بیانکا سێنسۆری
بیانکا سێنسۆری Bianca Censori | |
|---|---|
بیانکا سێنسۆری لە ساڵی ٢٠٢٣ | |
| لەدایکبوون | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥[١] |
| پەروەردە | زانکۆی مێلبۆرن (بەکالۆریۆس، ماستەر) |
| پیشە |
|
| یار | کانیێ وێست (٢٠٢٢–ئێستا)[٢] |
بیانکا سێنسۆری (بە ئینگلیزی: Bianca Censori؛ لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥)، تەلارساز و مۆدێلێکی ئوسترالییە کە بەھۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڕاپەر و دیزاینەری جلوبەرگی ئەمریکی، کانیێ وێست ناسراوە. ئەوان لە ئاھەنگێکی تایبەتدا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ھاوسەرگیرییان کرد.[٣]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]بیانکا سێنسۆری لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥، لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا لەدایک بوو. ئەو یەکێکە لە سێ کچەکە ئەلێکساندرا و ئیلیا «لیۆ» سێنسۆرییە. باپیرە و داپیرەی لای باوکی، خەڵکی شاری جوولیانۆڤای ئیتاڵیان کە لەگەڵ پێنج منداڵەکانیان کۆچیان بۆ ئوسترالیا کرد.[٤]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، وێست گۆرانییەکی لە وەسفی سێنسۆریدا بە ناوی «Censori Overload» لە ئینستاگرام بڵاو کردەوە.[٥] سێنسۆری لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بە شێوەیەکی یاسایی بەڵام نافەرمی ھاوسەرگیریی لەگەڵ وێست کرد.[٦] [٧]
لە ئاھەنگی خەڵاتی گرامی ساڵی ٢٠٢٥دا، سێنسۆری و وێست مشتومڕیان لەسەر فەرشی سوور دروست کرد، کاتێک سێنسۆری بە جلێکی بەرچاو دەرکەوت و دواتر جەستەی تەواو ڕووتی ئاشکرا کرد. وێست کە بە تەواوی جلوبەرگی ڕەشی لەبەردا بوو، پێش ئەوەی ئەو دووانە دوای ماوەیەکی کەم شوێنەکەیان بەجێھێشت، قسەی لەسەر ئەو دیمەنە نەکرد. ڕاپۆرتەکان دەرکەوتن کە ئەوان لە ئاھەنگەکەدا دوورخراونەتەوە، ھەرچەندە سەرچاوە نزیکەکان لە خەڵاتی گرامی ئەمەیان ڕەت کردەوە و ڕایان گەیاند کە وێست بە ئاسانی دوای ئەوەی بەسەر فەرشی سووردا ڕۆیشت شوێنەکەی بەجێھێشت.[٨][٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kanye West celebrates 'super bad iconic muse' Bianca Censori's birthday in style». thenews.com.pk. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Ocho، Alex (١٢ی شوباتی ٢٠٢٤). «Kanye West Responds to Fans Commenting About Posting His Wife Three Times: 'Leave the King the F*ck Alone'». Complex. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
'I just wanted to tell everybody I posted my wife three times on purpose,' said Ye in a new video also shared on Monday from an airport.
- ↑ «Kanye West and Yeezy Architect Have Private Wedding Ceremony». TMZ. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Rossi، Antonella (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). «La famiglia italiana di Bianca Censori: «Ci ha snobbati, ci sarebbe piaciuto conoscerla quando è venuta in Italia»» [Bianca Censori's Italian family: "She snubbed us, we would have liked to get to know her when she came to Italy"]. Vanity Fair (بە ئیتالی). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Leung، Yasmine (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Ye's Sensory Overload song hinted at 'marriage' to Bianca Censori in December». HITC. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Porterfield، Carlie (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Kanye West Reportedly Married Again—What To Know About Bianca Censori». Forbes. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Friedman، Vanessa (٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤). «Has Fashion Canceled Canceling?». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Earl، William (٢ی شوباتی ٢٠٢٥). «Kanye West Has Surprise Arrival at Grammys as Wife Bianca Censori Shocks With Nude Outfit Reveal». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Holland، Oscar (٣ی شوباتی ٢٠٢٥). «In a world of naked dresses, did one take it too far?». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.