بۆبی چاڵتۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆبی چاڵتۆن
Bobby Charlton لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونRobert Charlton لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Ashington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٦ ساڵ ژیاوە)
Macclesfield District General Hospital لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Bedlingtonshire Community High School
  • Loreto Grammar School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach، خۆدژیاننامەنووس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵSuzanne Charlton لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانJack Charlton لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Commander of the Order of the British Empire (١٩٧٤)
  • تۆپی زێڕین (١٩٦٦)
  • Knight Bachelor (١٩٩٤)
  • British Sports Book Awards
  • Walther Bensemann award (٢٠١١)
  • Officer of the Order of the British Empire (١٩٦٩)
  • BBC Sports Personality of the Year Lifetime Achievement Award (٢٠٠٨) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقسوپای بەریتانیا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

بۆبی چاڵتۆن (بە ئینگلیزی: Bobby Charlton؛ ١١ی تشرینی یەكەمی ١٩٣٧ – ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیزی بوو کە وەکوو ناوەڕاست و ھێرشبەری ناوین یاریی دەکرد.

بۆبی چاڵتۆن[دەستکاری]

ئە‌کرێت بڵێین سێر بۆبی چاڵتۆن بە‌ناوبانگترین یاریزانی ئینگلیسیە‌ لە‌ مێژووی ئە‌و وڵاتە‌دا ، لە‌ ساڵی ١٩٥٨ لە‌ لێوارە‌کانی مە‌رگ گە‌ڕایە‌و‌ کاتێک لە‌ کارە‌ساتێکی ھێڵی ئاسمانی لە‌ میونخ بە‌شێوە‌یە‌کی سە‌رسوڕھێنە‌ر ڕزگاری بوو لە‌ ساڵانی دوای ئە‌و‌ و‌کو یە‌کێک لە‌ پرشنگدارترین یاریزانە‌کانی جیھان ناوی خۆی تۆمارکرد و تاوە‌کو تە‌مە‌نی ٣٩ ساڵی درێژە‌ی بە‌ یاریکردن دا .. بۆبی ئە‌فسانە‌یە‌کی بێ وێنە‌ی مێژووی یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد و ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌را یە‌ و لە‌ ساڵی ١٩٦٦جامی جیھانی بۆ وڵاتە‌کە‌ی بە‌دە‌ست ھێنا.لە‌ ژیانی و‌رزشی خۆی بە‌ یاریزانێکی خاوە‌ن تە‌کتیکی بە‌رز و جوڵە‌ی خێرا ناسرابوو ، ئێستاش و‌کو یە‌کێک لە‌ کە‌سایە‌تیە‌ ھە‌رە‌ بە‌رزە‌کانی ئینگلاند تە‌ماشادە‌کرێت.

بیۆگرافی[دەستکاری]

ئە‌م کە‌ڵە‌ یاریزانە‌ ناوی تە‌واوی ڕۆبە‌رت چارڵتۆنە‌ و لە‌ ١١ی ئۆکتۆبە‌ری ساڵی ١٩٣٧ ئاشینگتۆن وڵاتی ئینگلتە‌را لە‌ دایک بووە‌ ، ئێستا تە‌مە‌نی ٧٣ ساڵە‌ و ھێشتا لە‌ ژیاندا ماوە‌ . لە‌ یاریگای تایبە‌ت بە‌ خلیسکانی سە‌ربە‌فر لە‌ مانچستە‌ر بۆ یە‌کە‌مجار چاوی بە‌ نۆرما بۆڵ دە‌کە‌وێت و لە‌ ١٩٦١ ژیانی ھاوسە‌ری پێکدە‌ھێنن و دوو کچیان ھە‌یە‌ بە‌ ناوە‌کانی سوزانی و ئە‌ندریا.

