بەکاری سانیا
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
|
بەکاری سانیا بە درێسی ئارسناڵەوە | |||
| زانیاری کەسایەتی | |||
|---|---|---|---|
| ناوی تەواو | بەکاری سانیا | ||
| ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٤ی شوباتی ١٩٨٣ (٣٠ ساڵ) | ||
| شوێنی لەدایکبوون |
سێنس ، | ||
| باڵا | ١.٧٦ م | ||
| جێگای یاریکردن | بەرگریکار (لای ڕاست) | ||
| زانیاریی یانە | |||
| یانەی ئێستا | ئارسناڵ | ||
| ژمارەی یانە | 3 | ||
| ئەزموونی گەنجی | |||
| ١٩٩٧ - ١٩٩٨ | سێنس ئێف سی | ||
| ١٩٩٨ - ٢٠٠٢ | ئۆکسێر | ||
| ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
| ساڵەکان | یانەکان | یاری (گۆڵ)† | |
| ١٩٩٨ - ٢٠٠٧ | ئۆکسێر | ٣٧ | (٣) |
| ٢٠٠٤ - ٢٠٠٧ | ئۆکسێر | ٨٩ | (٠) |
| - ٢٠٠٧ | ئارسناڵ | ١٨٥ | (٤) |
| هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
| ٢٠٠٤ - ٢٠٠٦ | فەڕەنسای ژێر ٢١ ساڵان | ١٢ | (١) |
| - ٢٠٠٧ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا | ٣٧ | (٠) |
| |||
بەکاری سانیا لەڕێکەوتی 14/2/1983 لەدایک بووە کە(٣٠ ساڵ دەکات تا ئێستا) ، لە ئێستا یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئۆکسێر و سێنس ئێف سی کردوە.
سەرەتای ژیانی وەرزشی
[دەستکاری]سەرەتای ژیانی وەرزشی بەکاری سانیا لەیانەی سێنس ئێف سیەوە دەستی پێکردووەو لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە پێگەشتووە
لەگەڵ ئۆکسێر
[دەستکاری]لەساڵی 1998 پەیوەندی کردووە بەیانەی ئۆکسێری فەڕەنسیەوە پاشان هەموو ئاستەکاندا تێپەڕیوە تاخۆی گەیاندۆتە ڕیزی یەکەمی یانەکە لەساڵی 2004 و دەورێکی سەرەکی هەبووە لە بردنەوەی جامی فەڕەنسا لەلایەن یانەکەیەوە لەساڵی 2005 بەکاری سانیا 89 یاری بۆ یانە فەڕەنسیەکە ئەنجامداوە و بۆیەکەمین جار لەمێژووی یانەی ئۆکسێری فەڕەنسی لەو ساڵەدا بەشداری جامی یۆرۆلیگی کرد و بەباشترین یاریزانی هێڵی بەرگری لای ڕاست دیاریکرا لەخولی فەڕەنسی , یونس کابول و ئەبو دیابی و فیلیپ مێکسیسیش هەر لەهەمان یانەی بەکاری پێگەشتوون.
ژیانی یاریکردنی لەگەڵ ئارسناڵ
[دەستکاری]لە 12/7/2007 یانەی ئارسناڵ سەرکەوتوو بو لەمۆرکردنی بۆند لەگەڵ بەکاری سانیا و بەبڕی 11 ملیۆن پاوەند بۆندی لەگەڵ واژۆکرد یەکەمین یاری بەدرێسی ئارسناڵەوە لە لە ڕێکەوتی 19/7/2013 بەرامبەر گنتشلەر بێرلیگی تورکی کردووە لەیاریەکی دۆستانەی نێوان هەردوو یانەدا وەیەکەمین گۆڵی لەبەرامبەر چێڵسی تۆمارکرد لەخولی ئینگلیزی لە ڕێکەوتی 23/3/2008 بەلێدانی سەر - و هەر لەو ساڵەدا بەباشترین یاریزانی بەرگری لای ڕاست دیاریکرا لەخولی ئینگلیزی یەکەمین گۆڵی بەکاری لەسەر یاریگای ئیماڕات بەرامبەر سەڵتیکی سکۆتلەندی بووە لە جامی دۆستانەی یاریگای ئیماڕات و بۆ دووەمین وەرز لەسەریەک ئارسناڵ بووە پاڵەوانی ئەو جامە - سانیا بەشداری 178 یاری کردووە لەگەڵ ئارسناڵ و لەو ماوەیەدا توانیویەتی 4 گۆڵ تۆماربکات و 19 گۆڵ بۆ هاوڕێکانی درووست بکات
سانیا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا
[دەستکاری]یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوانی فەڕەنسای خوار 21 ساڵ ئەنجامداوە و بەشداری 12 یاری کردووە و لەساڵی 2007 ەوە پەیوەندی بەڕیزی یەکەمی هەڵبژاردەکەوە کردووەو بەشداری 34 یاری کردووە
ئارسن ڤینگەر لە پیاهەڵدانی سانیادا
[دەستکاری]جوانترین ووتەی ئارسن فینگەر لەسەر بەکاری سانیا : تۆ باشترین یاریزانی بەرگریکاری لای ڕاستی پریمەرلیگی لەو کاتەوەی ڕاهێنەری ئارسناڵم کە بینیبێتم.
سەرچاوە
[دەستکاری]| ڕاگرتنی تڕانزکڵووژن |
|---|
| تەواویی تڕانزکڵووژنەکان بپشکنە |
| سەرچاوەکە نوێ بکەوە |
- Pages using infobox3cols with undocumented parameters
- Pages using infobox football biography with unknown parameters
- داڕێژەکانی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٨٣
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئینگلستان
- موسڵمانانی فەڕەنسی
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی فەڕەنسی
- یاریزانانی تۆپی پێی فەڕەنسی
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ
- پریمەرلیگ
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیتالیا
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا
- بەرگریکارانی تۆپی پێ
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
- یاریزانانی لیگ ١
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