بوومەلەرزەی تبت، ٢٠٢٥
ڕواڵەت
| بوومەلەرزەی تبت، ٢٠٢٥ | |
|---|---|
| وڵات | چین |
| دابەشکاریی کارگێڕی | Tingri County |
| ناوچەی جوگرافی | بانی تبت، ھیمالایا |
| پۆتانی شوێن | ٢٨°٣٨′٢٠″N ٨٧°٢١′٤٠″E |
| کاتی ڕوودان | ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ |
| Modified Mercalli intensity scale | Mercalli scale IX |
![]() | |
لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٩:٠٥ی بەیانی بە کاتی سی ئێس تی (یوو تی سی+ ٨)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧٫١ پلە لە ناوچەی تینگری لە شاری شیگاتسەی سەر بە ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت لە باشووری ڕۆژاوای چین ڕوویدا.[١] بەلایەنی کەمەوە ١٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣٨ کەسیش برینداربوون لە ناوچەکەدا. بوومەلەرزەکە ھەروەھا بووە ھۆی بریندارکردنی ١٣ کەس لە نیپال و زیانی کەمیشی لە باکووری ھیندستان لێکەوتەوە. لەرینەوەکە لە سەرتاسەری باشووری ئاسیا ھەستی پێکرا. ئەم بوومەلەرزەیە گەورەترین بوومەلەرزە بوو لە چین لەدوای بوومەلەرزەی مادوۆ لە ئایاری ٢٠٢١ و کوشندەترینیان بوو لەدوای بوومەلەرزەی جیشیشان لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.[٢][٣] بوومەلەرزەکە بەھۆی شکانێکی ئاسایییەوە ڕوویدا و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر (٦٫٢ میل) لە ناو توێکڵی کیشوەرییەوە سەرچاوەی گرت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ANSS. «M 7.1 – 2025 Xizang, China Earthquake 2025». Comprehensive Catalog. U.S. Geological Survey.
- ↑ «Search Earthquake Catalog». U.S. Geological Survey. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Kua، Isabel (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Quake In China's Tibet Kills 32 With Tremors Felt In Nepal, India». Barron's. Barron's. Agence France-Presse. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بوومەلەرزەی تبت، ٢٠٢٥ تێدایە.