ڕۆبە‌رت لە‌ ساڵی ٢٠٠٧ ژیان نامە‌ی خۆی بڵاوکردە‌و‌ ، لە‌ بە‌شێکی سە‌رنج ڕاکێشدا باسی لە‌و‌کردبوو کە‌ ناکۆکیە‌کی دوور و درێژی لە‌گە‌ڵ براکە‌ی جاک ھە‌یە‌ و زۆر بە‌ دە‌گمە‌ن قسە‌ دە‌کە‌ن و سە‌رە‌تای ئە‌م ناکۆکیە‌ش دە‌گە‌ڕیتە‌و‌ بۆ ناکۆکی نێوان بوک و خە‌سوو واتە‌ نۆرمای ھاوسە‌ری بۆبی و دایکی بۆبی سیسیێ ، دوای ئە‌و ڕووداوە‌ بۆبی لە‌ دایکی جیا دە‌بێتە‌و‌ و لە‌ ساڵی ١٩٩٢ ە‌و‌ چاڵتۆن بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ک چاوی بە‌ دایکی ناکە‌وێتە‌و‌ تاکاتی مردنی دایکی لە‌ تە‌مە‌نی ٨٣ ساڵیدا لە‌ ساڵی ١٩٩٦ گیانی سپارد . و‌ لە‌ ساڵی ٢٠٠٨ جاکی برای خە‌ڵاتی کە‌سایە‌تی و‌رزشی یە‌کە‌می بی بی سی بە‌خشی بە‌ ڕۆبە‌رت و ئیتر لە‌و کاتە‌و‌ دوای ساڵانێکی درێژ ناکۆکی بوونە‌و‌ بە‌ دوو براکە‌ی جاران.

ڕۆبە‌رت پێش خۆی ھە‌ر چوار مامە‌کە‌ی ستان و جاک و جۆرج و جیمی و و‌ ئامۆزای دایکی جاکی مێلبرن و براکە‌ی جاک گشتیان یاریزانی تۆپی پێی پیشە‌گە‌ربوون ، بۆیە‌ ئاسایی بوو ئە‌ویش ببێتە‌ یاریزان بە‌ڵام کە‌س پێشبینی نە‌دە‌کرد نە‌ک تە‌نیا ببێتە‌ باشترین یاریزانی بنە‌ماڵە‌کە‌ بە‌ڵکو ببێتە‌ باشترین یاریزان لە‌ مێژووی تۆپی پێی ئینگلیزی.

دەستپێکی ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

چاڵتۆن لە‌ تە‌مە‌نی ١٦ ساڵیدا ولە‌ مانگی دووی ساڵی ١٩٥٣ چووە‌ ڕیزی تیپی ئیست نۆرثە‌مبێرلاند کە‌ ئە‌و یانە‌یە‌ بریتی بوو لە‌ ھە‌ڵبژاردە‌یە‌ک لە‌ یاریزانە‌ بە‌تواناکانی قوتابخانە‌کانی مانچستە‌ر و لە‌لایە‌ن بە‌ڕێوبە‌ری یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد جۆی ئامسترۆنگ سە‌رپە‌رشتی دە‌کرا و دواتریش نە‌ک تە‌نیا لە‌سە‌ر ئاستی مانچستە‌ر بە‌ڵکو بانگھێشتکرا بۆ ھە‌ڵبژاردە‌ی قوتابخانە‌کانی ئینگلتە‌را ، ئامسترۆنگ سە‌رسام بوو بە‌ ئاستی ھە‌ربۆیە‌ لە‌ ساڵی داھاتوو واتە‌ لە‌ ١٩٥٤ یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد گرێبە‌ستێکیان لە‌گە‌ڵ واژووکرد و لە‌ ساڵی ١٩٥٦ بووە‌ یە‌کێک لە‌ ناسراوترین یاریزانە‌کانی ” بێسبی بە‌یبی ” .

کە‌ ” بێسبی بە‌یبی ” پڕۆژە‌یە‌کی یانە‌ی مان یونایتد بوو لە‌لایە‌ن ڕاھێنە‌ری ئە‌فسانە‌یی ئینگلیزی مات بێسبی بە‌ڕێوە‌دە‌برا ، کاری بێسبی ئە‌و‌ بوو بە‌ھرە‌مە‌ندە‌ لاوە‌کانی شارە‌کە‌ کۆ بکاتە‌و‌ و تیپێکی بە‌ھێزی لێ پێبکھێنێت بۆ مسۆگە‌رکردنی داھاتووی یانە‌ی مانچستە‌ر یوناید ، ئە‌م پڕۆژە‌یە‌ لە‌ دوای جە‌نگی دووە‌می جیھانیە‌و‌ دە‌ستی پێکرد و تاوە‌کوی ساڵی ١٩٦٠ بە‌ردە‌وام بوو.

