بوومەلەرزەی میاگی ١٩٣٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ژاپۆن
نەخشەی ژاپۆن، بوومەلەرزەکە لە باکووری باکووری ڕۆژھەڵاتی ژاپۆن لە کەناراوەکانی میاگی ڕوویدا
نەخشەیەکی ڕوونتر بۆ بوومەلەرزەی میاگی
نەخشەیەکی ڕوونتر بۆ بوومەلەرزەی میاگی، لە ڕەنگی شینەوە بۆ سوور گوڕی بوومەلەرزەکە دیاریدەکات

بوومەلەرزەی میاگی ساڵی ١٩٣٦ (بە ژاپۆنی: ١٩٣٦年宮城県沖地震 یان ١٩٣٦年金華山沖地震)[١]

 لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦، لە کاتژمێر پێنج و چل و پێنج خولەک بەپێی کاتی ناوخۆیی لە پارێزگای میاگی لە ژاپۆن، پلەکەی ٧٫٢ پلە بووە لەسەر پێوەری پلەی شەپۆلی سەرزەوی (یەکسانە بە ٧٫٤ پلە بەپێی پێوەرەکانی پلەی زەبری بوومەلەرزەیی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن).[٢] ناوەندی بوومەلەرزەکە لە کەنارەکانی پارێزگای میاگی ڕوویدا، بوومەلەرزەکە بووە ھۆی بریندارکردنی چوار کەس، و زیانی ماددی بە ژمارەیەک بینا گەیشتووە کە دەکەونە ناوچە زیانلێکەوتووەکە.[٣] گوندی (ئێسۆبێ-磯部) کە ئێستا سەر بە شاری سۆمایە لە پارێزگای فۆکوشیما، لەوێ بینایەکی بازرگانی بچووک داڕما، ئەمەش و بەڵگەی ڕوودانی تسۆنامی دوای بوومەلەرزەکە.[٤]

بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٣٦ یەکێک بوو لە زۆرترین بوومەلەرزەکانی نێوان دووبارەبوونەوەیەکی پلاکتی کە لە کەناراوەکانی پارێزگای میاگی بە ٣٧ ساڵ جارێک ڕوودەدەن.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://web.archive.org/web/20050209011757/http://www.bousai.go.jp/jishin/nihonkaikou/2/1_P13_21a.pdf
  2. ^ "第三次地震被害想定調査結果の概要 (Summary of the results of the third earthquake damage estimation survey) p. 10" (PDF). Retrieved 2018-07-15. ١٥ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20120327224225/http://friuli-as.eng.hokudai.ac.jp/HOKUSHINKEN/PROCEEDINGS/20021210/3.PDF
  4. ^ "Title Unknown" (PDF). Retrieved 2012-02-25.
  5. ^ Improvement on the Fault Model of Miyagi Earthquake for Hazard Maps