بۆردوومانی سەیرانگای پەرخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆردوومانی سەیرانگای پەرخ
کات٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
شوێنقەزای زاخۆ
ناوچەسەیرانگای پەرخێ لە ناحیەی دەرکا لە زاخۆ
ھۆکار
  • نادیار

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ سوپای تورکیا سەیرنگای پەرخی لە ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە چوار تۆپ بۆردوومان کرد، بەو ھۆیەوە ٩ کەس کوژران و ٢٥ کەسیش بریندار بوون کە ھەموویان کەسانی سڤیل و گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون کە بۆ گەشت و سەیران سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو. ئەم ڕووداوە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق کاردانەوەی لێکەوتەوە.[١]

پێشینە[دەستکاری]

حکوومەتی تورکیا ساڵانە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق (ھەرێمی کوردستانتورکیا بەمەبەستی لە ناوبردنی چەکدارانی پەکەکە بۆردومان دەکات، ئەوەش وەک بەشێک لە ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی کورد و تورکیا. ئەم کارە بووەتەھۆی ئەوەی بەشێکی زۆری دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان شوێنی خۆیان چۆڵ بکەن و ڕووبکەنە ناوچەکانی دوورتر لە سنوور، و لەناوبردنی دەیان دۆنم زەوی کشتووکاڵی و بەرھەکانیان. جگە لەوەی چەندین ئۆپراسیۆن و لەشکرکێشی کردووەتە سەر پەکەکە ھێزیان ھێناوەتە ناو سنووری عێراق کەدواینجاریش لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چنگی کلیل، ھێزە تایبەت و کۆماندۆکانی تورک لەلایەن ھەلیکۆپتەرەکانی UH-60 بلاک ھاوکەوە لە پشت ھێڵەکانی ھێزەکانی پەکەکە لە ھەرێمی زاپ دابەزین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوانیان ڕودەدات. لەماوەکانی ڕابردووش سوپای تورکیا بەبەردەوامی بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی قەزای زاخۆی کردووە. ھێزەکانی تورکیا بە درێژایی زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر ھاتوونەتا ناو خاکی عێراق، ٦٤ بنکە و بارەگای لە سیدەکان تا گوندی پەرخێ دروست کردووە. وەک بانگەشەی بۆدەکەن بەمەبەستی دروستکردنی ناوچەی ئارامە.[٢]

ڕووداوەکە[دەستکاری]

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ سوپایی تورکیا بەچوار تۆپ سەیرانگای پەرخێیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆردوومان کرد، ئەم لەکاتێکدا بوو گەشتیاران بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی ڕوویان لەم شێونە کردبوو، لە ئەنجامی ئەمەدا ٩کەس کوژران و ٢٥کەسی دیکەش بریندار بوون کە لە پیاو و ژن و منداڵ بوون ھەموویان بەڕەگەز عەرەب بوون و دانیشتووانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون. بریندارەکان لە ڕێگای ئەمبۆلانیس و ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی زاخۆ و دھوک. مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی بە سەرپەرشتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕودداوەکە، لێژنەکە پشتراستی کردەوە تۆپبارانەکە لەلایەن سوپایی تورکیاوە ئەنجامدراوە.

قوربانییەکان[دەستکاری]

نۆکەس لە ھێرشەکەدا کوژران بەناوەکانی؛ سەجاد محەممەد جاسم (تەمەن ٢٤) ٬علی سەباح ئیسماعیل (تەمەن ٤٠)، عەباس علاء عەبولئەحمەد (تەمەن ٣٠)، زەھرا خەیری محەممەد (تەمەن ١)، سارە قەیس علی (تەمەن ١٢)، زەھرا قەیس علی (تەمەن ١٦)، تەھا عبدولڕەحمان نیعمە (تەمەن ٢٥)، حسێن عەبدولئەمیر (تەمەن ٥٥)، عەباس محەممەد جەواد. وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕای گەیاند دۆخی بەشێک لە بریندار لە ئاستێکی خراپدایە و لەژێر جاودێری چڕن.