کارەساتی شاری میونخ[دەستکاری]

لە‌ ساڵی ١٩٥٨ دوای بە‌سە‌ربردنی دوو و‌رزی زۆر سە‌رکە‌وتوو لە‌گە‌ڵ تیپی یە‌کە‌می یانە‌ی مانچستە‌ر ، لە‌ یە‌کێک لە‌ یاریە‌کانی یانە‌کە‌ کاتێک سە‌رکە‌وتنیان بە‌سە‌ر یانە‌ی ڕێد ستار بلگراد بە‌دە‌ست ھێنا لە‌ جامی ئە‌وروپا و بە‌ فڕۆکە‌ بە‌رە‌و میونخ کە‌وتنە‌ ڕێ بۆ ئە‌و‌ی لە‌وێوە‌ بە‌ زویی بگە‌نە‌و‌ ئینگلتە‌را و خۆیان بۆ خولی ناوخۆی ئە‌و وڵاتە‌ ئامادە‌ بکە‌ن ، لە‌ ئاسماندا بە‌ھۆی خراپی کە‌ش و ھە‌وا فڕۆکە‌کە‌ زۆر بە‌ سە‌ختی توانی بنیشێتە‌و‌ و لە‌ ڕێڕە‌وی خۆی لایدا ئە‌مە‌ش بووە‌ ھۆی ئە‌و‌ی ئاگری تێ بە‌ربێت و و لە‌کۆی ٤٤ سە‌رنشینی فڕۆکە‌کە‌ کە‌ پێکھاتبوون لە‌ یاریزان و ئە‌ندامانی دە‌ستە‌ی کارگێڕی ڕۆژنامە‌نووس و کارمە‌ندانی فرۆکە‌کە‌ ٢٣یان گیانیان لە‌دە‌ست دا و لە‌ نێویاندا تۆمی تایلۆر و داڤید پیگ لە‌ بە‌رپرسانی یانە‌کە‌ و یاریزان و ھاوڕێی بۆبی دێنس ڤیۆلێت ، بۆبی خۆی تە‌نیا شکان لە‌ سە‌ری ھە‌بوو لە‌گە‌ڵ خراپی باری دە‌روونی بە‌ڵام یە‌کە‌م کە‌س بوو لە‌ بریندارە‌کان کە‌ نە‌خۆشخانە‌ی جێھێشت و لە‌و کاتە‌دا تە‌مە‌نی ٢٠ ساڵ بوو ، دوای ئە‌و ڕووداوە‌ یانە‌کە‌ی بێبسی ھە‌رگیز خۆی نە‌گرتە‌و‌ و ھە‌ڵوە‌شایە‌و‌ . تاوە‌کو دواتر بێسبی ھە‌ستا بە‌ دروستکردنی یانە‌یە‌کی تازە‌ و بە‌ چە‌ندین یاریزانی تازە‌و‌ لە‌ نێویاندا بۆبێ چاڵتۆن و جۆرج بێست کە‌ ھە‌ردووکیان لە‌ ناودارترین یاریزانە‌کانی مێژووی وڵاتە‌کە‌یانن ، دواتر چاڵتۆن لە‌ ژیان نامە‌کە‌ی خۆیدا باسی لە‌و‌کرد کە‌ ئە‌و ڕووداوە‌ ھە‌رگیز لە‌ یادە‌و‌ری ناسڕێتە‌و‌ و ھە‌میشە‌ یادی ھاوڕێکانی دە‌کاتە‌و‌.

