بیردۆزی دووبارەبوونەوە جۆرەكان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بەراورکردنی وێنە ساختەکەی ئێرنێست هاکڵ لەگەڵ وێنەی راستەقینی تاقیگا

یەكێكى تر لە بەناوبەنگەترين بەڵگە ساختە لايەنگرانى بيردۆزى پەرەسەندن هێلكاريەساختەكەى زانا ئیرنێست هاکڵ بوو ناوى ئەم لێكولينەوەش نا تێۆرى دووبارەبوونەوە جۆرەكان بەگوێرەى ئەم لێكولينەوەيە كۆرپەلەى زيندەوەران لە قۆناغى گەشەكردنيادا لە ماوەيەكى كورتدا و بەخێرايى بەم هەموو قۆناغى پەرەسەندنى زیندەوران تێدەپەرێت بۆ نموونە كۆرپەڵەى مرۆڤ لە سكى دايكى لەپێشا خەسڵەتەكانى ماسى دواتر هى خشۆكەكان لى خۆى نيشاندەدات و لە كۆتايشدا دەگورێت بۆ مرۆڤ،

لێكولينەوە لە تاقيگا پێشكەوتەوەكاندا چ دەلێت لەم باريەوە[دەستکاری]

ئەو توێژينەوانەى كە لە تاقيگا پێشكەوتووەكان ئەنجامدران دەرخست كە كە ئەم تيۆريە هێكاريەى هاكل ساختەيە و دورست كراوە لە گۆڤارى زانستى(Science) بەروارى ٥ى ئەيلولى ١٩٩٧ز لە ووتارێكدا بەناوى"بەم دوايانە ساختەكارێك دەركەوت كۆرپەلى هاكل"بوو گۆڤارەكە ئەم رستەنەى نووسيەوە "بەگوێرەى ئەو روون كردنەوانەى كۆرپەلەناسى كۆليژى پزيشكى نەخۆشخانەى شەقامى جۆرج لە لەندەن دكتۆر ميشل ريجارسۆن و دەستەى هاوكارانەى دەلێن هاكل هەر بە زياد كردن ياخود لابردنى ئەندامى لەشى كۆرپەڵەكانى نەوەستاوە بەڵكو يارى بە قەبارە و گەورەي و بچووكەيەكەشى كردووە هەندێك جار كۆرپەڵەكانى دە هێندەى قەبارەى راستەقينى خۆى گەورە نيشانداوە سەربارەى ئەمانە هاكل بۆ شاردنەوەى جياوازيەكانيان خۆى لە ناو هێنانى دانە بەدانەيان دزيوەتەوە و واى نيشانداوە كە گوايە كۆمەلێك ئاژەڵ هەمان جۆركۆرپەڵەيان هەيە(١).١ هەروەها لە گۆڤارى(New Scientist) بەروارى تشرينى يەكەمى ١٩٩٩ز سەبارەت بەم تێورە ئەم دەقە نووسراوە:لەراستيدا زۆر بەخێرايى ناراستى ياساكەى هاكل دەركەوت بۆ نموونە هەرگيز كۆرپەلەى مندالێك لەسەرەتاوە وەكو ماسى ريشوە كەوانەى نەبووە هەروەها كۆرپەڵە هيچ كاتێك بۆ خشوكێك ياخود مەيموونێكى پێگەيشتوو پەرەى نەسەندووە،هاكل هەر بەوەش نەوەستاوە ئەو بەشەى كە هاكل بە كيسەى زەردێنەى هێلكەى چوواندووە لە راستيدا ئەو كيسەيە بوو كە خوێن بۆ كۆرپەلە دورست دەكات هەروەها ئەوەى بەكلكى دانابوو دەركەوت كە بڕبڕەى پشتى بوو بەلآم لەبەرى ئەوەى پێش ئەوەى لاقەكانى دورست بێت لە كلك چووە

سەرچاوە[دەستکاری]