بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆشایی گشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆشایی شار (فلۆڕەنس)

بەشیوەیەکی ئاسایی بۆشایی گشتی، بەو بۆشایییانە پێناسە کراون کە ھەموو شارمەندان و ھاووڵاتیان بە ئازادیی (و لەڕووی یاسایییەوە) دەتوانن دەستیان پێ ڕابگا، بۆشایی گشتیی شار تەنیا لە شەقامان پێک نەھاتووە، بەڵکوو پلازا (گۆڕەپانی گشتیی شارPlaza) و مەیدانانیش لەخۆ دەگرێ. ھەروەھا بۆشایی ژوورەوەی بیناکان وەک کتێبخانە و ھۆڵە گشتییەکانی شاریش دەگرێتەوە.

بۆشایی گشتیی لە نێوان بۆشایییە تایبەتەکانی ماڵەوە و کار ھەڵکەوتووە و وەھا بۆشایی گەلێک بەگشتی وەک بۆشایی دیمۆکراتیکی کۆبوونەوە و بەشداری سیاسی دەردەکەون، لەوێ دەرێیە گرووپگەلی لەپەراوێز خراو دەتوانن داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن. بەکارھێنانی وەھا بۆشایی گەلێک بۆ ناڕەزایی دەربڕینی سیاسی، مانۆر و مانگرتن جەختکردنە لەسەر ڕۆڵی سیاسیی ئەوان. لە ڕەوڕەوەی میژوودا، ئاشکرایە بەگشتی بزووتنەوەگەلی شۆڕشگێڕانە، لە شەقامەکان ڕوویان داوە و ئەم بۆشاییە گشتییە ڕەنگە ببێتە مەیدانی مڵملانێی نێوان دەوڵەت و یاسا و ئەو کەسانەی کە لە دووی سەپاندنی تەکووزییەکی نوێی کۆمەڵایەتییەوەن. نموونەیەکی ئەمە لێژیۆنە دەرەکییەکانی فەڕەنسا لە شۆڕشەکانی فەڕەنسای سەدەی نۆزدەھەمن کە لە شەقامەکانی پاریس ڕۆڵیان گێڕا، ھەروەھا ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دواییانەی نێوان ناڕەزایانی بزووتنەوەی دژە جیھانگیری و پۆلیسی دژەئاژاوە لە سیاتل لەم تاقمەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

Caves, Roger w. (2005), Encyclopedia of the City, Routledge.