یانەی مانچستەر یونایتد[دەستکاری]

و‌ک وتمان ژیانی پیشە‌گە‌ری لە‌گە‌ڵ مانچستە‌ر یونایتد لە‌ ساڵی ١٩٥٦ دە‌ستی پێکرد کاتێک تە‌مە‌نی تە‌نیا ١٨ ساڵ بوو ، دوای تە‌نیا و‌رزێک و لە‌ تە‌مە‌نی ١٩ ساڵی بووە‌ یاریزانی سە‌رە‌کی شە‌یتانە‌ سوورە‌کان و مانە‌و‌ی لە‌و یانە‌یە‌ درێژە‌ی کێشا بۆ ماوە‌ی ١٩ساڵ ( ١٩٥٤-١٩٧٣) .. لە‌و ماوە‌یە‌دا ٧٥٤ یاری بۆ ئە‌و یانە‌یە‌ ئە‌نجامدا و ٢٣٩ گۆڵی بۆ تۆمارکرد و ١٢ نازناوی جۆراوجۆری بۆ بە‌دە‌ست ھێنا.

لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا[دەستکاری]

بۆبی لە‌ ١٩-٤-١٩٥٨ ئاگادارکرایە‌و‌ بانگھێشتکراوە‌ بۆ ڕیزە‌کانی ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌را بۆ یاری بە‌رامبە‌ر سکۆتلە‌ندا لە‌ جامی بە‌ریتانیای گە‌ورە‌ کە‌ ئە‌م بانگھێشتکردنە‌ کاروانێکی دوور و درێژی ئە‌م یاریزانە‌ی لێکە‌وتە‌و‌ بە‌ دە‌یان ژمارە‌ی پێوانە‌یی و نازناوە‌و‌ . لە‌ یە‌کە‌م یاریدا بە‌رامبە‌ر سکۆتلە‌ندا بە‌ ئە‌نجامی ٤-٠ سە‌رکە‌وتنیان بە‌دە‌ست ھێنا و لە‌ یە‌کە‌م یاری خۆی بۆبی یە‌کە‌م گۆڵی تۆمارکرد ، دوای ئە‌و‌ بۆ زۆربە‌ی یاریە‌ دۆستانە‌کانی ئینگلتە‌را بانگھێشتکرا و یە‌کە‌م پاڵە‌وانێتی فە‌رمیش کە‌ بۆبی بە‌خۆیە‌و‌ بینی بانگھێشتکردنی بوو بۆ پاڵاوتنە‌کانی جامی جیھانی ١٩٦٢ لە‌ ١٩٦٠ کە‌ یە‌کە‌م یاری بە‌رامبە‌ر لۆکسە‌مبۆرگ بوو و‌ لە‌و یاریە‌دا توانی ھاتریک تۆماربکات.

لە‌ جامی جیھانی ١٩٦٢ بانگھێشتکرا و لە‌ یاری بە‌رامبە‌ر ئە‌رژە‌نتین توانی گۆڵێک تۆماربکات لە‌و یاریە‌ی ئینگلتە‌را ٣-١ سە‌رکە‌وت بە‌سە‌ر ئە‌رژە‌نتین ، ئە‌و گۆڵە‌ش ٢٥ھە‌مین گۆڵی بۆبی بوو لە‌ ٣٨ھە‌مین یاری نێودە‌وڵە‌تی خۆی بە‌ڵام دواتر لە‌ چارە‌گی کۆتایی پاڵە‌وانێتیە‌کە‌ ئینگلتە‌را دۆڕا بە‌ بە‌ڕازیل و ماڵئاواییکرد .

لە‌ ساڵی ١٩٦٦ خۆی و براکە‌ی جاک و ھاوڕێیانی جامی جیھانیان بۆ ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌را بە‌دە‌ست ھێنا کاتێک لە‌ یاری کۆتاییدا بە‌ ئە‌نجامی ٤-٢ سە‌رکە‌وتن بە‌سە‌ر ئە‌ڵمانیای ڕۆژئاوا کە‌ لە‌و کاتە‌دا ئە‌ڵمانیا قە‌یسە‌ر فرانز پیکنپاوە‌ر سە‌رکردایە‌تی دە‌کرد . یاریزانە‌کە‌مان لە‌و پاڵە‌وانێتیە‌دا سێ گۆڵی تۆمارکرد کە‌ یە‌کێکیان بە‌رامبە‌ر مە‌کسیک و دووانیان بە‌رامبە‌ر پرتوگال بوو

