بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بنکەیەکی چاندی و ڕووشنبیرییە کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانیدا دامەزراوەتەوە. ئەم بنکە ساڵانە فێستیڤالێکی چاندی بەڕیوەدەبات کە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی چاندیی ساڵانەی کوردستان و تەنانەت ڕۆژھەڵاتی ناوین بە ئەژمار دێت و ڕووشنبیرانێک لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوین و تەنانەت ئەورووپا بەژداریی تێ دەکەن.[١]

مێژوو[دەستکاری]

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان دامەزراو. ناوی بنکەکە بۆ مەبەستی ڕێزگرتن و پێزانین لە ئیبراھیم ئەحمەد ڕووشنبیری کورد، گەلاوێژ دانراوە کە ناوی کۆوارێک بووە کە ئەو لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ ھەتا ١٩٤٩ لە شاری بەغدا چاپ و بڵاو کردوویەتی. بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ئامانجی خۆی بایەخدانەوە بە ئەدەب و ھزر و چاندی ڕووشنبیری لە کۆمەڵگای کوردستان ڕاگەیاندووە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]