بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بمگەڕێنەوە نیشتیمان، ئەی ڕێگاکانی وڵاتەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
« Take Me Home, Country Roads »
گۆرانی
تۆماربوونکانوونی دووەمی ١٩٧١، نیویۆرک سیتی
چەشنمیوزیکی کەنتری
نووسەر
  • بیڵ دانۆف
  • تافی نیڤێرت
  • جۆن دێنڤەر
بەرھەمھێنەر
  • میڵتن ئۆکەن
  • سوزان ریسکن

"بمگەڕێنەوە نیشیمان، ئەی ڕێگاکانی وڵاتەکەم" ھەروەھا ناسراوە بە "بمگەڕێنەوە نیشتیمان" یان "ڕێگاکانی وڵاتەکەم"، گۆرانیەکە لە نووسینی بیل دانۆف، تافی نیڤێرت و جۆن دێنڤەر لەبارەی ویلایەتی وێست ڤیرجینیاوە گوتراوە. گۆرانیەکە لە ١٢ی نیسانی ١٩٧١ بڵاوکرایەوە و گەیشتە پلەبەندی دووەم لەسەر ئاستی ١٠٠ گۆرانیەکەی بیلبۆرد تاکو ٢٨ی ئابی ١٩٧١یش ھەر لە ڕیزبەندیەکە مابوویەوە. بەھۆی سەرکەوتنیەوە، گۆرانیەکە باجی زێڕ و پلاتینیومی پێ بەخشرا لە ھەمان ساڵدا. [١] گۆرانیەکە بووە یەکێک لە بەناوبانگترین و خۆشترین گۆرانیەکانی جۆن دێنڤەر. ھەروەھا نزیکەی ١٫٥ میلیۆن کۆپی دیجیتاڵی لە ئەمریکا لێ فرۆشراوە.[٢] بەھۆی ناوبانگی گۆرانیەکەوە، ویلایەتە ڤیرجینیای ڕۆژاوا ھەڵسا بە ناساندنی گۆرانیەکە وەک چوارەم سروودی فەرمی ویلایەتەکەی لە ساڵی ٢٠١٤دا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «American single certifications – John Denver – Take Me Home, Country Road». Recording Industry Association of America. If necessary, click Advanced, then click Format, then select Single, then click SEARCH. 
  2. Bjorke، Matt (٩ی ئازاری ٢٠١٩). «Top 30 Digital Country Tracks: March 11, 2019». Roughstock. لە ڕەسەنەکە لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.