ئەفسانەی ئنگلیز بۆبی چاڵتۆن

وازھێنان لەیاری[دەستکاری]

پێش ئە‌و‌ی باسی جامی جیھانی ١٩٧٠ بکە‌ین ، ئە‌بێت باسی ئە‌و ڕووداوە‌ بکە‌ین کە‌ پێش چە‌ند ڕۆژێک لە‌ دە‌ستپێکردنی پاڵە‌وانێتیە‌کە‌ بۆبی چاڵتۆن و ھاوڕێکە‌ی بۆبی مور تۆمە‌تبارکران بە‌ دزی لە‌ دوکانێکی گە‌وھە‌ر فرۆش ، مور بۆ ماوە‌ی چوار ڕۆژ دە‌ستگیرکرا و دواتر بە‌ ئازادکردنی مە‌رجدار ئازادکرا بە‌ڵام چاڵتۆن دە‌ستگیرنە‌کرا.

لە‌ جامی جیھانی ساڵی ١٩٧٠ سە‌رە‌ڕای ئە‌و‌ی تە‌مە‌نی گە‌یشتبووە‌ ٣٣ ساڵ بە‌ڵام چاڵتۆن لە‌ قۆناغی یە‌کە‌م بە‌شداری لە‌ ھە‌رسێ یاریە‌کە‌دا کرد کە‌ ئینگلتە‌را لە‌ دوانیان سە‌رکە‌وتنی بە‌دە‌ست ھێنا ، دواتر ئینگلتە‌را گە‌یشتە‌ قۆناغی ھە‌شت و لە‌وێ دووبارە‌ ڕوبە‌ڕووی ئە‌ڵمانیای ڕۆژئاوا بووە‌و‌ ، چاڵتۆن و ھاوڕێیانی پیکنپاوە‌ر و گێرد مولە‌ر یان تووشی شۆک کرد کاتێک دوو گۆڵی لە‌سە‌ریە‌کیان تۆمارکرد بە‌ڵام دوای ئە‌و گۆلە‌ فرانز پیکنپاوە‌ر گۆڵێکی تۆمارکرد و یوی سیلە‌ر گۆلێ بە‌رامبە‌ری بۆ ئە‌ڵمانیا ھێنا و گێرد مولە‌ر سێھە‌م گۆلیشی بۆ وڵاتە‌کە‌ی تۆمارکرد و ئینگلتە‌رە‌یان خستە‌ دە‌رە‌و‌ی پاڵە‌وانێتیە‌کە‌ ، کە‌ ئە‌و یاریە‌ دواین یاری چاڵتۆن بوو لە‌گە‌ڵ ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌را .سێر بۆبی چاڵتۆن لە‌ ماوە‌ی ساڵانی ١٩٥٨-١٩٧٠ دا ١٠٦ یاری بۆ ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌را تۆمارکردووە‌ و لە‌و ماوە‌یە‌دا ٤٩ گۆڵی تۆمارکردووە‌. بۆب چوارە‌م یاریزانە‌ کە‌ زۆرترین یاری بۆ ئینگلتە‌را ئە‌نجام دابێت دوای بۆبی مور و دە‌یڤد بێکھام و پیتە‌ر شیلتۆن.

ساڵانی دوای مان یونایتد[دەستکاری]

بۆبی چاڵتۆن دوای ساڵی ١٩٧٣ دوای ئە‌و‌ی ھە‌مووشتێکی لە‌گە‌ڵ یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد بردە‌و‌ بە‌ھۆی ھە‌ڵکشانی تە‌مە‌نی کە‌ گە‌یشتبووە‌ ٣٦ ساڵ بڕیاریدا کە‌مێک پشوو بە‌ خۆی بدات و بچێتە‌ یانە‌یە‌ک کە‌ فشاری کە‌متری لە‌سە‌ربێت ، ھە‌ربۆیە‌ دوای و‌رزی ١٩٧٣ ڕوویکردە‌ یانە‌ی پریستۆن نۆرث ئیند و و‌کو یاریزان و بە‌ڕێوبە‌ر لە‌و یانە‌یە‌ دە‌ست بە‌کاربوو و‌ ھاوڕێکە‌شی لە‌یانە‌ی مانچستە‌ر نۆبی سیتلز لە‌گە‌ڵ خۆی بردە‌ یانە‌ تازە‌کە‌ و ئە‌ویش و‌کو یاریزان و ڕاھێنە‌ر دە‌ستبە‌کاربوو ، بە‌ڵام لە‌ و‌رزێک زیاتر لە‌وێ ھە‌ڵی نە‌کرد و لە‌ کۆتایی ١٩٧٤ ئە‌و یانە‌شی جێھێشت کە‌ ٣٨ یاری بۆ ئە‌نجامدا و ١٢ گۆلی تۆمارکرد