بەرپرسیار[دەستکاری]

حکوومەتی عێراق دوای لێکۆڵینەوە ھێزە چەکدارەکانی تورکیای تۆمەتبار کرد وەک ئەنجامدەری ھێرشەکە، داوای کرد بە فەرمی داوای لێبووردن لە گەلی عێزاق بکەن. تورکیا بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی ڕەتکردەوە و لەبری گومانی تۆمەتەکەی خستە پاڵ پەکەکە و ئامادەی خۆی بۆ دۆزینەوای ڕاستییەکان پیشاندا. لە وەڵامدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی و داننەنان بە ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن تورکیاوە گاڵتەیەکی ڕەشە، وڵاتەکەی بژاردەی داخستنی سنووری و ئابووری دەخاتە بەرباس.[٣]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ھەرێمی کوردستان[دەستکاری]

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دڵتەنگی و بەخەمەوە بوونی خۆی سەبارەت بەم کارەی تورکیا بڵاوکردەوە لەھەمانکاتیش داوای لە لایەنی تورکیا و پەکەکە کرد شەڕ و ململانێی ناوحۆی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان دوربخەنەوە[٤]حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئیدانەی ھێرشەکەی سوپای تورکیا کرد و ھۆکاری ئەم کارەی بۆ بوونی چەکدارانی پەکەکە گەڕاندەوە و ڕای گەیاند «پێکدادانی ھێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکەش لە ناوچە سنوورییەکانی ھەرێم، بوەتە سەرچاوەی ھەڕەشە و مەترسیی بەردەوام بۆ سەر ھاووڵاتییانمان، بۆیە جارێکی دیکەش داوا دەکەین، ھەرێمی کوردستان، لە کێشە و ململانێ ناوچەیییەکان دوربخرێتەوە، بۆئەوەی چیتر ھاووڵاتییانی بێ تاوان، نەبنە قوربانی». یەکێتی نیشیتمان و یەکگرتووی ئیسلامی لە پەیامێکدا ئیدانەی ھێرشەکەیان کرد. ڕۆژی ٢١ی تەممووز لە ڕێوڕەسمێکدا لە فڕۆکەخانەی ھەولێر، تەرمی قوربانیان ڕەوانەی شاری بەغدا کران.[٥][٦]لە بەغدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمەکان کرد، ٢١ی تەممووز ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا.[٧]

عێراق[دەستکاری]

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی ھێرشەکەی کرد و وەک ھۆکارێک بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی عێراق وەسفی کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە بارەی ئەم ھێرشەوە پەیامێکی خێرای بڵاوکردەوە وو ڕای گەیاند ئەم ھێرەش پێشێلکارییەکی زەقە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق. ھیچ پاساوێکی ئەمنی بۆ ئەو ھێرشانە جێگای قبووڵ نییە، داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد کە سەڕۆکایەتی لێژنەیەک بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدەرانی ھێرشەکە. داوایلە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تورکیا کرد بێتەوە بەغدا بەمەبەستی ڕاوێژکردن، "[٨]موقتەدا سەدر سەڕۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتەر داوای کرد کە ڕێکاری توند لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سە عێراق بگیرێتە بەر و سکاڵای یاسای لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تورکیا بەرز بکرێتەوە.[٩]پەڕلەمانی عێراق ئیدانەی توندی ھێرشەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، ھێرشەکەیان بە پێشلکاری و یاساشکێنی ناوبرد و پشتگیری خۆیان بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی بۆ ھەر کارێک لە پێناو پاراستنی سەروەری خاکی عێراق. ئەنجومەنی ئاسایشی عیراق لە کۆبوونەوەیکدا کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی پەسەند کرد، لەوانە بڕیاریدا سکاڵا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دژی تورکیا تۆمار بکات، ھەروەھا کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق.[١٠]ڕۆژی پێنج شەمە ٢١ی تەممووز وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگێشت کرد بۆ پێدانی نامەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە ھێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر سنوورەکان.[١١]

خۆپیشاندان[دەستکاری]

دوای ڕووداوەکەش لە شارەکانی نەجەف و بەسرا و بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام درا و نووسینەگەکانی ڤیزای تورکیا لە نەجەف و بەسرە داخران ھەروەھا لە بەغدا لەبەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیا گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەستی پێکرد.[١٢]ئاڵای تورکیاش سوتێنرا. کونسوڵحانەی تورکیا لە بەغدا ئاڵای وڵاتەکەی ھێنایە خوارەوە لەژێر فشاری خۆپیشاندەران. ڕۆژی ٢٢ی تەممووز لە شاری ھەولێر کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ئەندام پەرلەمانتارێک بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی تورکیا گردبوونەوا بەڵام بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لەلایەن ئاسایشی شارەکە ڕێگریان لێکرا.[١٣]

