بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆمبی دزەپێکەری گەورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆمبی دزەپێکەری گەورە بە ئینگلیزی Massive Ordnance Penetrator کە بە GBU-57A/B دەناسرێتەوە، بۆمبێکی زۆر بەهێزە بەکاردێت بۆ لەناوبردنی بنکە قووڵەکانی ژێر زەوی. دریژی ئەم بۆمبە ٢٠ مەتر و نیوە و کێشیشی نزیکەی ١٣ تۆن و نیوە. بەهۆی پاراستنی زانیارییە نهێنییەکانەوە تاوەکو ئێستا بە فەرمی توانای قوڵکرنی ئەم بۆمبە پشتڕاست نەکراونەتەوە، بەڵام زۆربەی شیکارییە بەرگرییەکان باس لەوەدەکەن کە ئەم بۆمبە توانای قووڵکرنی ٦٠ مەتری هەیە لە ٥٠٠٠ پاوند بۆ هەر ئینجێکی چوارگۆشە یان ٨ مەتر لە ١٠،٠٠٠ پاوند بۆ هەر ئینجێکی چوارگۆشە لە کۆنکرێتی بەهێزکراو.

نموونەیەکی سەرەتای لە بۆمبی GBU-57 A/B

پەرەپێدان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆمپانیای نۆرسرۆپ گرومن و لۆکهید مارتن کاریان لەسەر پەرەپێدانی بۆمبێکی  ١٣ تۆنی دەکرد کە توانای چوونە ناو زەوی هەبێت، بەڵام بودجە و کێشە تەکنیکییەکان بووە هۆی ئەوەی کە واز لە پەرەپێدانەکەی بهێنرێت. دوای جەنگی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ، شیکاریەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەو شوێنانەی کە بە بۆمبی دزەپێکەر بۆ ژێر زەوی هێرشیان کراوەتە سەر بە خراپی چوونەتە ژوورەوە و بەتەواوی شوێنی مەبەستیان نەپێکاوە. ئەمەش وایکرد زیاتر گرنگی بە پەرەپێدانی  بدرێت.

لە مانگی ئازاری ٢٠٠٧ تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ ئەم بۆمبە لە تونێلێک لە نیو مەکسیکۆ ئەنجامدرا.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە چەندین تاقیکردنەوە سەرکەووتنی بەدەست هێنا.

لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٩ پنتاگۆن داوای مۆڵەتی لە کۆنگرێس کردووە بۆ گۆڕینی بودجە و خێراکردنی پڕۆژەکە.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١١دا، هێزی ئاسمانی ئەمریکا ٢٠ بۆمبیان وەرگرت کە بە شێوەیەک دیزاین کرابوون کە بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی B-2 سپریت بگوازرێنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٢دا پنتاگۆن داوای ٨٢ ملیۆن دۆلاری کرد بۆ پەرەپێدانی بۆمبەکە بۆئەوەی  هێزی قوڵکردنی زیاتر بە بۆمبەکە بدات.

بەکارهێنانی جەنگی

[دەستکاری]

لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمیەکانی ئێران لە ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٥، بۆ یەکەم جار ئەم جۆرە بۆمبە بۆ مەبەستی شەرکردن بەکارهینران. کە حەوت فرۆكە لە جۆری B-2 سپریت چواردە دانەیان لەم بۆمبە ‌هەڵگرتبوو ، کە ١٢ بۆمب لەسەر وێستگەی پیتاندنی یۆرانیێۆمی فۆردۆ و دوو بۆمبیش لەسەر دامەزراوەی ئەتۆمی ناتەنز خرانە خوارەوە.

بەکارهێنەرەکان

[دەستکاری]

هێزی ئاسمانی ئەمریکا : تا ساڵی ٢٠١٥ بە لایەنی کەمەوە ٢٠ دانە ئامادەن بۆ بەکار‌هێنان.

سەرچاوە

[دەستکاری]

ویکیپیدایای ئینگلیزی https://en.wikipedia.org/wiki/GBU-57A/B_MOP