لە‌ و‌رزی دوای ئە‌و‌ ڕوویکردە‌ واتە‌رفۆرد یونایتد و لە‌ ٣١ یاریدا ١٨ گۆڵی تۆمارکرد ، ئە‌کرێت بوترێت واتە‌رفۆرد دواین یانە‌ی بۆبی بوو و‌کو یاریزانی پیشە‌گە‌ر چونکە‌ ئە‌و یانانە‌ی کە‌ دواتر ڕووی تێکردن تە‌نھا و‌کو ڕێزلێنان بۆ یە‌ک یاری بە‌شداری لە‌گە‌ڵ کردوون لە‌ یاریە‌ دۆستانە‌کان کە‌ ئە‌وانیش یانە‌کانی نیوکاسڵ و شیپێرد و بانگکۆر و بلاکتاون ستی بوون.

جگە لە تۆپی پێ چاڵتۆن کاری تریش دەکات

کارەکانی تری[دەستکاری]

و‌ک وتمان بۆبی لە‌ ریزی پریستۆن جگە‌ لە‌ یاریزان ، بە‌ڕێوبە‌ریش بوو لە‌و یانە‌یە‌ ، دواتریش بووە‌ بە‌ڕێوبە‌ری یانە‌ی ویگان ئە‌تلە‌تیک لە‌ ساڵی ١٩٨٣ بە‌ڵام لە‌وێش زۆر نە‌مایە‌و‌ . کارە‌کانی دوای ئە‌و‌ی بریتی بوو لە‌ کاری بازرگانی و ھە‌ستا بە‌ دروستکردنی چە‌ند بازارێکی گۆشتفرۆشی و زێرە‌نگری و گە‌شتکردن ، بە‌ڵام نە‌یتوانی لە‌ تۆپی پێ دووربکە‌وێتە‌و‌ و چە‌ند قوتابخانە‌یە‌کی تۆپی پێی لە‌ ئینگلتە‌را و ئە‌مریکا و کە‌نە‌دا و ئوستراڵیا و چین کردە‌و‌.

لە‌ ساڵی ١٩٨٤ یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد بانگھێشتی کرد بۆ ئە‌و‌ی ببێتە‌ ئە‌ندامی ئە‌نجومە‌نی کارگێری یانە‌کە‌یان لە‌لایە‌ک بە‌ھۆی ئە‌و خزمە‌تە‌ زۆرە‌ی پێشکە‌ش بە‌ مانچستە‌ری کردبوو و‌ لە‌لایە‌کی تریش بۆ جێگرتنە‌و‌ی مات بێسبی کە‌ کۆچی دوایی کرد یانە‌کە‌ پیویستی بە‌ ناوێکی گە‌ورە‌بوو لە‌ ئە‌نجومە‌نی کارگێری .

و‌ھە‌روە‌ھا یارمە‌تیە‌کی زۆری یانە‌کە‌ی و وڵاتە‌کە‌یداوە‌ لە‌سە‌ر ئاستی کێبڕکێ جیھانیە‌کان و‌کو و‌رگرتنی شە‌رە‌فی میوانداریکردی یاریە‌کانی ئۆلۆمپیات لە‌ ١٩٩٦ و ٢٠٠٠ لە‌ شاری مانچستە‌ر و کە‌یسی ئینگلتە‌را بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٠٦ ھە‌رجە‌ندە‌ سە‌رکە‌وتوونە‌بوو بە‌ڵام سە‌رکە‌وتووبون لە‌ و‌رگرتنی شە‌رە‌فی میوانداری کردنی یاریە‌کانی ئۆلۆمپیاتی ساڵی ٢٠١٢ لە‌ لە‌ندە‌ن… چاڵتۆن خاوە‌نی چە‌ند دە‌زگایە‌کی خێرخوازیشە‌ دژی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ و دە‌زگای خێرخوازی ھە‌ڵگرتنە‌و‌ی مین.

دەستکەوتەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردە[دەستکاری]

- لە‌گە‌ڵ ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌را :

  • نازناوی جامی جیھانی ١٩٦٦
  • نازناوی پاڵە‌وانێتی بە‌ریتانیای گە‌ورە‌ : ١٩٥٨ ، ١٩٥٩ ، ١٩٦٠ ، ١٩٦١ ، ١٩٦٤ ، ١٩٦٥ ، ١٩٦٦ ، ١٩٦٨ ، ١٩٦٩ ، ١٩٧٠
  • پاڵە‌وانێتی بە‌ریتانیای گە‌ورە‌ ساڵانە‌ بە‌رێوە‌دە‌چوو بۆ ھە‌ر چوار وڵاتە‌کە‌ی بە‌ریتانیا (ئینگلتە‌را و سکۆتلە‌ندا و وێڵز و ئیرلە‌ندای باکور) لە‌ ساڵی ١٨٨٤ بۆ یە‌کە‌مجار ئە‌نجامدرا و تا ساڵی ١٩٨٤ درێژە‌ی ھە‌بوو ، ئینگلتە‌را زۆرترین جار بۆتە‌ پاڵە‌وان کە‌ ٥٤ جارە‌.

دەستکەوتەکانی لەگەڵ مان یونایتد[دەستکاری]

  • خولی ئینگلیزی پلە‌ یە‌ک (٣جار): ١٩٥٦-١٩٥٧، ١٩٦٤-١٩٦٥ ، ١٩٦٦-١٩٦٧
  • جامی ئینگلتە‌را (١جار): ١٩٦٢-١٩٦٣
  • جامی ئە‌وروپا (١جار) : ١٩٦٧-١٩٦٨
  • جامی قە‌ڵغانی خێرخوازی ( ٤جار) : ١٩٥٦ ، ١٩٥٧ ، ١٩٦٥ ، ١٩٦٧
  • جامی لاوانی ئینگلتە‌را( ٣ جار) : ١٩٥٣-١٩٥٤ ، ١٩٥٤-١٩٥٥ ، ١٩٥٥-١٩٥٦.

گشت نازناوە تاکەکەسیەکان[دەستکاری]

