بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بوورسەڵی مەحمەد تاھیر بەگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بوورسەڵی مەحمەد تاھیر بەگ
بە Ottoman Turkish: بروسەلى محمد طاهر
لەدایکبوون٢٢ی تشرینی دووەمی ١٨٦١
بورسا، تورکیا
مردن٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥(١٩٢٥-١٠-٢٨) (٦٣ ساڵ ژیاوە)
Üsküdar، تورکیا
زمانی زگماکیزمانی تورکیی عوسمانی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی تورکیی عوسمانی، زمانی عەرەبی
پیشەسیاسەتوان، نووسەر، توێژەر، مامۆستا
پۆستەکانMember of the Chamber of Deputies of the Ottoman Empire
پەروەردەئەکادیمیای سوپای تورک
ئەندامی حیزبیلیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن
شێوازی ژیانسۆفییایەتی
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیmiralay
لقی سەربازیThird Army
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریناسیۆنالیزمی تورکی
کارتێکراوە لەلایەنئیبن عەرەبی

بوورسەڵی مەحمەد تاھیر بەگ (١٨٦١–١٩٢٥) نووسەر و لێکۆڵەر و سەربازێکی تورک بوو.[١] بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی «عوسمانلی مۆلفلری» یان «نووسەرانی عوسمانی»یە، کە پێڕستێکە بۆ ژیاننامەی نووسەران لە سەردەمی عوسمانیدا.

دوای جەنگی تورک و یۆنانی ساڵی ١٨٩٧، بیری تورکچێتی گرتەبەر و بەرھەمێکی گرنگی بە ناوی «خزمەتەکانی تورک بۆ زانست و ھونەرەکان» بڵاوکردەوە. دوای مەشرووتییەتی دووەم، وەک نوێنەری بۆرسە لە لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن ھەڵبژێردرا؛ ئەم ئەرکە، دەرفەتی کارکردنی لە کتێبخانەکانی ئەستەمبوڵ بۆ ڕەخساند.

بەتایبەتی بە کتێبە سەرچاوە زانستنامەییەکەی بە ناوی «نووسەرانی عوسمانی» ناسراوە، کە ناوەڕۆکەکەی ژیاننامە و چاوگنامەیە و لە ساڵی ١٩١٥دا یەکەم بەرگی بڵاوکردەوە. ئەم بەرھەمە، تا ئێستاش لە بواری خۆیدا وەک سەرچاوەیەکی بنەڕەتی دادەنرێت.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Tarih ve toplum: aylık ansiklopedik dergi (بە تورکی). İletişim Yayınları/Perka A. Ş. ١٩٩٥. لاپەڕە ١٨٨–١٨٩.
  2. https://ataturkansiklopedisi.gov.tr/detay/741/Bursal%C4%B1_Mehmet_Tahir_(1861-1925)