بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەرنامەی بەرنامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ەوە ڕەوانە کراوە)

بەرنامەی بەرنامە بەرنامەیەکی گاڵتەئامێزی کەناڵی کوردساتە کە بە شێوەیەکی کۆمیدی ڕەخنە لە دیاردە دزێوەکانی نێو کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی و ڕووداوە ھەنووکەیییەکانی ناو ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەگرێت. دوای دامەزراندنی کەناڵی خاک لە ساڵی ١٩٩٨ دەستی پێکرد. لە چەند بەش و بڕگەیەکی جیاواز پێکدێت. لە نووسین و دەرھێنانی دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵایە.[١]دوای پازدە ساڵ جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٤ بەرنامەکە دەستی پێکردەوە[٢]و بەشی زۆری ئەکتەرەکان بە ھەمان ڕۆلی پێشووی خۆیان بەشدارییان تێداکردەوە.[٣]

بڕگەکان

[دەستکاری]
  • دیوانی وەیخڕ پاشا
  • مەکتەبەکەی میستەر
  • شێتخانەی مەرکەزی
  • مرۆڤ و تەلەڤیزیۆنەکە
  • چەلەحانێ
  • دێوەکەی عەلادین
  • دوکانی بەکر

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]

ئێستا

[دەستکاری]

پێشتر

[دەستکاری]

گۆرانی

[دەستکاری]

دەستپێکی بەرنامەی بەرنامە بە گۆرانی دەستپێدەکات لە وتنی بەرزانی قالەی خەڵوزە ماوەی گۆرانییەکەی ١خولەکە و چوار سانییەیە.[٤]

بەرنامەی بەرنامە
کە زەختەکەت دەفڕێ و دەگاتە ٢٤

لە مەراقی ئەم دنیایە

محەلەبیت لێ تاڵ ئەکا وەک زەھری مار

وەختێ مەلیح پوور مەنیج

تێئەتەقێنن بۆ خاریج (ڤینگ!)

کە ڕەنگە زەرد و ڕسوا دەبێ لە یەکەم ڕۆژی معاشا

کە سەیارە پەنجەرەکەی ماڵی ئاشتی خان دەبینی

لە حاڵەتی فەڕتەڕناشا (ڤنگ، ڤنگ)

دەزانی چی زۆر بەلەزەت و بەتامە؟

تەبعەن بەرنامەی بەرنامە

تا سەری مانگ خۆت ڕاگرە

ئینجا لەم دوکانەی بەکرا

گوێ لە وەزعی میللەت بگرە

ئەوسا بڕۆ بۆ دیوانی وەیخڕ پاشا

تەپوولە و مایۆنیز بخۆ لەگەڵ شلەی تەڕەماشا (یاع)

ئینجا لە مەکتەبەکەی میستەرا

لەگەڵ بەرزان و عەبدوڵڵا و پێنج شەش تەلەبەی عەنتەرا

بە مەنجەڵ و بە قابلەمە عیلم فێربە (تڕحێو)

عیلمی زەمانی عەولەمە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ئایا "بەرنامەی بەرنامە" دەستپێدەکاتەوە؟». +964. ٨ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «"دوای 15 ساڵ هەستم دەکرد یەکەم ڕۆژی بەرنامەی بەرنامەیە"». +964. ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «بەرنامەی بەرنامە بۆ داخرا و چۆن دەستپێدەکاتەوە؟». kobas.krd. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. Barnamay Barnama by Kurdsat on Apple Music (بە ئینگلیزیی بریتانیایی)، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە، لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]