بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەشەدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بناو (رووەک)ەوە ڕەوانە کراوە)

رەشەدار ، دەردار ( بە ئینگلیزی: Elm ) (ناوى زانستى: Ulmus ) جۆرە دارێکى گوڵدارە لە خێزانی Elmaceae.

جۆرێک لە رەشەدار

دارێکى بەرزە شێوەى لە دارگوێز و چنار و سپیندار دەکات و لەشوێنى سارد و دەو ئاوان دەڕوێت. گەڵا و پەلکەکانى گەورەن و گوڵەکەى بچووک و رەنگ سەوز و سپى شێوە هێشوویە. ناوکەکەى شێدارە کە دەتەقێت مێشوولەى لێ دەردەچێت بۆیە بە دارە مێشوولەش دەناسرێت. تۆوى باڵدارە بە هەوادا بڵاودەبێتەوە.

لە کوردستان

[دەستکاری]

ئەم دارە لە کوردستان لە شوێنە ساردەکان دەڕوێت و کەلک لە سێبەرەکەى وەردەگیرێت . لە پەل و لکەکانى گۆپاڵ و گۆچانى لێ درووست دەکرێت. گەڵاکانى دەکوڵینرێن و وەک دەرمانى ژانبڕ دەخرێتە سەر برینى مارانگەستە. هەروەها ئاوکێکى خەستى لێ بەرهەم دێنرێت بە کەڵکە بۆ برینى ئاژەڵ و وڵاخ

دارەکەى نایابە بۆ دارتاشی بەکار دێنرێت . لە هەرێمەکانى باکوورى ئێران زۆر دەڕوێ بە دار لۆ و ئوجا ناسراوە

ئافات و دەردەکانى

[دەستکاری]

یەک لە ناوەکانى دەرددارە، چونکە دوو جۆرە دەردى دار لێیانەوە پەیدادەبن کە بریتین لە دەردەهۆڵەندی و دەردى خۆرەى توێکڵ. ئەم دوو دەردە ساڵانە بڕێکی زۆر لە رەشدارەکان لەناودەبەن. بۆیە ناونراوە بە رەشەدارى هۆڵەندی چونکە بۆ یەکەمجار لە هۆڵەندا لە ساڵی ١٩١٩ دۆزرایەوە هۆکاری ئەم نەخۆشییە قارچکە کە سەرەتا لە ڕێگەی جۆرێک لە سوسکەوە بە قەدى دارەکە هەڵدەگەڕێت. ئەم دەردە دەتوانێت لە رێگەى ڕەگەوە لە دارێکى تووشبووەوە بگوازرێتەوە بۆ ڕەگی دارێکی ساخى نزیکە خۆى.

ڕێگای باو و کاریگەر بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم دەردە بریتییە لە ریشەکێش کردنى خێرای دارە تووشبووەکان یان سووتاندنی لق و درەختە تووشبووەکان. هەندێک جۆری رەشەدار دەتوانن بەرەنگاری ئافاتى دەردە هۆڵەندی ببنەوە، لەوانە رەشەدارى سیبیری و رەشەدارى چینی. هەروەها جۆرەکانی تری دەستنیشانکراون کە دەتوانن بەرەنگاری ئەم دەرد و ئافاتە ببنەوە، کە زۆربەیان بەڕەچەڵەک ئەوروپی یان ئاسیاین.

خۆرەى توێکڵیش دەردێکە لە رێگەى میکرۆبێکەوە پەیدا دەبێت کە جۆرێک لە مۆڕانە هەڵیدەگیرێت پێی دەگوترێت دارکوتکە، هەروەها ناتوانرێت ئەستەمە چارەى درەختە تووشبووەکان بکرێت چونکە تەنها لە کاتى سیس بوون یان هەڵدەورینى گەڵاکان ، لەو کاتەشدا چارەسەرکردن هیچ سوودێکی نابێت

سەرچاوەکان

[دەستکاری]