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

  •  کۆمکاری عەرەبی جمال ڕەشید وتەبێژی فەرمی سەرۆکی کۆمکار: «کۆمکارەکە پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دەردەبڕێت و سەرکۆنەی دەستدرێژی و سنووربەزێنییەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر عێراق و ھەر وڵاتێکی دیکە.»[١٤]
  •  نەتەوە یەکگرتووەکان نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکەی کردووە و ڕای گەیاندووە «کوشتنی خەڵکی مەدەنی قبوڵکراو نییە، و ھەموو دەوڵەتەکان دەبێت ڕێز یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش پاراستنی خەڵکی مەدەنی.»
  •  ئێران وەزارەتی دەرەوە: «کۆماری ئیسلامی ئێران سەرزەنشتی پەلامارەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر ناوچە مەدەنی و گەشتیارییەکان کە بووە بەھۆی شەھیدبوون و برینداربوونی ھاووڵاتیانی مەدەنی و ھاوخەمی خۆیان دەردەبڕن بۆ قوربانیانی ڕووداوەکە و حکوومەتی عێراق و گەلی عێراقیش.»[١٥]
  •  میسر وەزارەتی دەرەوە، «میسر بەتوندی سەرکۆنەی ڕووداوەکە دەکات کە بەھۆیەوە چەندین ھاووڵاتی مەدەنی بوون بە قوربانی و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەروەری خاکی عێراق دەردەبڕێت و پەلامارەکەش بە کارێکی دوژمنکارانە ناوزەند دەکات و بە پێویستی دەزانێت تورکیا ڕێز لە سەروەری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و ھاووڵاتیانی مەدەنی نەکات بە قوربانی.»
  •  ھۆلەندا یەکێکی دیکەیە لەو دەوڵەتانەی سەرزەنشتی ڕووداوەکە دەکات و پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزانی قوربانییەکان کرد کە بەھۆی ھێرشەکەی ڕۆژی ڕابردووی تورکیاوە لە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی نزیک زاخۆ کوژران و برینداربوون. ھۆڵەندا ئاماژەی بەوەش کردووە، «ئەم جۆرە پەلامارانە نابێ ڕووبدەن.»
  •  کووەیت وەزارەتی دەرەوەی کوەیت: ئەو دەستدرێژییە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عیراق و یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و عورف و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانە، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ھاوپشتی کوەیت لەگەڵ عیراق و پشتیوانیکردنی لەھەموو ئەو ڕێوشوێنانەی دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەرییەکەی.
  •  ئەڵمانیا وەزارەتی دەرەوە «ئەڵمانیا ئیدانەی ئەو بۆردومانانەی تورکیا دەکات بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکەی سنووری زاخۆ لە باکووری عێراق، کە بووە ھۆی کوژرونی ژمارەیەک ھاووڵاتی مەدەنی عێراق، دەوادەکەین لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەو ڕووداوە بکرێت .»[١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "You are being redirected..." nrttv.com. Retrieved 2022-07-21.
  2. ^ "ڕێکخراوێکی ئەمریکایی وردەکاری هێرشەکەی سەر گوندی پەرەخێ ئاشکرادەکات". VOA (بە کوردی). Retrieved 2022-07-23.
  3. ^ "وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ڕەتکردنەوەی ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە گاڵتەیەکی رەشە". nrttv.com. Retrieved 2022-07-21.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه". presidency.gov.krd. Retrieved 2022-07-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ ""هجوم دهوك".. الكاظمي يشيع الضحايا وبيان من السفارة الأمريكية ببغداد". CNN Arabic (بە عەرەبی). 2022-07-21. Retrieved 2022-07-21.
  6. ^ "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ته‌رمى شه‌هيدانى دوێنێى زاخۆ به‌ڕێده‌كات". presidency.gov.krd. Retrieved 2022-07-21.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "عێراق ماتەمینی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت". VOA (بە کوردی). Retrieved 2022-07-23.
  8. ^ "کازمی لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە: هیچ پاساوێکی ئەمنی بۆ ئەم جۆرە هێرشانە قبوڵناکەین".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "مقتدى السيد محمد الصدر". Twitter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "بعد هجوم دهوك.. العراق يطالب تركيا بسحب قواتها من أراضيه". العربية (بە عەرەبی). 2022-07-20. Retrieved 2022-07-21.
  11. ^ xwaak, user (2022-07-21). "داوا دەکرێت تورکیا، تەواوی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە". خواکوڕك. Retrieved 2022-07-21. {{cite web}}: |first= has generic name (help)
  12. ^ "لە نەجەف خۆپێشاندەران سەنتەری ڤیزای تورکیایان داخست". www.rudaw.net. Retrieved 2022-07-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ "لە شاری هەولێر هێزە ئەمنییەکان ڕێگری لە خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی تورکیا دەکەن". nrttv.com. Retrieved 2022-07-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ "The Arab League condemns the Turkish attack on Dohuk Governorate". Iraqi News Agency. Retrieved 2022-07-23. ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Iran condemns the Turkish bombing, stresses importance of stability for Iraq's security". Iraqi News Agency. Retrieved 2022-07-23. ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Germany calls for an investigation with Turkey over the bombing of Zakho". Iraqi News Agency. Retrieved 2022-07-23. ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.