بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیجە
بە فارسی: محمد بيجه
لەدایکبوون٧ی شوباتی ١٩٨٢
قۆچان، ئێران
مردن١٦ی ئازاری ٢٠٠٥(٢٠٠٥-٠٣-١٦) (٢٣ ساڵ ژیاوە)
پاکدەشت، ئێران
ھۆی مەرگھەڵواسین
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی
تاوانبار بەکوشتنی بە مەبەست، دەستدرێژیی سێکسی
پیشەبکوژی زنجیرەیی

محەممەد بیجە (١٩٨٢–٢٠٠٥)؛ بکوژێکی زنجیرەیی ئێرانی بوو. ناوبراو لە دادگا دانی بەوەدا ناوە کە لە نێوان مانگەکانی ئازار و ئەیلوولی ٢٠٠٤ دەستدرێژی کردووەتە سەر ٣١ مێردمنداڵ و ئەوانی کوشتووە، ئەمە جگە لەوەی دوو کەسی پێگەیشتوویشی کوشتووە. کاتێک دەستگیرکرا تەمەنی ٢٣ ساڵ بوو. پێش لەسێدارەدانی سزای ١٠٠ قامچی لەسەر ئەم تاوانانە بەسەردا سەپێندرا. قوربانییەکانی کوڕانی تەمەن نێوان ٨ بۆ ١٥ ساڵ بوون. کوشتنی ئەو کوڕانە لە سەرانسەری تاران بە گەورەترین دۆسیەی تاوانکاری لە ئێران لە ماوەی حەوت دەیەی ڕابردوودا دادەنرا تا لە سێدارەدانی، و کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر بیروڕای گشتی لەو وڵاتەدا ھەبوو.[١][٢][٣]

جێبەجێکردنی حوکم

[دەستکاری]

ڕێوڕەسمی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بیجە لە ١٦ی ئازاری ٢٠٠٥ دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ھێنرایە ناوچەیەکی بیابانی لە نزیک شاری پاکدەشت لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تاران، ھەمان ئەو ناوچەیەی کە زۆربەی تاوانەکانی دەستدرێژی و کوشتنی تێدا ئەنجامدرابوو. بیجە لە بەردەم جەماوەرێک ڕاگیرا کە نزیکەی پێنج ھەزار کەس دەبوون، پاشان کراسەکەی لەبەر داکەنرا و بە ستوونێکەوە کۆتکرا و دەستکرا بە جەڵدلێدانی لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسی دادوەرییەوە. لە ئەنجامی توندیی جەڵدەکانەوە چەندین جار کەوتە سەر زەوی، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ئەو میدیایانەی کە ڕێوڕەسمەکەیان دەگواستەوە، نە گریا و نە پەشیمانیشی دەربڕی.

یەکێک لە کەسوکاری قوربانییەکان توانیی بە دزییەوە لە ھێزە ئەمنییەکان نزیک بێتەوە و چەقۆیەک لە بیجەی بدات. دواتر یەکێک لە دایکانی قوربانییەکان بانگکرا تا پەتێکی پلاستیکیی شین بخاتە ملییەوە، کە پاشان بەھۆیەوە خنکا و بە بەکارھێنانی بەرزکەرەوەیەک بە بەرزی نزیکەی ١٠ مەتر ھەڵواسرا.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]