بیرەوەریی کورتماوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بیرەوەریی کورتماوە (ھەروەھا بیرەوەریی کورتماوە، بیرەوەریی چالاک یاخود بیرەوەریی سەرەکی؛ بە ئینگلیزی: Short-term memory) پێکھاتووە لە توانای ھەڵگرتنی کۆمەڵێک زانیاریی کەم لە زەیندا بە شێوەیەکی چالاک. زانیارییە ھەڵگیراوەکان لە یادەوەریی کورتماوەدا بۆ ماوەیەکی کورت، بەڵام بە خێرایی، بەردەست دەبن. نموونەیەک لەو زانیارییانەی یادەوەریی کورتماوە دەتوانێت ھەڵی بگرێت پێکھاتووە لە ژمارەیەکی مۆبایل. وادانراوە کە یادەوەریی کورتماوە تەنیا چەند چرکەیەک بێت، ئەگەر ھاتوو ڕاھێنانی پێ نەکرا. بە پێچەوانەوە، بیرەوەریی درێژماوە بۆ ھەتا ھەتایە توانای ھەڵگرتنی زانیاری ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Short-term memory»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢.