بوژنۆرد
بوژنۆرد
بۆجنوورد بجنورد | |
|---|---|
| وڵات | |
| پارێزگا | خۆراسانی باکوور |
| شارستان | بوژنۆرد |
| بەرزایی | ١٠٧٠ مەتر (٣٬٥١٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • سەرجەم | ٢٢٨،٩٣١ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | زۆرینە: کوردی (کورمانجی) کەمینە: فارسی (تاتی)، تورکمانی، تورکی |
| • ئایین | ئیسلام (شیعە، سوننە) |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٥٨ |
| وێبگە | www.bojnurd.ir |
بوژنۆرد یان نەینکخانە ناوی شارێکی کوردنشینی پارێزگای خۆراسانی باکوور و ھەروەھا ناوەندی ئەم پارێزگایەیە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٦ بەرامبەر لەگەڵ ٢٢٨،٩٣١ کەس بووە کە زۆربەیان کوردن و بە زمانی کوردیی کورمانجی قسە دەکەن.
ھەرێم
[دەستکاری]کەشوھەوای بوژنۆرد کەشوھەوایەکی چیاییە، لەبەروەی ھاوینەکانی بوژنۆرد ئاووھەوایێکی تەقریبەن نەرمە و زستانەکانی سەرمای زستانیە.[١]
دانیشتووان
[دەستکاری]لە سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ـدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٢٢٨،٩٣١ کەس بووە.
زمانەکان
[دەستکاری]زۆربەی دانیشتووانی بوژنۆرد لە کوردەکان پێکھاتووە کە بە زمانی کوردی و شێوازەی کورمانجی قسە دەکەن.[٢] خەڵکە فارسەکان یان تاتەکان، تورکمانەکان و تورکەکانی خۆراسانی لە دانیشتووانەکەی تری ئەم شارەن. زمانی تاتی لە خۆراسانی باکوور، ئەمڕۆکانە بە زۆری لەگەڵ فارسی تێکەڵ بووە و لە بارودۆخی لەبیر چوونەوەیە و جێگەی خۆی بە زمانی فارسی داوەت.[٣]
پێشانگا
[دەستکاری]- پارکی ئافەرینێشی بوژنۆرد
- شاری بوژنۆرد
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ناساندنی شارستانی بوژنۆرد - ناوەندی دەنگ و ڕەنگی خۆراسانی باکوور (بە زمانی فارسی) ١١ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ https://seeiran.ir/ عەشایری-کوردی-خۆراسانی-باکوور
- ↑ https://www.cgie.org.ir/fa/publication/entryview/7336 بوژنۆرد ھەنبانە بۆرینەی گەورەی ئیسلامی