بواری کارۆموگناتیسی
ڕواڵەت
| بواری کارۆموگناتیسی | |
|---|---|
| لقی | field |
| دەرکەوتنی | electromagnetic interaction |

بواری کارۆموگناتیسی کادێکی فیزیاییە کە لەلایەن ئەو کەرستانەی ئەلەکتریکی بارگەکراون دروست دەبێت و کاریگەریی ھەیە لەسەر کەرستە بارگەراوەکانی ناو کادەکە. کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی بە شێوەی بێبڕانەوە لە واڵاییدا دەپێوێت و یەکێکە لە چوار ھێزە سەرەکییەکانی سروشت (ئەوانی دیکە ھێزی ڕاکێشانی زەوی، ڕاکێشانی نێوانیی لاواز و ڕاکێشانی نێوانیی بەھێز).[١]
ئەم کادە دەکڕێت وەک تێکەڵکراوێک لە کادی مەگنەتیسی و ئەلەکتریکی بەرچاوبگیرێت. کادی ئەلەکتریکی بە بارگە جێگیرەکان دروستر دەبێت و کادی مەگنەتیسی بە بارگە جووڵاوەکان (تەزوو). چۆنییەتی تێکەڵبوونی ئەم کادانە و ھەڵسووکەوتیان بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ نیشاندەدرێت.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Feynman, Richard; Leighton, Robert B.; Sands, Matthew (1970). The Feynman Lectures on Physics. Vol. II. Addison Wesley Longman. ISBN 978-0-201-02115-8.
- ↑ Purcell, Edward M.; Morin, David J. (2012). Electricity and Magnetism (3rd ed.). Cambridge University Press. ISBN 9781-10701-4022.
| ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بواری کارۆموگناتیسی تێدایە.