بوێریی سەگە ترسنۆکەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بوێری سەگە ترسنۆکەکەەوە ڕەوانە کراوە)
بوێریی سەگە ترسنۆکەکە
دەرھێنەرجۆن ڕۆبێرت دیلۆرز
بەرھەمھێنەرڕۆبێرت وینسرۆپ
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی

بوێریی سەگە ترسنۆکەکە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنێکی کۆمێدی ترسناکە. لەلایەن جۆر ئار دیلوۆرت دروستکراوە بۆ کارتوون نێتوۆرک. زنجیرەکە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەینشی دیلوۆرت بەرھەم ھاتووە. زنجیرەکە لە چوار وەرز و ٥٢ ئەڵقە پێکدێت. یەکەم ئەڵقەی لە ساڵی١٩٩٩ پەخشکرا.

چیرۆک[دەستکاری]

ڕووداوی زۆر سەیر بەسەر سەگێک ڕوودەدات بەناوی (کۆردج)، ئەوەی لەگەڵ کۆردج دەژێت خاوەنەکانییەتی بەناوی (میورێل) و (ئوستەیس) ی گەورە، ئەوان دوو ھاوسەری کۆنن لە کێڵگەیەک دەژین لە نۆیر (شارێکی خەیاڵییە لەکانزەس، ئەمریکا، کە پشتگوێ خرابوو کەسی بۆ نەدەچوو، ھەتا میورێلی سکۆتلەندی کە ئافرەتێکی بەتەمەن بوو دۆزییەوە. کۆردج سەگێکی بچووک بوو کاتێک میورێل ئەوی دۆزییەوە، لەگەڵ مێردەکەی بەناوی ئوستەیس کەسێکی زۆر توڕە و چاوچنۆک نیگەران بوو، چێژی لەترساندنی کۆردج وەردەرگرت، کۆردج چاوێکی سپی، لووتێکی ئەرخەوانی، لێوێکی زەرد، ددانێکی پەمبەی ھەبوو. کۆردج و میورێل و ئوستەیس زۆرجار ڕووداوی سەیر و نامۆیان بەسەردەھات، بۆ نموونە: زۆمبی، دێو، بوونەوەری ئاسمانی. زۆربەی جار تەنھا کۆردج خۆی ڕەوانی دەبینی و زۆر دەترسا ھەمیشە خۆی لێیان دەشاردەوە ھەروەھا نەیدەتوانی بە خاوەنەکانی بڵێت چونکە قسەناکات، لەگەڵ ئەوەی سەگێکی ترسنۆکە بەڵام بوێرە بۆ ڕزگارکردنی خاوەنەکەی. زنجیرەکە پێکھاتەی کۆمیدیای ڕەش کۆدەکاتەوە، ترس، خەیاڵی، سریالی، کۆمیدی، ھەندێک جار دراما.

کەسایەتی[دەستکاری]

  • کۆردج: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن عبدو حەکیم، سەگێکی بچووکە و ڕەنگی پەمبەیە، بەبەردەوامی ھەست بەترس دەکات، لەگەڵ ئەوەشەدا دەیەوێت خێزانەکەی ڕزگار بکات لەدەستی، زۆمبی، تارمایی، بوونەوەری ئاسمانی، دێو. بەڵام میورێلی زۆر خۆش دەوێت، زۆربەی جار کۆردج لەدەستی بوونەوەرکان ڕزگاریان دەکات.
  • میورێل: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن زینا مەلکی، ئافرەتێکی سکۆتلەندی بەتەمەنە، زۆر حەز بە خۆشەویستی دەکات. جگە لەوەی کۆردجی دۆزییەوە کەسێکی ئاینخوازە، ئەو ھەمیشە لەمێردەکەی توڕە دەبوو ئەگەر کۆردجی بترساندایە.
  • ئوستەیس: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن جۆرج دیاب، پیاوێکی ئەمریکییە، بەتەمەن و گەورەیە، ئەو خۆی دڵخۆش دەکات بەترساندنی کۆردج، ئەو وشەیەکی ھەیە زۆرجار بەکۆردج دەڵێت (سەگی دەبەنگ)، ئوستەیس ھەمیشە ڕووخسارێکی نیگەرانی ھەیە، کەسێکی پیسکەیە.

ئەڵقەکان[دەستکاری]

وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
یەکەم پەخشکۆتا پەخش
Pilot١٨ی شوباتی ١٩٩٦ (1996-02-18)[١]
113١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ (1999-11-12)٣١ی ئازاری ٢٠٠٠ (2000-03-31)
213٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ (2000-10-31)١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ (2001-11-16)
313١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ (2002-01-11)٩ی ئابی ٢٠٠٢ (2002-08-09)
413٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ (2002-09-06)٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ (2002-11-22)
Special٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-31)

ئەڵقەیەکی تایبەتی (٢٠١٤)[دەستکاری]

ئەڵقەیەکی کورت و تایبەتە، بەتایبەتی بەشێوەی (CGI) لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە، بە ناونیشانی (The Fog of courage). بە عەرەبی ئەم ئەڵقەیە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لەڕێگای یووتیوب بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا نیشان درا.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

سەرەتا کارتۆنی بوێریی سەگە ترسنۆکەکە حەوت خولەک بوو کە دروستکرا، بەناونیشانی (مریشکەکە لەبۆشایی ھاتە دەرەوە)، دیلۆرز دەستی کرد بە دروستکردنی ئەڵقەی تر لەگەڵ ھانا باربێرا، کارتۆن نێتۆرک خەرجی دابینکردنی پێشکەش کرد،[٢] دیلۆرز لە ساڵی ١٩٨٥، بوو بە ھەڵگری بڕوانامەی بە کالۆریۆسە لە بەشی ڤیژوەل ئارت لە نیویۆرک، لە ساڵی ١٩٩١ ستۆدیۆی تایبەت بەخۆی بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشن دروستکرد.[٢]

ئەو ئەڵقە کورتە بۆ یەکەم جار لە کارتۆن نیتۆرک لە ساڵی ١٩٩٦ نیشاندرا، کارتۆنەکانی ھانا باربێرا نوێکاری بۆکرا لەلایەن فرێد سایبێرت، کارتۆنە ماوە کورتەکە وایکرد کە زنجیرەکە لەداھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mendoza, N.F. (February 18, 1996). "SHOWS FOR YOUNGSTERS AND THEIR PARENTS TOO: Cartoon Network stars a hen from outer space; 'Human Animal' explores our needs on TLC". The Los Angeles Times. Archived from the original on 15 October 2013. Retrieved 19 March 2012.
  2. ^ ئ ا Miller, Bob (November 1, 1999). "The Triumphant Independent — an interview with John R. Dilworth". Animation World Network. Archived from the original on 7 May 2011. Retrieved 10 July 2011.
  3. ^ Strike, Joe (July 15, 2003). "The Fred Seibert Interview — Part 1". Animation World Network. Archived from the original on August 6, 2010. Retrieved April 13, 2011.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]