزانراو) ٥٢٦-٥٢٥ پێش زایین تەنھا ٦ مانگ حوکمڕانیی کرد، بە گوتەی ھێرۆدۆت، پێش ئەوەی لەشکرکێشییەکی فارس بە سەرۆکایەتیی قەمبیزی دووەم میسر داگیر بکات و پسامتیک سێیەم بگرێت. لە دیلێتی فارسدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ھێڵی کاتیی شانشینی ٢٦

[دەستکاری]
Psamtik IIIAmasis IIWahibre HaaibrePsamtik IINecho IIPsamtik I

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Aidan Dodson, Dyan Hilton. The Complete Royal Families of Ancient Egypt. The American University in Cairo Press, London 2004
  2. Henry Bernard (١٩١٣). Ancient Greece. لاپەڕە ١٤٣.
  3. Robert G. Morkot (٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠). The A to Z of Ancient Egyptian Warfare. Scarecrow Press. لاپەڕە ١٢٦. ژپنک ٩٧٨-١-٤٦١٦-٧١٧٠-١.
  4. Mahmoud، Rasha (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠). «Egypt makes major archaeological discovery amid coronavirus crisis - AL-Monitor: The Middle Eastʼs leading independent news source since 2012». Al-Monitor (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «Unique cemetery dating back to el-Sawi era discovered in Egypt amid coronavirus crisis». Zee News (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. «Unique late Ancient Egyptian cemetery discovered in Minya Governorate - Dailynewsegypt». dailynewsegypt.com. ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. Reuters. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ https://www.reuters.com/article/us-egypt-archaeology-sarcophagi/egypt-unveils-59-ancient-coffins-in-major-archaeological-discovery-idUSKBN26O0PD. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  8. «Sarcophagus of Harkhebit». www.metmuseum.org.

کتێبنامە

[دەستکاری]