بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی (کتێب)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی
پەڕگە:Free-Thought-and-Official-Propaganda-bertrand-russell.png
نووسەر بێرتراند ڕەسڵ
وڵات بەریتانیا
زمان ئینگلیزی
بابەت فەلسەفەی سیاسی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٢٢
جۆری کتێب چاپ

"بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی"[١] وتارێک (و دواتریش بڵاوکراوەیەکە) لە ساڵی ١٩٢٢دا لەلایەن بێرتراند ڕەسڵەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر بایەخی ئازادی بێسنوری ڕآدەربڕین لەناو کۆمەڵگا، ھەروەھا کێشەی دەوڵەت و پۆلێنی سیاسی بە دەستخستنە ناو ئەمەوە لەڕێگای کۆنترۆڵکردنی پەروەردە، سزادان، فشاری ئابووری و شێواندنی بەڵگە.

ویستی گومانکردن[دەستکاری]

ڕەسڵ باسی گرنگی ویستی گومانکردن ئەکات. لە ١٨٩٦دا ویلیام جەیمس، فەیلەسوفی ئەمریکی نوسیبووی دەربارەی "ویستی باوەڕکردن" بەوەی کەوا ڕەسڵ پێچەوانەی ئەمە بخاتە ڕوو. جەیمس ئەوکات ئەنوسێ کە مرۆڤ ئازادە لەوەی کاتێک بەڵگەشی لەبەردەستدا نەبێ یان کەمێک ھەبن، بیەوێ باوەڕ بە شتێک بکات، بۆ نمونە مەسیحەیەت، تەنھا لەبەر ئەوەی کە کەسەکە وابزانێ باوەڕدارێتیەکەی لەوانەیە سودی ھەبێت.

ڕەسڵ و چەن کەسێکی تر، بۆ نمونە ئالفرێد ھێنری لۆید، وەڵام ئەدەنەوە بەوەی کە نەخێر مرۆڤ ئەبێ ویستی دۆزینەوەی ھەبێ نەک باوەڕکردن، لەبەر ئەوەی مانەوە بە "گومانگەرایی" (سکێپتیکاڵ) دۆخێکی لۆجیکی و ئەقڵانی ترە، چونکە وا ئەکات مرۆڤ بەدوای ڕاستی و زانیاری زیاتردا بگەڕێ نەک یەکسەر باوەڕ بکات کە ئەکرێ کەوتبێتە ھەڵەوە. بۆیە وتەکەی لەسەرەو مەبەست لێی ئەوەیە کە مرۆڤ ئەبێ ھەوڵی زیاتر زانین بدا نەک یەکسەر باوەڕکردن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b Free Thought and Official Propaganda بەستەری وتارەکە لە پرۆژەی گۆتەنبەرگ، دوا سەردان ٩-١٠-٢٠١٨
  2. ^ William Wordsworth vs. Bertrand Russell