بۆنگ بۆنگ مارکۆس
بۆنگ بۆنگ مارکۆس | |
---|---|
![]() | |
مارکۆس لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ | |
سەرۆکی فلیپین | |
دەستبەکاربوون ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ | |
دوابەدوای | ڕۆدریگۆ دوتێرتێ |
سیناتۆری فلیپین | |
لە پۆستدا بووە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ – ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | فێردیناند رۆموالدێز مارکۆسی بچووک ١٣ی ئەیلوولی ١٩٥٧ مانیلا، فلیپین |
ھاوسەر(ەکان) | لویز ئارانێتا (ھاوسەرگیری ١٩٩٣) |
منداڵ(ەکان) | ۳ |
واژوو | ![]() |
ماڵپەڕ | www |
فێردیناند "بۆنگبۆنگ" ڕۆمالدێز مارکۆس جونیۆر[١][٢] (لەدایکبووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٥٧) سیاسەتمەدارێکی فلیپینییە و لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی فلیپینە، لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ سیناتۆر بووە، دووەم منداڵ و تاکە کوڕی سەرۆک و دیکتاتۆری پێشووی فلیپین فێردیناند مارکۆسی گەورە و خانمی یەکەمی پێشوو ئیمێلدا رۆموالدێز مارکۆس بووە. مارکۆس ھەروەھا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی فلیپین بووە لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٥ و دووبارە لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠. لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٨٦ و لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٧ پارێزگاری ئیلۆکۆس نۆرت بووە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ مارکۆس کاندیدبوونی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٢ی فلیپین ڕاگەیاند. [٣] لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ بە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا.[٤][٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "A dynasty on steroids". The Sydney Morning Herald. November 24, 2012.
- ^ "Senator Ferdinand "Bongbong" R. Marcos Jr". Senate of the Philippines. Retrieved October 15, 2015.
- ^ Sharma, Akanksha; Westcott, Ben (October 6, 2021). "Ferdinand 'Bongbong' Marcos, son of late dictator, announces Philippines presidential bid". CNN. Retrieved October 6, 2021.
- ^ "Biden, Xi congratulate Marcos Jr on Philippine presidential win". Al Jazeera. 12 May 2022. Retrieved 12 May 2022.
- ^ Cabato, Regine; Westfall, Sammy (10 May 2022). "Marcos family once ousted by uprising wins Philippines vote in landslide". The Washington Post. Retrieved 12 May 2022.