بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆردوومانی پەناگەی عامیریە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆردوومانی پەناگەی عامیریە
بەشێکە لەشەڕی کەنداو
وڵاتڕژێمی بەعس
جێئەلعامیریە
کاتی ڕوودان١٣ی شوباتی ١٩٩١

پەناگەی عامیریە یان ژمارە بیست و پێنج پەناگەیەکە دەکەوێتە گەڕەکی ئەلعامیریەی بەغدا لە عێراق کە لە کاتی جەنگی دووەمی کەنداودا بۆردوومان کراوە. لە ١٣ی شوباتی ١٩٩١ ھێرشێکی ئەمریکی بۆ سەر بەغدا لەلایەن دوو فڕۆکەی ئێف ١١٧ کە بۆمبی زیرەکیان ھەڵگرتبوو، پەناگە وێران کرا و زیاتر لە ٤٠٠ ھاووڵاتی مەدەنی عێراقی کوژران، لەنێویاندا ژن و منداڵ. ھێزەکانی ھاوپەیمانی ھێرشبەر پاساویان بۆ ئەم بۆردوومانە ھێنایەوە کە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ناوەندەکانی فەرماندەیی عێراقی کردووەتە ئامانج، بەڵام ڕووداوەکان سەلماندیان کە لەناوبردنی ئەو پەناگەیە بە مەبەست بووە، بەتایبەتی کە فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوون لە ھەڵفڕین بەسەریدا. ئەم پەناگە ناوی خۆی لەو گەڕەکە وەرگرتووە کە تێیدا ھەڵکەوتووە، لە نێوان بیناکانی نیشتەجێبوون، لە تەنیشت مزگەوتێک و قوتابخانەیەکی سەرەتایی. ئامادە کراوە بۆ پاراستن لە ھێرشی بەرفراوان، واتە لێدان بە چەکی کیمیایی یان بایۆلۆجی ناتەقلیدی. لە بەرامبەر تیشکی ئەتۆمی و پیسبوونی ھەوادا قاییمە. ئوردن سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ قوربانییەکان ڕاگەیاندووە و ھاوشانی ئیسپانیا داوای لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لە تاوانەکە کردووە.ئەو پەناگەیە ١٥٠٠ کەس دەگرێت، کە دەتوانن بۆ چەند ڕۆژێک لە ژوورەوە بمێننەوە بەبێ ئەوەی پێویستیان بە بەرکەوتنی جیھانی دەرەوە ھەبێت. ئاو و خۆراک و کارەبا و ھەوای پاک و بێ پیس ئامادە کراوە.بیناکە سێ نھۆمی ھەیە، ڕووبەرەکەی ٥٠٠ مەتر چوارگۆشەیە، دیوارەکانی ئەستووری زیاتر لە مەتر و نیوێکە، سەقفەکەی بە چوارچێوەی ئاسن بەھێزکراوە و ئەستوورییەکەی چوار سانتیمەترە. دەرگای فریاگوزاری دواوە دەچێتە ژێرزەمینەکە، و پلیکانەکانی ناوەوە دەچنە نھۆمی خوارەوە کە پەنابەرەکان تێیدا ماونەتەوە.[١][٢]

پەڕگە:طابع يجسد جريمة ملجأ العامرية.jpg
دوو چاپی پەنجا و بیست و پێنج دینار بۆ یادی ڕووداوی پەناگەی عامیریە.
پەڕگە:ثقب صاروخ ملجا العامرية.JPG
چاڵ و کونی یەکێک لەو دوو مووشەکەی کە چووەتە ناو پەناگەکە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]