  • خە‌ڵاتی تۆپی زێرینی جامی جیھانی ١٩٦٦
  • پێکھاتە‌ی نمونە‌یی جامی جیھانی ١٩٦٦ و ١٩٧٠
  • پێکھاتە‌ی نمونە‌یی ھە‌میشە‌ی جیھان : ١٩٩٤
  • باشترین ١٠٠ : ٢٠٠٤ – باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندووە‌ لە‌لایە‌ن ئە‌فسانە‌ی بە‌ڕازیلی پێلی و‌ دانراوە‌
  • باشترین پاڵە‌وانە‌ بە‌ناوبانگە‌کانی فیفا : ١٩٩٨
  • ڕاپرسی جوبیلی ئاڵتونی ویفا : ٢٠٠٤
  • خە‌ڵاتی سە‌رۆکی ویفا :٢٠٠٩
  • باشترین یاریزانی ئە‌وروپای ساڵ: ١٩٦٦ ، لە‌ ١٩٦٧ و ١٩٦٨ دووە‌م بووە‌
  • خە‌ڵاتی یە‌کێتی نوسە‌رانی تۆپی پێ: ١٩٦٦ . یە‌کێتی نوسە‌رانی تۆپی پێ لە‌ ساڵی ١٩٤٧ چە‌ند ڕۆژنامە‌نووسێکی و‌رزشی ئینگلیزی دایان مە‌زراند
  • خە‌ڵاتی ستایشی یە‌کێتی نوسە‌رانی تۆپی پێ : ١٩٨٩
  • خە‌ڵاتی یە‌کێتی یاریزانە‌ پیشە‌گە‌رە‌کانی مێریت : ١٩٧٤
  • پێکھاتە‌ی نمونە‌یی یە‌کێتی یاریزانە‌ پیشە‌گە‌رە‌کانی مێریتی سە‌دە‌ : ٢٠٠٧
  • ١٠٠ ئە‌فسانە‌ لە‌ مێژووی خولی ئینگلیزی :١٩٩٨
  • خە‌ڵاتی باشترین یاریزانی سە‌دە‌ لە‌لایە‌ن فرانس فوتباڵ : ١٩٩٩
  • باشترین ١٠٠ یاریزان لە‌ جامی جیھانیە‌کان لە‌لایە‌ن فرانس فوتباڵ : ١٩٩٤
  • خە‌ڵاتی ڤێنێردی ئیتاڵی بۆ باشترین ١٠٠ یاریزانی ھە‌میشە‌یی :١٩٩٧
  • خە‌ڵاتی پلاکاری بە‌ڕازیلی بۆ باشترین ١٠٠ یاریزانی ھە‌میشە‌یی :١٩٩٩
  • خە‌ڵاتی پلاکاری بە‌ڕازیلی بۆ باشترین ١٠٠ یاریزان لە‌ جامی جیھانیە‌کان : ٢٠٠٥
  • باشترین ١٠٠ یاریزانی ھە‌میشە‌یی AFS :٢٠٠٧
  • باشترین یاریزانە‌کانی تۆپی پێ لە‌ سە‌دە‌ی٢٠ : ١٩٩٩
  • باشترین ٥٠ یاریزانی جیھانی IFFHS
  • باشترین ١٠٠ یاریزانی سە‌دە‌ IFFHS
  • باشترین یاریزانی سە‌دە‌ی ٢٠ لە‌ ئینگلتە‌را IFFHS
  • پێکھاتە‌ی نمونە‌یی کارلینگ لە‌ ئینگلتە‌را : ١٩٩٩
  • پێکھاتە‌ی نمونە‌یی ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌رای ڕۆژنامە‌ی گاردیان لە‌ سە‌دە‌ی ٢٠: ٢٠٠٠
  • پێکھاتە‌ی نمونە‌یی ھە‌میشە‌یی ئینگلتە‌را لە‌لایە‌ن ھاندە‌رانە‌و‌ : ٢٠٠٢
  • باشترین پێکھاتە‌ی نمونە‌یی ئینگلتە‌را لە‌لایە‌ن گروپی ئاڵای سە‌وز: ١٩٩٦
  • باشترین یاریزانی یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد لە‌لایە‌ن ڕۆژنامە‌ی تایمز :٢٠٠٩
  • باشترین یاریزانی ھە‌میشە‌یی یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد : ٢٠٠٧
  • گۆڵکاری یە‌کە‌م لە‌ مێژووی ھە‌ڵبژاردە‌ی ئینگلتە‌را : ٤٩ گۆڵ
  • گۆڵکاری یە‌کە‌م لە‌ مێژووی یانە‌ی مانچستە‌ر یونایتد : ٢٤٩ گۆڵ
  • خە‌ڵاتی کە‌سایە‌تی ساڵ لە‌لایە‌ن بی بی سی :٢٠٠٨
  • خە‌ڵاتی کە‌سایە‌تی ساڵ لە‌لایە‌ن بی بی سی : بە‌ پلە‌ی دووە‌م ١٩٥٨ و ١٩٥٩
  • ھۆڵی یاریزانە‌ ناودارە‌کانی ئینگلتە‌را : ٢٠٠٢
  • سە‌رۆکی مۆزە‌خانە‌ی تۆپی پێی ئینگلتە‌را
  • بڕیاردە‌ری OBE : ١٩٦٩
  • ئە‌سپ سوارە‌کانی باکیلۆر : ١٩٩٤
  • ئازادیخوازی شاری مانچستە‌ر : ١٩٩٩

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی
  • ماڵپەڕی یاریگای وەرزشی