بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆسفۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆسفۆر
بەشێکە لەدەریای ڕەش، دەریای مەڕمەڕە
ناو بە زمانی فەرمیİstanbul Boğazı
کیشوەرئاسیا، ئەورووپا
وڵاتتورکیا
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای ئەستەمبوڵ
پۆتانی شوێن٤١°٧′١٢″N ٢٩°٤′٤٨″E
باری کەلەپووریImportant Bird Area
بینین لە پۆلداCategory:Views from the Bosphorus
Map

بۆسفۆر[١] [٢] یان گەرووی ئەستەمبووڵ (بە تورکی: İstanbul Boğazı، بە یۆنانی: Βόσπορος)، گەروویەکە کە دەریای ڕەش و دەریای مەڕمەڕە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەگەڵ گەرووی داردانێلس، سنووری باشووری نێوان کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەورووپایە. درێژییەکەی ٣٠ کم، و پانییەکەی لە نێوان (٥٥٠ مەتر بۆ ٣٠٠٠ مەتر)دایە. بەپێی بیروباوەڕی یۆنانی کۆن، ناوی گەرووەکە بە واتای ڕێڕەوی مانگا دێت. [٣] [٤]

گەرووی بۆسفۆر وەک ناوچەیەکی کەشتیوانی نێودنەتەوەییی پۆلێن دەکرێت و جووڵەی کەشتیەکان لە ڕێگەی گەروەکەوە بە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی گەشتیاری دەریایی لە جیھاندا دادەنرێت. ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە بە گەرووەکەدا تێدەپەڕین لە ساڵی ٢٠٠٣ دا گەیشتە نزیکەی ٤٧ ھەزار کەشتی، لەنێویاندا زیاتر لە ٨ ھەزار کەشتی کە ماددەی مەترسیداریان ھەڵگرتبوو (غازی شل، نەوت ھتد). لە ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی ئەو کەشتیانەی بەو گەرووەدا تێدەپەڕن زیادی کرد و گەیشتە زیاتر لە ٥٣ ھەزار کەشتی.

گەرووەکە ڕەوتی ئاوی مەترسیدار تێدەپەڕێنێت، و تەسکبوونی لە ھەندێک ناوچەدا وا دەکات کەشتیوانی قورس بێت. چەندین ڕووداوی سەخت ڕوویانداوە، لەوانە پێکدادانی دوو کەشتی نەوتھەڵگر لە ١٣ی ئازاری ١٩٩٤ کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٢٥ دەریاوان. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٥ کەشتییەکی پەنەمانی لەژێر بارودۆخێکی نامۆدا لە گەرووەکەدا نوقم بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ف. عبد الرحيم (٢٠١١)، معجم الدخيل في اللغة العربية ولهجاتها (بە ar،، en،، fr،، tr،، it،، و ئەڵمانی) (چاپی 1st)، دیمەشق: Dar Al Kalam، OCLC ٧٦٧٥٨٧٢١٦، Wikidata Q116450267{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ Ahmad Zaki Pasha (١٨٩٩)، قاموس الجغرافية القديمة بالعربي والفرنساوي (بە عەرەبی) (چاپی 1st)، قاھیرە: Amiri Press، OCLC ٥٤٥١٦٩٩٣، Wikidata Q121879600
  3. ^ «University of Leeds». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ «İstanbul Canal project to open debate on Montreux Convention». Today's Zaman. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە.