بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بلینک (بزوێنەری وێبگەڕ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Blink
پەرەپێدەر(ان)The Chromium Project
یەکەم وەشان٣ی نیسانی ٢٠١٣؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٣-٠٤-03)[١]
نووسراوە بەC++
جۆرBrowser engine
مۆڵەتنامەBSD and LGPLv2.1
وێبگەwww.chromium.org/blink/

بلینک بزوێنەرێکی وێبگەڕە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی کرۆمیۆمی ئازاد و سەرچاوە کراوە پەرەی پێدراوە. Blink بزوێنەرێکی براوسەرە کە زۆرترین بەکارھێنای ھەیە، بەھۆی باڵادەستی پشکی بازاڕی گووگڵ کرۆم و ئەو ڕاستییەی کە زۆرێک لە وێبگەڕەکانی دیکە لەسەر بنەمای کۆدی کرۆم یۆم دامەزراون.

بۆ دروستکردنی کرۆم، گووگڵ سەرەتا بزوێنەری وێبکیتی ئەپڵی ھەڵبژارد.[٢] بەڵام گووگڵ پێویستی بە گۆڕانکاری گەورە بوو لە کۆدەکانیدا بۆ پشتگیریکردنی بیناسازی وێبگەڕی فرە پرۆسەی کرۆم.[٣] لە ماوەی چەند ساڵێکدا جیاوازی لە وەشانی ئەپڵ زیادی کرد، بۆیە گووگڵ بڕیاریدا بە فەرمی وەشانی خۆی بە ناوی Blink لە ساڵی ٢٠١٣دا فۆرک بکات[٣]

ناوی Blink لەژێر کاریگەری دوو ھۆکاردا بوو: واتای خێرایی، و ئاماژەکردن بە توخمە ناستانداردەکەی blink HTML, کە لەلایەن Netscape Navigator ەوە بەناوبانگ بوو، بەڵام ھەرگیز لە ڕاستیدا لە ناو Blink جێبەجێ نەکرا.

بەپێی زیاد بوونی کۆمی تەکان، گووگڵ گەورەترین بەشداربووی پڕۆژەی وێبکیت بوو لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٩ تاوەکو فۆرک کردن لە ساڵی[٤] ٢٠١٣.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Fisher، Darin (٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨). «Chrome». blog.chromium.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. Siracusa، John (١٢ی نیسانی ٢٠١٣). «Code Hard or Go Home». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.