بەندەر موحەممەد حەمزە حیجار
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
بەندەر موحەممەد حەمزە حیجار لەدایکبووی شاری مەدینەی ١٣٧٣ی کۆچی یە.
ژیانی
[دەستکاری]بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری و زانستنە ڕامیارییەکان بەدەستھێناوە لە زانکۆی مەلیک سعود لە ڕیاز بە پلەی یەکەم و ماستەر لە دەروونی لە زانکۆی ئەندیانای ئەمریکی بەدەستھێناوە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ئابووری لە زانکۆی لیڤبرای بەریتانی بەدەستھێناوە.
خێزاندارە و چوار منداڵی ھەیە.
کارەکانی
[دەستکاری]لەساڵی ١٤١٨ وەکو نوێنەری حیجاز لە ئەنجومەنی شورا ئەندامە، لەساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ بریکاری کۆلیژی ئابووری و کارگێڕی زانکۆی مەلیک عەبدولعەزیز بووە. جێگری سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی ئابووری ئیسلامی زانکۆی مەلیک عەبدولعەزیز بووە لەساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٥.
سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی شورا بووە، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ بووە لە کاتی دەمەزراندنی لە ٢٠٠٤-٢٠٠٥ و پاشان بووە بەسەرۆکی کۆمەڵەکە.
لە ٢٠٠٥دا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان کردووە، ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە سەرنووسەری گۆڤاری بازاڕ و ماڵە، لە زۆربەی ئەنجومەن و زانکۆکان ئەندامە و بەشداری لەچەند کۆنگرە و کۆنفرانس کردووە.